پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی

پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی یان دەتەپە (بە تورکی: Demokratik Toplum Partisi) لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد لە تورکیاوە دامەزرا. لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ توانی ٢١ کورسیی پەرلەمانی تورکیا بەدەستبھێنێت و ٩٨ پۆستی شارەوانیی ناوچەکانی باکووری کوردستانیش بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ڕۆژی ١١/١٢/٢٠٠٩ دادگای دەستوری‌ تورکیا، پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی بە بیانووی ھەبوونی‌ پەیوەندی‌ لەگەڵ پەکەکە داخست، کە پارتەکە ھەردەم داخوازی ئاشتی و ئازادی دەکرد بۆ گشت گەلی تورکیا لەوانەش بۆ کوردستانیانی باکوور. ئەم پارتە جێگەی خۆی دا بە پارتی تازەدامەزراوی ب.د.پ، کە ئەویش پارتێکی کوردییە لە تورکیا و لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزرا لە ترسی ئەوەی کە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ھەر کاتێک بە ھەر چ بیانوویەک دابخرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری