پاڤێل ڤالێریێڤیچ دوورۆڤ (بە ڕووسی: Па́вел Вале́рьевич Ду́ров؛ لەدایکبووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤) ئەندازیاری کۆمپیوتەر و کارسازێکی ڕووسە کە لە دامەزرێنەرانی نەرمامێرەکانی ڤی کێی و تێلێگرامە.[٢] پاڤێل برای بچووکی نیکۆلای دوورۆڤە.

پاڤێل دوورۆڤ

لەدایکبوون
پاڤێل ڤالێریێڤیچ دوورۆڤ

(١٩٨٤-١٠-١٠) ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
نەتەوەڕووس
خوێندنگەزانکۆی سەنت پیتەرزبورگ
چالاکبوون۲۰۰٦–ئێستا
ناسراوە بەدامەزراندنی ڤی کێی لە ٢٠٠٦ و دامەزراندنی تێلێگرام لە ٢٠١٣
ئایینبێباوەڕی
خزمەکاننیکۆلای دوورۆڤ (برا)

ژیاننامە

دەستکاری

پاڤێل دوورۆڤ لە ١٠ تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ لە شاری سەنت پیتەرزبورگ، سۆڤیەت (ڕووسیای ئەمڕۆ) لەدایک بوو. بەڵام سەردەمی منداڵی زۆرتر لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا بەسەر برد. باوکی پاڤێل دکتۆر ڤالێری دۆرۆڤ، زمانەوان بوو و لە ئیتالیا کاری دەکرد.[٣] پاڤێل ھەر لە سەردەمی ھەرزەکارییەوە ھۆگر و خولیای تەکنۆلۆژیا بوو. ناوبراو خوێندنی ناوەندی خۆی لە قوتابخانەی ئیتالیایی بەسەر برد و دوای ئەوەیکە لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ڕووسیا گەڕاوە، لە زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ دەستی بە وانەخوێندن کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕشتەی زانستەکانی زمان کۆتایی بە خوێندن ھێنا.

لە ساڵی ٢٠١١ لە دوای ھەڵبژاردەکانی پاڕلەمانی مشتومڕھەڵگر لە ڕووسیا، دەوڵەت خوازیاری سڕینەوەی لاپەڕەکانی ڕامیاری لەسەر ڤی کێی بوو و دۆرڤ دژایەتی کرد. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا دۆرڤ ١٢ لە سەدی بەشەکانی ڤی کێی بە خاوەنی گەورەترین شیرکەتی ئینتەرنێتیی ڕووسی فرۆشت.

لە ڕۆژی یەکەمی نیسانی ٢٠١٤ دۆرف بە تەواوی لە بەشدارگەی ڤی کێی دەستی کێشایەوە و حازر بە گواستنەوەی ھەواڵی بەرھەڵستانی ئوکراینا بە ڕێکخراوەی ئاسایشی ڕووسیا نەبوو و لە پێناویدا لەسەر لاپەڕی فەرمی ڤی کێی خۆی پیامێکی ھەنارد کە ئەم داخوازە نایاسایی بووە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ http://www.forbes.ru/milliardery/357335-tektonicheskaya-platforma-forbes-priznal-pavla-durova-dollarovym-milliarderom/
  2. ^ "Why Telegram has become the hottest messaging app in the world", The Verge, 25 February 2014.
  3. ^ «پاڤێل دۆرڤ داھێنەری تێلێگرام». لە ١٣ ڕەزبەری ١٣٩٦ ھێنراوە. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |1= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ "The Pavel Durov Code: Five stories from the life of VK and its creator" 2015-04-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (ڕووسی), Forbes, 22 November 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری