ویکیپیدیا:پرسگا

(لە ویکیپیدیا:پگەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١٩ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هاڵۆز لە بابەتی دروستکردنی وتار


پرسگای ویکیپیدیا
  • ئەم پەڕەیە تەنیا بۆ ئەو پرسیارانەیە کە دەربارەی چۆنییەتیی بەکارھێنان یان دەستکاریکردنی ویکیپیدیان. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکی تر، سندووقی گەڕان یان مێزی زانیاری بەکار بھێنە.
  • ھەڵمەستە بە پێدانی ناونیشانی ئیمەیلەکەت یان ھەر زانیارییەکی تری پەیوەندی. وەڵامەکان تەنیا لەسەر ئەم پەڕەیە دەستەبەر دەکرێن.
  • ئێمە ھەموومان خۆبەخشین، بۆیە لەوانەیە وەڵامدانەوە ھەندێک کاتی بوێت. تکایە پشوودرێژ بە. ناوەناوە بگەڕێوە و ئەم پەڕەیە بپشکنە تا بزانی ئاخۆ پرسیارەکەت وەڵام دراوەتەوە یان نا.
  • بەکارھێنەرە نوێیەکان: لەکاتێکدا پرسگا شوێنێکی باشە تا پرسیارەکانت بکەیت، دەشێت بەکارھێنەرە نوێیەکان وا بە باش بزانن داوای یارمەتی لە چایخانە، کە شوێنێکی تایبەتە بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان تا ڕێنوینییان لەسەر دەستکاریکردن، دروستکردنی وتار، و بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەگشتی، لە ژینگەیەکی دۆستانە دەست بکەوێت.



چۆن وێنە دابنێم دەستکاری

چۆن وێنە لەگەڵ وتارەکەم دابنێم؟

ڤیدیۆ فێرکاریکە بە کۆمپیوتەر کراوە، لە مۆبایل هەمان هەڵبژاردەی تیا نیە. Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Helen S Abdulrahman: ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. دەتوانی ھەر بە مۆبایلەکەت بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر. لە خواری خوارەوە بەستەرێک ھەیە و بە ڕەنگی شین نووسراوە «کۆمپیوتەر». پاشان وەک ڤیدیۆکە بکە و کێشەت نابێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دروستکردنی وتار دەستکاری

کە دەچمە پەڕەی دروستکردن و نێوی وتاری نوێ دەنووسم، ناتوانم لەسەر گوزارەی خوارەوەی کرتە بکەم تا لاپەڕەکە دروست بێ!

من ماوەی حەوتەیەکە بە نەرمەواڵەی ویکی ئاندڕۆید هەژمارم ساز کردووە و نزیک 25 گۆڕانکاریشم کردووە.


چۆن دەتوانم لاپەڕەیەک دروست کەم؟!


هاڵۆز (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە