١٠٠ کەسەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرە تەلەفزیۆنی زانستی خەیاڵی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٤

١٠٠ کەسەکە [٢]زنجیرەیەکی درامی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە باسی کۆتایی دونیا و پاشی تێکچوونی دەکا، لە کەناڵی CW لە ١٩ ئازاری ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار پەخشکرا،

١٠٠ کەسەکە
بەرھەمھێنەرتەلەڤیزیۆنی وارنەر برۆس
ئەکتەرانکۆمەڵەیەک
بڵاوکردنەوەتەلەڤیزیۆنی وارنەر برۆس
دەرچوون١٩ی ئازاری ٢٠١٤ [١]
ماوەی فیلم٤٠ – ٦٠ خولەک
زمانئینگلیزی

لەو زنجیرەیە کۆمەڵە گەنجێکن: کڵارک (ئەلیزا تایبۆر)، بێلامی (بۆب مۆرلی)، ئۆکتۆڤیا (ماری یافجیروبۆلوس)، جاسپێر (دیفۆن بۆستیک)، مۆنتی (کرستفر لانکن)، ڕافین (لینزی مۆرجان)، فین (تۆماس ماکدۆنیل)، وێڵز (ئایلی جۆری). ڕیچارد ھارمۆن (جۆن مۆرفی) وەرزی یەکەمی لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ پەخشکرا، وەرزی دووەم لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ پەخشکرا، وەرزی سێیەمی لە ٢١ کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخشکرا، وەرزی چارەمی لە ١١ ئازاری ٢٠١٦ پەخشکرا، وەرزی پێنجەمی لە ٢٤ نیسانی ٢٠١٨ پەخشکرا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٩ وەرزی شەشەم پەخشکرا، وەرزی حەفتەم لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ پەخشکرا.

چیرۆکی زنجیرەکە دەستکاری

زنجیرەکە باس لە ٩٧ ساڵ دوای جەنگ دەکا کە مرۆڤەکان جەنگیان لەگەڵ یەکتر کردووە و چەکی ئەتۆمی تێدا بەکار ھاتووە و زەوی بووەتە ناوچەیەکی مەترسیدار و بێ کەڵک دەربارەی ژیان، ڕزگار بووان لەسەر ١٢ وێستگە دەژین کە لە دەوری ھەسارەی زەوی دەسوڕێنەوە، ھەر ١٢ وێستگەکە یەک دەگرن و دەبنە وێستگەیەکی گەورەی مرۆڤەکان بە ناوی ئارک ئەو وێستگەیە ٢٬٤٠٠ کەسی تێدا دەژی بە سەرکردایەتی (جاھا) کە کاری ڕێکخستنی وێستگەکە و سەرۆک وەزیرانی وێستگەکەیە و سزا بەسەر ئەو کەسانە دەچەسپێنێت کە پێشێلی یاسای ناو وێستگەکە دەکەن و ھەندێک جار سزایەکەیان فڕێدانیانە لە وێستگەکە، دوای ٩٧ ساڵ لە ژیانکردن لەسەر وێستگەکە. وێستگەکە تووشی کێشەی ھەوا و ئۆکسجین دەبێتەوە، ڕایدەگەیەنن کە دەیانەوێ ١٠٠ گەنج بنێرنە سەر ھەسارەی زەوی بۆ ئەوەی ھەسارەکەی بپشکنن و بزانن زەوی بە کەڵکی ژیان دێ و ١٠٠ کەسەکەش ھەر یەکەیان بە تۆمەتێک لە زیندانەکانی وێستگەکەن، ١٠٠ کەسەکە دەنێرنە سەر زەوی نزیک پایتەختی واشنتۆنی پێشتر، دوای ئەوە ١٠٠ کەسەکە تووشی کەسانێک دەبن کە لەسەر زەوی دەژین و پێیان دەڵێن (زەمینییەکان) و ئەوانیش ٢ جۆریان ھەیە و جۆری (ریپەرەکان) لەسەر گۆشتی مرۆڤ و گیانلەبەرەکان دەژین و مرۆڤیشن و دژی یەکترین، دوای ئەوەی ١٠٠ کەسەکە تووشی شەڕێک دەبن لەگەڵ (زەمینییەکان) لەو کاتەدا (پیاوانی چیا) دێن و ٤٨ کەس لە ڕزگار بووان دەبەن و بەشێک لە ١٠٠ کەسەکە دەکووژرێن و بەشەکی کە میشیان بزر دەبن، پاش ئەوەی ١٠٠ کەسەکە ھەواڵ دەنێرنە وێستگەی ئارک لە بۆشایی ئاسماندا کە زەوی کێشەی نییە بۆ ژیان کردن، لە کۆتایی بەشی یەکەم وێستگەی (ئارک) دێتەوە سەر زەوی و پیاوانی چیا ٤٨ کەس لە ڕزگار بووان دەبەنە بنکەی ئاو و ھەوا.

وەرزەکان دەستکاری

  • وەرزی دووەم: (پیاوانی چیا) کە ناتوانن بە ئاسایی بێنە دەرەوە بەبێ ئەوەی جلی تایبەتیان لەبەر نەبێ، چونکە جەستە و پێست و خینەکەیان توانای بەرگری تیشکدانەوە نییە، پاشان ٤٨ کەسەکە دەبەنە ناوچەیەک بە ناوی چیای (ماونت ویزەر) لەوێ توونێڵ و ژێرزەمینان لە دژی تیشکدانەوە دروستکردووە کە پێیدەگووترێ (بنکەی ئاو و ھەوا) و لەوێ لێکۆلینەوە لەسەر ھێز و توانای ٤٨ کەسەکە و ئەو زەمینیانەی کە گرتویانن دەکەن خێنیان دەبەن بۆ ئەوەی جەستەیان بە خێنی ئەوان بەھێزبێ و دژی تیشکدانەوە بن و دەیانەوێ ڕزگاریان ببێت و لەسەر زەوی بێ جلی تایبەت و دەمامک بتوانن بژین، دوای ئەوەی وێستگەی ئارک دێتەوە سەر زەوی و تووشی چەندین کێشە دەبن (کڵارک) دەتوانێ لە بنکەی ئاو و ھەوا ڕابکا و لە دژی پیاوانی چیا یەکگرتوویەک ڕوودەدا لە نێوان وێستگەی ئارک و زەمینییەکان و سەربازگەیەک دەکەنەوە بە ناوی سەربازگەی جاھا بە ئامانجی ئەوەی زەمینی و وێستگەکە خەڵکانی خۆیان لە بنکەی ئاو و ھەوا ڕزگاربکەن، لە کۆتاییدا زەمینییەکان خیانەت لە وێستگەی ئارک دەکەن و ڕێکەوتن لەگەڵ بنکەی ئاو و ھەوا دەکەن و خەلکەکانی خۆیان ڕزگاردەکەن ھەر لەبەر ئەوەش وێستگەی ئارک بە سەرکردایەتی کڵارک و بێڵامی ژێرزەمین و چیاکە تووشی تیشکدانەوە دەکەن و پیاوانی چیا بە تەواوی دەکووژن و ئەوانیش خەڵکانی خۆیان ڕزگاردەکەن.
  • وەرزی سێیەم: خەڵکان تووشی گرفتی کۆنترۆڵ کردن دەبنەوە لەلایەن تەکنەلۆژیای (ئالی) و ھاورێیانی ١٠٠ کەسەکە ھەوڵ دەدەن خەڵکی ڕزگار بکەن بیانگەرێننەوە ژیانی ئاسایی

ئەکتەران و کەسیاتیان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری