لە زمانە سروشتییەکان یا لە زمانە شێوەیییەکاندا، ئاماژە بە خۆ کاتێ ڕوو دەدا کە ڕستە یا ڕێسایەک بە چەشنێ بگەڕێتەوە سەر خۆی. گەڕانەوەکە دەتوانێ ڕاستەوخۆ - بە ھۆی ڕستە یا ڕێسایەکی ناوبژییەوە - بێ، دەشتوانێ لە ڕێگەی ھەندێ بەکۆدکردن -ەوە بێ. لە فەلسەفەشدا، ئاماژە بە خۆ بە مانای تواناییی سووژەیە بۆ گفتوگۆ و قسەکردن لەبارەی خۆیەوە. بە زمانێکی تر، سووژە فکری وای ھەیە کە بۆ دەربڕینی دەبێ وشەی «من» بە کار بێنێ. ناسراوترین نموونەی ڕستەی ئاماژەبەخۆدەر ڕستەی «ئەم ڕستەیە ڕاست نییە»یە.

ئۆرۆبۆرۆس، ئەژدیھایەک کە یەکبینە خۆی دەخوا، ھێمای «ئاماژە بە خۆ»یە

ئاماژە بە خۆ لە بوارەکانی ماتماتیک و فەلسەفە و  بەرنامەسازیی کۆمپیوتر و زمانناسی و سایبرنێتیکی پلەی دووەمدا تاوتوێ دەکرێ و بە کار دەبردرێ.

ھەندێ جار وتەگەلی ئاماژەبەخۆدەر پارادۆکسن.

سەرچاوە دەستکاری