پشووە فەرمییەکان لە ئێران

لە ئێران سێ سیستەمی ساڵنامەی فەرمی بەکاردەھێنرێت، لەوانە ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی وەکوو ساڵنامەی سەرەکی و نیشتمانی، ڕۆژژمێری کۆچی بۆ بۆنە ئیسلامییەکان و ڕۆژژمێری زایینی بۆ ڕووداوە نێونەتەوەیییەکان و بۆنە نافەرمییەکان.

ئێران زۆرترین پشووی فەرمی لە جیھاندا ھەیە کە دەکەنە ٢٨ پشوو؛ ١١ پشووی نیشتمانی و ١٧ پشووی ئایینی.

پشووە فەرمییەکان
ڕۆژ بۆنە
١-٤ی خاکەلێوە
(٢١-٢٤ی ئازار)
نەورۆز
١٢ی خاکەلێوە
(١ی نیسان)
ڕۆژی کۆماری ئیسلامی
١٣ی خاکەلێوە
(٢ی نیسان)
ڕۆژی ژینگە
١٤ی جۆزەردان
(٤ی حوزەیران)
مردنی ڕووحوڵڵا خومەینی
١٥ی جۆزەردان
(٥ی حوزەیران)
خۆپیشاندانەکانی ١٩٦٣
٢٢ی ڕێبەندان
(١١ی شوبات)
سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩
٢٩ی ڕەشەمە
(٢٠ی ئازار)
نیشتمانیکردنی پیشەسازیی نەوت
٣٠ی ڕەشەمە یەکێک لە پشووەکانی نەورۆز[١][٢]
پشووە ئایینییەکان (ئیسلامی)
ڕۆژ بۆنە
٩ی موحەڕڕەم تاسووعا
١٠ی موحەڕڕەم کوژرانی حوسێن کوڕی عەلی و عاشوورا
٢٠ی سەفەر چلەی حوسێن کوڕی عەلی و ئەربەعین
٢٨ی سەفەر کوژرانی حەسەن کوڕی عەلی و کۆچی دواییی محەممەد
کۆتاییی سەفەر (٢٩ یان ٣٠) کوژرانی عەلی کوڕی مووسا
٨ی ڕەبیعەلئەووەڵ کوژرانی حەسەنی عەسکەری
١٧ی ڕەبیعەلئەووەڵ لەدایکبوونی محەممەد و جەعفەری سادق
٣ی جومادەلئاخیر کوژرانی فاتیمەی زەھرا
١٣ی ڕەجەب لەدایکبوونی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب
٢٧ی ڕەجەب مەبعەس
١٥ی شەعبان لەدایکبوونی محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدی
٢١ی ڕەمەزان کوژرانی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب
١ی شەووال جێژنی ڕەمەزان
٢ی شەووال جێژنی ڕەمەزان
٢٥ی شەووال کوژرانی جەعفەری سادق
١٠ی زولحەججە جێژنی قوربان
١٨ی زولحەججە جێژنی غەدیری خوم

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «لایحه قانونی تعیین تعطیلات رسمی کشور، تاریخ انتشار روزنامه رسمی: ۱۳۵۹/۰۵/۱۴ - تاریخ تصویب: ۱۳۵۹/۰۴/۰۸ - شماره ثبت روزنامه رسمی : ۱۰۳۲۳». ۲۲ فوریه ۲۰۱۷. لە ڕەسەنەکە لە ۲۲ فوریه ۲۰۱۷ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ ۳۰ اسفند تعطیل رسمی است، روزنامه دنیای اقتصاد - شماره ۳۹۸۷ تاریخ چاپ:۱۳۹۵/۱۱/۳۰ کد خبر: DEN-1091650

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری