پا (بەکوردی:باوک) فیلمێکی ھیندی کۆمیدی-درامییە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن دەرھێنەر R. Balki کاری دەرھێنانی بۆکراوە و ھەریەکە لە ئەمیتاب باچان و ئەبھیشەک باچان و ڤیدیا بالان ڕۆڵی سەرەکییان تێدابینیووە. فیلمەکە بۆ یەکەمینجار لەڕۆژی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە سینەماکان نمایشکراوە. ئەم فیلمە بەپێچەوانەی ڕاستەقینە ئەبھیشەک باچان دەبێت باوکی ئەمیتاب باچان کە خۆی لەڕاستیدا بەپێچەوانەیە.

پا
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرڕ. بەلکی
بەرھەمھێنەرئەمیتاب باچان
ئەبھیشەک باچان
سونیل مانچاندا
نووسەرڕ. بەلکی
ئەکتەرانئەمیتاب باچان
ئەبھیشەک باچان
ڤیدیا بالان
پارێش ڕاوال
ئارونداتی ناگ
مۆسیقالایاراجا
وێنەگری سینەماییپ. س. سریرام
مۆنتاژئەنیل نەیدو
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەReliance Big Pictures
دەرچوون٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
ماوەی فیلم١٣٣ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون٢٫٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٤٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

چیڕۆک دەستکاری

باسی منداڵێکی تووشیوو دەکات بە نەخۆشی progeria کە خۆی تەمەنی ١٢ ساڵە بەڵام بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە لەشێوەی کەسێکی ٦٠ یان ٧٠ ساڵان دەردەکەوێت، ئەو منداڵە ناوی ئاورۆیە (ئەمیتاب باچان)، ئاورۆ لەگەڵ دایکی دەژی بەڵام باوکی بەھۆی چوونی بۆ ناو کایەی سیاسەت لەدایکی جێھێشتووە ئەوەش پێش لەدایکبوونی ئاورۆ بوو کە باوکی نەیدەزانی منداڵییان دەبێت. ڕۆژێک ئاوۆر خەڵاتی قوتابخانەکەی دەباتەوە کە ئامۆلی باوکی وەک ئەندام پەرلەمانێک پێیدەبەخشێت ئینجا دوای ئەوە پەیوەندی لەنێوان کوڕ و باوکەکە زیندوو دەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەوان بزانن کە کوڕ و باوکی یەکترین دواتر ئاورۆ داوا لە ئامولی ئەندام پەرلەمان دەکات بیبات بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ئەویش ڕازی دەبێت بەڵام لە یەکەم مەوعیدیان ئامۆل بیری دەچێت بەھۆی سەرقاڵی کارەکانییەوە کە ئەوەش ئاورۆ تووڕەدەکات بەڵام دواتر بەیەکەوە دەڕۆن ئەوجارە بەھۆی ئەوەی دایکی ئاورۆ ڕووداوە ڕاستەقینەکە بە ئاوۆر دەڵێت لەکاتی گەیشتنییان بە کۆشکی سەرۆکایەتی ئاورۆ ڕەتی دەکاتەوە بچێتە ئەو کؤشکە بەڵکوو چەند ڕۆژێک لەگەڵ باوکی بەسەردەبات! ..... لە کۆتایی فیلمەکە ئاوۆر نەخۆشدەکەویت و دەمرێت بەڵام دەبێتە ھۆی دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندی نێوان دایکوو باوکی …

بەشداربووان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری