پارادۆکس بە وتەیەک دەوترێ کە بە پێوانەی لۆژیک لەگەڵ خۆیا ناتەبا بێت، یا ڕێگایەک بگرێتە بەر پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان.[١][٢] وتەیەکە کە، سەرەڕای بەڵگەی لە ڕواڵەتدا بەبڕست و پێشەکیگەلی دروست، لە کۆتاییدا بەرەو ئاکامێک دەڕوا کە لەگەڵ خۆیدا ناتەبایە و لە باری لۆژیکییەوە قەبووڵنەکراوە.[٣][٤] بۆ وێنە، «ئەم قسە درۆیە» ڕاست ڕەچاو بکرێ یا درۆ، فەرق ناکا، لە ھەر دوو حاڵدا خۆی خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە.

پارادۆکسەکان زۆرتر بە یەکێ لەم چەند شێوەیە خۆ نیشان دەدەن: پێناسەی بازنەیی، بەرەودواچوونی بێکۆتایی، ئاماژە بە خۆ و، ئاڵۆزان و تێکەوەپێچانی تەرازە جیاوازەکانی ئەبستراکشن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Weisstein, Eric W. "Paradox". mathworld.wolfram.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-29.
  2. ^ Cantini, Andrea; Bruni, Riccardo (2021), Zalta, Edward N. (ed.), "Paradoxes and Contemporary Logic", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Fall 2021 ed.), Metaphysics Research Lab, Stanford University, retrieved 2022-07-29
  3. ^ Bolander, Thomas (2017), Zalta, Edward N. (ed.), "Self-Reference", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Fall 2017 ed.), Metaphysics Research Lab, Stanford University, retrieved 2022-07-29
  4. ^ "PARADOX English Definition and Meaning | Lexico.com". Lexico Dictionaries | English (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-29. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.