ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.

ئەو وتتارانەی دەبێ لە هەموو ویکیەک هەبێت؟ دەستکاری

سڵاو

ئایا ئەو وتتارە کاتێ دەکرێنە کوردی دەبێ ئینگلیزیەکەش لە تەنیشتی بنووسین یان تەنها کوردی ؟ کە ئەوەی دووەمم پێ باشترە .جووانتر دەبێت.

سوپاس بۆ هەموو لایەک. بژین، Cwtiyar ١٨:٢٧, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩

بەڕیز؛ باشتر وایە کاتێ وتارێک کوردییەکەی ھەبێت، ناوە کوردییەکە زیاد بکرێت و ئینگلیزییەکە لابرێت. بەو شێوە، نیشان دەدرێت ئەو وتارە ھەیە و ھەوڵی وەرگێڕان یان ئامادەکردنی ناوێت.--MarMzok لێدوان-- ١٤:١٨, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بوونی هاوپۆل بۆ زانکۆکانی کوردستان دەستکاری

  • ئەم کاتەتان باش

دوو بابەتم بینی لە ویکی کە تیایدا باسی زانکۆی کۆیە و سلێمانی کرا بوو بەڵام هاوپۆلیان بۆ دروست نەکراوە لەبەر ئەوە لە ناو بابەت نووسینیدا ناتوانی لینکی بکەیت بۆ نموونە لەم بابەتە لەبەر ئەوە هیوادارم هاوپۆلی تایبەت بە خۆیان بۆ بکرێتەوە بە ناوی زانکۆکانی کوردستان . سوپاس. بژین، Cwtiyar ١٧:١٥, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩

بەڕێز؛ بۆ درووستبوونی پۆل، لەپێشدا دەبێ داوای ئەو پۆلە بکرێت، بەو مانای کە ئەندامی ھەبێت واتە ناوی ئەو پۆلە لە وتارێکدا ھاتبیت. ئینجا پۆلیان بۆ درووست ئەکرێت. ھەر لەو پەڕەی کە فەرمووت، چاو لە ھاوپۆلەکانی بکەی پۆلی شاعیران دەبینی کە سوورە، بەو مانای کە ئێستا بوونی نییە. ئەوە زیادی دەکا بەو پۆلانەی کە داواکراون و لە داھاتوودا ھەوڵی درووستکردنی دەدرێت. بەڕێزت دەتوانی ناوی پۆل بە ئارەزووی خۆت زیاد بکەی لە خواری وتار، دواتر پۆلەکان (گونجاوەکانی) درووست دەکرێن. ڕێز --MarMzok لێدوان-- ١٢:٥٣, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەوەی تۆ ئەڵێیت لینکی بۆ بکەیت وابزانم مەبەستت لە قاڵبەکەیە، قاڵب:هۆنراوەنووسانی کورد. وایە؟--Ara Qadir ١٣:٥٠, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاکە مامرزۆک گیان مەبەستم ئەوە بوو کە ئەچیتە سەر ناوەکەی سورە واتە بوونی نیە کە چی بابەت بوونی هەیە . کاک ئارا گیان ئێستا کێشەی نەما کە قاڵبەکەی بۆ دروست کراوە یەنها مەبەستم ئەوە بوو کە ناوی زانکۆی سلێمانی لە واتارێکدا هێنرا ناوەکەی شین بێت واتە بوونی هەیە ئەو پەڕەیە. بژین،

ئەها تێگەیشتم. ئەو کێشە لە ناوی وتارەکە بوو. non-joinerێک هەبوو لە دوای وشەی زانکۆ. نووسرابوو زانکۆی‌ سلێمانی ئێستا گوێزرایەوە بۆ زانکۆی سلێمانی.--Ara Qadir ١٦:١٥, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر چاکە دەست خۆش .Cwtiyar  Y

ناوی وتار لە بەسترەکەیدا؟ دەستکاری

سڵاو ئەم کاتەتان باش. کاتێ وتارێ ناوێکی لێ ئەنرێ لە کاتی نووسینی دا لە بەستەرێکدا وشەکە تێک ئەچێت ئەگەر بە کوردیەکە نووسرابێ کە هەموومان ئەزانین، ئایە ناکرێت بکرێتە کوردی لاتینی واتە بۆ نموونە ئەمە http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A9 بکرێتە http://ckb.wikipedia.org/wiki/destpek. سوپاس--بژین،(جوتیار)

بەڕێز چاوبکە لەم بەستەرە:
ھەروا کە دەبینیت، ھیچ جۆرە تێکچوون یا تێکەڵ بوون یان گۆڕانی نووسەکان بە کۆدەکانی سەرچاوەیان ڕووی نەداوە. ھۆکاری ئەو تێکەڵ بوونە، بەکارھێنانی جۆرەی تایبەتی وێبگەڕە (IE). ئەگەرچی ئەو کێشەیە لە (Firefox)یشدا ھەر ڕوودەدات، بەڵام زۆر ئاستەکەی نزمترە. گۆڕانی ناوی وتارەکان بە شتێکی دیکە، ڕێگەی چارەسەرکردنی ئەم کێشە نییە. ناوی وتارێک، گرینگترین بەشی ھەر وتارێکە لە کاتی گەڕانەکان بۆ وشەیەکی تایبەت. کاتێ بەکارھێنەر بۆ کوردستان گەڕان دەکات، وتارێکی دەوێ بە سۆرانی. بەڵام ئەگەر بنووسێت kurdistan ئەوە بۆ وتارێک دەگەڕی بە زاراوەی کورمانجی.
مەبەستت چی بوو کە نووسیوتە سێری ئەم بەستەرە بکە؟
من وێبگەڕی (IE) بە کار نابەم، باسی گەڕانت کرد بەڵام ئەگەر تۆ گەڕان بۆ بابەتێ بکەی ئەگەر ناوی بەستەرەکەش نەبێت خۆ کاتێ کە بابەت نوسراوە هیچ نەبێ باس ناوەکەی کراوە ناو بابەتە واتە لە گەڕان هەر دەکەوێتەوە.
فەرمووت لە کاتی نووسین وشەکە تێک دەچێت. بۆم نووسیوی و وشەکە تێک نەچووە (دەستپێک). سەبارەت بە گەڕان، بەڵێ ڕاستە؛ بەڵام ھەروا کە وتم، گرینگترین بەش، واتە کاتی گەڕان شەنسی دۆزینەوەی ناوی وتار زیاترە لە وشەیەک لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا. MarMzok
دەست خۆش،زۆر سوپاس
 Y--MarMzok لێدوان-- ١٩:١٤, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پرسیار دەستکاری

پەرەی دەستپێک ماوەی چەند مانگە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە! بەپێچەوانەی زمانەکانی تری وەک فارسی و عەرەبی، بەردەوام نوێ دەکرێنەوە. بەهۆی پێویستی نووسین و گەڕان بۆ سەرچاوە، هەمیشە لێرە دەگەڕێم بەتایبەتی فینلاندی و عەرەبی و فارسییەکەی، ڤێرسیۆنە کۆنەکە کە کرمانجییە، لەدەستی ڕاست یان چەپ لەگەڵ زمانەکانی تردا دەبینرێت. ئەوەی نابینرێت ئەمەی خۆمانە!! ئایا بیر لەو کێشەیە کراوەتەوە؟ پێم باشە لەگەڵ کرمانجییەکەدا ڕێکەوتنێک بکرێت بۆ نموونە ئەو زمانەی کوردییەکە تەنها بەپیتە (Kurdi)لاتینییەکە بنووسێت بۆ ناسینەوە، ئێرەش بەپیتە (کوردی)کوردییەکە بناسرێتەوە. دیارە لەگەڵ کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەرانی ئنسکلۆپیدیاکە رێکەوتنێک هەبێت و لەگەڵ زمانەکانی تردا هەردوو کوردییەکە بەجیا دەربکەون. (بێ واژۆ | user:Abasshiwan)

بەداخەوە دڵنیا نیم لە پرسیارەکەت تێگەیشتبێتم. ئەگەر بابەتەکە پێویستی بە لێدوانە، لە لاپەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرێکدا باسی بکرێت چاکترە. ڕێــــز--MarMzok لێدوان-- ٢٠:٥٩, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
مەبەست لەدێری یەکەم لاپەڕەی دەستپێک ئەم بەستەرەیە:
http://ckb.wikipedia.org/wiki
کەچەند مانگە وەک لاپەرەی دەستپێکی ژمانەکانی تر نوێ ناکرێتەوە بۆ نموونە هەواڵ و بابەتی جۆراوجۆر
بابەتی دووەهەمیش، شاراوەیی لینکی ئەم Wikipedia کوردییەی شێوەزاری سۆرانییە. لەلاپەرەکانی زمانەکانی تردا. گەر تۆ بۆ بابەتێک بگەڕێت بۆ نموونە لێرەدا:
http://ar.wikipedia.org/wiki
لەدەستی ڕاست ژمارەیەک زمانی تر پیشاندەدرێت، کلیکی هەرکامیان بکەیت بۆ هەر بابەتێک بەو زمانە دەتداتێ. کێشەکە ئەوەیە بۆ کوردی شێوەزاری سۆرانییەکە بەهیچ جۆرێک دەرناکەوێت؟
بۆ نەمانی ئەو کەموکووڕییە وەک دەبینی پێشنیارم کردووە چۆن چارە دەبێت؟ گەر ئێوە شتی باشتر دەزانن بۆ وەستاون و نایکەن؟ -- هەربژین - عەباس شوان


کاک عەباس گیان لە بیرت نەچێ ویکیپیدیای سۆرانی هێشتا چەند مانگێکی بەسەردا نەچووە. و دوای ئەوەش ئێمە تەنها چەند بەکارهێنەرێکی ئەکتیڤمان هەیە لێرە. باوەڕبکە هێشتا هیچ وتارێک لە ویکیپیدیای سۆرانی نەک تەنها شایەنی ئەوە نییە ناوبنرێ وتاری هەڵبژێردراو بەڵکو زۆر گرانە ناوی بنرێ وتارێکی باش. زۆربەی زۆری وتارەکانمان کێشەی گەورەیان تیادایە. بۆ هەواڵەکانیش خۆ ئێمە هێشتا ویکی هەواڵمان نییە بە زمانی سۆرانی؟ ئەگەر بتوانی جەنابت یارمەتیمان بدەی بە پێشخستنی وتارەکان ئەوە زۆر گرنگترە بۆ ویکیپیدیای سۆرانی لە هەڵبژاردنی وتارێک لە پەڕەی دەستپێک. ڕاستە چەند کێشەمان هەیە کە ئەبێ بەڕێوەبەران بە زووترین کات هەوڵ بدەن چارەسەری کەن لە هەموویانیش گرینگتر ناوی (زانستنامە) کە زۆر ڕوونە چەند هەڵەیە ڕام وایە بگۆڕدرێت بە (زانیارینامە) دوای وتووێژ لەسەری. لەگەڵ ڕێز --barham ٢٣:١٢, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێز سەبارەت بە بابەتی یەکەم کاک بەرھەم بە جوانی بۆی باس کردی. بەڵام بۆ بابەتی دووھەم ئەوەی دەیفەرمووی کێشە نییە. کاتێ وتارێک دەنووسرێت بەستەرەکەی زیاددەکرێتە چەند زمانی سەرکەی، ئینجا بە شێوەی خۆکار زیاددەکرێنە سەرزمانەکانی دیکە. واتە ھەر وتارێکێ گشتی کە ھاوتاکەی لە زمانەکانی دیکەدا ھەبێت و لە سۆرانیشدا ھەبێت، ئەوکات دەکرێ لەو شوێنەی باسی دەکەی بەستەری بۆ دانرێ. چاو بکە لەم وتارە: ar:آل_باتشينو لە لای ڕاستەوە دەبینی کە بەستەر ھەیە بۆ ئەو وتارە لە سۆرانیدا، Soranî / کوردی. --MarMzok لێدوان-- ٠٥:٥١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

گونجاوە، کارکردن لێرەدا، بەڵام لەوانەیە زۆر باش نەتوانم ئەو کارە ئەنجام بدەم، بۆ ڕزگاربوون لەو کێشەیە و ئیسراحەتر ئەوەیە بۆ هەواڵەکان ئعتماد برکێتە سەر سیستەمی ئار ئێس ئێس. وەک ئاگادارن ژمارەیەک لەماڵپەرەکان بەهرەمەندەن لەو تەکنیکە بۆیە خراپ نییە پەنای بۆ ببرێت. بۆ ناوەکەی، دیارە ئنسکلوپیدیا بێت زۆر باشترە، لە ئەدەبیانی کوردیدا جێگیر بووە، گەر ڕێکەوتن لەسەری نەبێت ئەوا وەک ئینگلاندییەکەی بێت، چوونکە ئەمە خەسلەتێکی جیهانی هەیە، پێویست ناکات بگۆڕدرێت. هەر لەبارەی ناوەوە، کوردی سۆرانییەکە پێم باشە وەک لەسەرەوە نووسیوومە تەنها (کوردی) بێت و بەو شێوەیە دەربکەوێت وەک چۆن عەرەب و فارسییەکە دەردەکەون، بۆ دەرکەوتنی بەشی پیتە لاتینییەکەش ئاوا بێت (Kurdi). بەمەش هەموو خوێنەرێک بۆی دەردەکەوێت کە کورد بە دوو پیت دەنووسێت و بەدووریش دەبین لەحەساسییەتی ناوچەگەری. عەباس شوان -.-.-.-.-.-.-. Y --MarMzok لێدوان-- ٠٠:٠٩, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


Namespace ی Wikipedia کێشەی لەپەڕەی پڕۆژەکان درووستکردووە دەستکاری

سڵاو، Namespace ی Wikipedia کێشەی لەپەڕەی پڕۆژەکان درووستکردووە، بۆ نموونە بنووسە [[wikipedia:لیستی_ئەو_وتارانە_لە_ھەموو_زمانێکدا_دەبێ_ببێت]] ڕاستەوخۆ دەتباتە ئێرە، بەڵام گەر بنووسیت [[ویکیپیدیا:لیستی_ئەو_وتارانە_لە_ھەموو_زمانێکدا_دەبێ_ببێت]] دەتباتە پەڕەی درووست! هەروەها ئەمە کێشەی هەموو ئەو پەڕانەیەی کە Namespace ـەکانییان نووسراوە Wikipedia نەک ویکیپیدیا، بەهیوای ئەوەی زوو چارەی بکەن. من ئەو هەڵەیەم لەڕێگەی ئەو بەستەرەی سەرەوە دۆزیەوە کە نووسراوە (ئاگاداری: تکایە لە نووسینی ئەو وتارانە لە ھەموو زمانێکی ویکیپیدیادا دەبێ ببێت بەشداری بکەن.) کاتێک کرتەی سەر بەستەرەکەم کرد بردمیە ئێرە، بژین --برووسک ١٤:٠٠, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ ئەمە ڕاستە و بۆ چارەسەرکردنی هەوڵ دەدرێت. دەستخۆش بۆ ئاگادارکردنەوەت؛ (زۆر وەک پرسیار نەبوو!)--MarMzok لێدوان-- ١٥:٥٣, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ڕاستە، پرسیار نەبوو، ببەخشە نەمدەزانی لەکوێ ئەو کێشەیەتان پێ ڕابگەیەنم! بۆیە ئێرەم بەشیاوترین شوێن زانی کە ئاگاداری بوونی بم. ببەخشە دووبارە، گرینگ ئەوەیە ئاگادارن. --برووسک ١٥:٥٦, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
شوێنی درکانی کێشە تەکنیکییەکان، دیوەخانە (!) بەڵام تا ئامادەبوونی ئەو شوێنە، دەتوانی پەڕەکانی لێدوانی بەکارهێنەرانی پەیوەندیدار بەکاربهێنی. رێزم --MarMzok لێدوان-- ١٦:٠٤, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

چۆن بتوانم بابه‌تێك زیاد بكه‌م؟ دەستکاری

سڵاو هاوڕیان ئایا چۆن ده‌توانم بابه‌تێك زیاد بكه‌م؟ سوپاس

سڵاو! زۆر بە ئاسانی! سەرەتا بۆ ناوی بابەتەکەت بگەڕێ (ناوەکەی لە بۆکسی گەڕاندا بنووسە و دوگمەی "بگەڕێ" لێبدە)؛ ئەگەر وتارێک بەو ناوەوە بوونی نەبێت، لە پەڕەی ئەنجامەکانی گەڕاندا ڕستەیەک لە خوارەوە وەدەردەکەوێت کە : "لەم ویکییەدا پەڕەی « ناوی وتارەکەی تۆ » دروست بکە!"

"ناوی وتارەکەی تۆ" بەستەرێکە بە ڕەنگی سوور. ئەگەر لەسەر ئەوە کلیک بکەی دەتباتە پەڕەی نووسینی وتاری نوێ. سەرکەوتوو بیت. --Aza ١٢:٠٩, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

چۆن بتوانم بابه‌ت بڵاوبکه‌مه‌وه‌ له [ویکیپیدیا]وه‌. دەستکاری

سڵاو ئه‌م کاته‌تان باش،من ئه‌مه‌وێ به‌ چه‌ند بابه‌تێکی هاوبه‌ش به‌شداربم و بابه‌ته‌کان بڵاوکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌که‌م نازانم چۆن بڵاوی بکه‌مه‌وه‌،گه‌ر یارمه‌تی هه‌یه‌ سوپاستان ده‌که‌م. ١٥:٠٥, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ MaMjAnDiLu

بە خۆشحاڵیەوە ڕێنوێنییەکان پێشکەش دەکرێ:

بابەتی نوێ دەستکاری

سڵاو هاوڕیان من بابه‌تێکی تازه‌م نوسیوه‌ به‌ڵام نازانم چۆن بیخه‌مه‌ ناو هاوپۆلی خۆی یان چۆن هاوپۆلێک چاک ده‌کرێ، بۆ نمونه‌ من بابه‌تێکم له‌ سه‌ر گوندێک نوسیوه‌ و ده‌مهه‌وێ بیخه‌مه‌ ناو هاوپۆلی جوگرافیا به‌ڵام هه‌رچی کردم نه‌متوانی .سوپاستان ده‌که‌م گه‌ر ڕێنوێنیم بکه‌ن. ھه‌ر بژین--Hussain ١٣:٣٤, ٤ شوبات ٢٠١٠

بەڕێز یەکەم چاوێک لێرە بکە کە سەرجەم پۆلەکان و دەتوانی یەکێک لەوانە بەکاربھێنیت. شێوەی بەکارھێنانیان چۆنە؟ تەنھا لە دامێنی وتارەکەدا دەبێ بنووسیت [[پۆل:...]] کە لە جێگەی سێ-خاڵ، ناوی پۆلەکە دابنە. کاتێ پاشەکەوتت کرد لە دامێنی وتارەکدا پۆلەکانی وتارەکە دەبینیت. بۆ نموونە ئەگەر دەتەوێ وتارێک بخەیتە پۆلی جوگرافیا، تەنھا ئەمە زیاد بکە [[پۆل:جوگرافیا]]. (بۆ ھەر پۆلێ یەکێک لەوانە زیاد دەبێ بکەی). ئەگەر پۆلەکە لەپێشدا بەکارھاتبێت ڕەنگی ئاوی دەبێت و ئەگەر نوێ بێت ڕەنگی سوور دەبێت.
ئەگەر دیتت ھەر ناتوانی، ناونیشانی وتارەکەم پێبدە تا باشتر یارمەتیت بدەم. بە ھەرشێوە چاولێکردنی بەشی یارمەتی ویکیپیدیا بێگومان بەسوود دەبێت.--MarMzok لـێدوان-- ١١:٣٨, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داوای یارمەتی دەستکاری

سڵاو

کاك برووسك چۆن بتوانم قاڵب دروست بکەم ؟ یاخود چۆن بتوانم قاڵب وەربگێرمە سەرزمانی کوردی ؟ بۆ نمونە ئەم قاڵبە:- [١] قاڵبی یەکەم دانە--دەوەن سەردار-١٤:٤٢, ٨ شوبات ٢٠١٠

بەستنەوەی ووتار دەستکاری

سڵاو، ئایا دەتوانرێت (کاتێك بابەتێك لە زمانە جیاوازەکانی تری ناو ویکی یەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی ) ببەسترێتەوە بەو زمانانەوە وە ئاماژەی ئەوە هەبێت کە ئەو بابەتە بەو زمانانەش هەیە؟ ئەگەر دەتوانرێت،چۆن؟--دەوەن سەردار ١٦:٤٧, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر ڕاست لێت تێگەیشتبێتم، بەڵێ بەڕێز دەکرێ. تەنھا پێویستە لە دامێنی وتارەکەدا بۆ نموونەی ئینگلیزی، ئەم کۆدە دەبنەی [[en:ناوکە]]. بەوە بەستەرێک زیاد دەبێتە بەرپاڵی ڕاستەوە و ئەگەر لە سەری کرتە بکەی دەتبا بۆ ھەر ئەو وتارە لە ویکی ئینگلیزی. بۆ نموونە ئەگەر بڕوانیتە وتاری ھەمیشەبەھار، دەبینی لە بەرپاڵی ڕاستەوە نووسراوە بە زمانەکانی دیکە، لەو چوارچێوەدا بەستەری زمانەکانی دیکە دەبینیت؛ بۆ ئەوە لە دامێنی وتاردا(کاتی دەستکاری) ئەو کۆدە دانراوە [[en:Calendula]](ھەروا بۆ زمانەکانی دیکەش).--MarMzok لـێدوان-- ١٦:٢٥, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
سوپاس ، بەڵێ لەمەبەستم گەیشتویت دەوەن سەردار

ڕه‌هێڵ خالید دەستکاری

برا و خۆشکانی به‌ڕێز سه‌ڵاو پێم خۆشه‌ له‌ به‌شی کوردیی ویکیپێدیادا بابه‌ته‌کان زۆرتر و زانستیتر بن. من ئامادم له‌م ڕووه‌وه‌ کۆمه‌کتان بکه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی نووسینه‌کانتان بۆ ڕه‌وانه‌ بکه‌م و ئێوه‌ خۆتان لایه‌نه‌ ته‌کنیکییه‌کانی کاره‌که‌ جێبه‌جێ بکه‌ن، چونکه‌ من زۆر سه‌رم له‌ ته‌کنیک ده‌رناچێت. ئێستا نزیکه‌ی 60 (شه‌ست) بابه‌تی ئاماده‌م هه‌ن که‌ هه‌وڵم داوه‌ به‌ شێوه‌کی زانستی و به‌ زمانێکی (کوردییه‌کی) باش بیاننووسم. تکایه‌ ئیمه‌یڵێکم بۆ بنووسن بتوانم ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیتان پێوه‌ بکه‌م و له‌م ڕووه‌وه‌ زیاتر قسه‌ بکه‌ین. سه‌رکه‌وتوو بن 85.230.77.70 - 28ی ئازار

بەڕێز بەشداریکردن لە ویکیپیدیا زۆر ساکارە و لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانی فێری ببی و شارەزایی تەکنیکی پێویست نییە. شێوەی پەرەسەندی ویکیپیدیا بە بەشداری ھەموو بەکارھێنەرانە و بەکارھێنەران بە ناوی خۆیانەوە بەشداری دەکەن؛ بۆیە بەڕێزت ئەگەر نووسراوەیەکت ھەیە و پێتوایە بۆ ویکی کوردی بەسوود دەبێت، دەبێ خۆت و بە ناوی خۆتەوە ئەوە بڵاوبکەیتەوە. بۆ بەشداری لە ویکیپیدیا پێویست نییە لەگەڵ کەس پەیوەندی ڕاستەوخۆ بکەیت. بە خۆشحاڵیەوە بۆ بەشداریکردن یارمەتیت دەدەین و لەھەموو بەشەکاندا ھاوڕێت دەبین. ویکی ئێستا زیاتر لە بابەت و وتار و نووسراوە، پێوسیتی بە بەشداریکەری چالاک ھەیە. سوپاس بۆ تۆی ئازیز--MarMzok لـێدوان-- ٠٦:٠٠, ٢٩ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

سڵاوی گەرم! بەڕێزان پێم باشە گۆڕانکارییەک لەناونیشانی ئێرەدا کراوە، گەر یەکێک بیەوێت بزانێت لەبەشە کوردییەکەی بەڕێنووسی ئارامی - کوردی چ باسە، ئاسان دەیدۆزێتەوە. بەشی کوردەکانی باکوور بەلاتینی کراوە بەKurdi کە ئەوسا جیا بوو، وشەی کوردی لەگەڵدا بوو کە کلیکت دەکرد، بەڕێنووسی لاتینی بوو. ئەمە ئێرەش یان ئەمەی خۆمان، بۆتە کوردی/ Sorani ئەمە دەکرێت بڵێم هەڵەیە و باش نییە. چوونکە بەو ڕێنووسە (سۆرانی) تەنها باشوور نانووسێت، ڕۆژهەڵاتیش پێی دەنووسێت، تەنانەت ئەوانی ڕۆژئاواش. کەواتە ئەوە هەڵەیە بکرێت بەکوردی/ Kurdi ئیتر هەموو دەزانێت هی کام بەشە لەزمانی کوردی. ئینجا کەمێک خەڵک بەگشتی لەبەرانبەر وشەی سۆرانیدا حەساسیەتیان هەیە، ئەو دۆخە دەبێت ژیرانە کاڵ بکرێتەوە. سوپاسی ماندووبوونتان دەکەم ٠١:٤٣, ١٦ نیسان ٢٠١٠ Abasshiwan

بەڕێز سوپاس بۆ دەربڕێنی بیر و ڕای خۆت سەبارەت بە بابەتەکە ئەو گۆڕانکارییانەی لە بەستەری زمانەکانی کوردی کراوە، ھەموو بە ڕێکەوتن کراوە و ناتوانرێ پێی بوترێ ھەڵە!!! لەوانەیە بە ڕای ھێندێ کەسیش وەک بەڕیزت گونجا نەبێت. بەڵام لە کاتی خۆیدا ئەوھا ڕێکەوتن کراوە. بەستەری زمانەکەی ئەم پڕۆژە ئێستا ئەمەیە: "Soranî / کوردی"، کوردی زمانەکەمانە و سۆرانی زاراوەکەمان، (کە ئەەوە بە پیتی لاتین نووسراوە، کە سۆرانی دەتوانێ بە پیتی لاتین بنووسرێت). سەبارەت بە بەکارھێنانی وشەی "سۆرانی" ھیچ کات کێشەیەکم نەبیستووە، ئەگەر کێشەیەکیش ھەیە، بڕیاردەرانی ئەو بابەتە ئەوەیان لەبەرچاو بووە. خاڵێکی دیکە، لە ڕۆژھەڵات، باشوور یان ڕۆژئاوا و تەنانەت لە ئەمەریکاش ئەگەر کەسێک بەم زاراوە خوێندن و نووسین بکات، پێی دەوتڕی سۆرانی (یان کوردیی ناوەندی). لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لـێدوان-- ١٧:٣٢, ١٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
سپاسی ھەر دووک بەڕێز. بە بڕوای منیش سەبارەت بە سۆرانی ھەندێک حەساسیەت ھەیە. بۆ وێنەش دەتوانن چاو لەم وتارە لە کورمانجی بکەن: سۆرانیزم. ئەم باسە سۆرانییە دەبێ کۆکرێتەوە. ئەم ناوانە دووبەرەکی ساز دەکەن. ئێمە ھەموومان کوردین و بە کوردی قسە دەکەین ئیتر سۆرانی و کورمانجی بۆ چییە. بە بڕوای من باشترین ناو بۆ ئەم ویکییە ھەر وەکی لە لینکەکەشیدا ئاماژەی پێکراوە، (ckb)یە. با ھەر وەکوو مارمزۆک باسی کرد ببێتە کوردیی ناوەندی. بە کارھێنانی کوردیی ناوەندی زانستیتریشە لە سۆرانی. دیسانیش دووپاتی دەکەمەوە بۆ ئەمە ڕاپرسییەکمان ھەبێت زۆر باشترە.--:)چالاکلێدوان ١٤:٢٤, ١٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
منیش ڕام ئەوەیە کە "سۆرانی" باش نییە و کوردیی ناوەڕاست باشە.--Aza ١٦:٣٧, ٢١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

mn amawetnakhshe saqz gawra bkam mamnwntan abm

بەشی هەواڵەکان دەستکاری

دوێنێ لەبەشی هەواڵەکاندا، مێژووی تیرۆرکردنی سەردەست عوسمانم دانابوو، ئەمڕۆ ١٥ ی ٥ سەیردەکەم لابراوە!! ئەوە چۆن لێکدەدرێتەوە؟ ئەوەی لای بردووە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە، کە دەستی تاوان لەتیرۆری ئەو کەسەی بۆ درێێژ دەکرێت! گەر وەڵامی سەریح نەدرێت ئەوا من ناچارم ئەم مەسەلەیە لەقاو بدەم؟ کێ لایبردووە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Abasshiwan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو کاک عەباس. سەیرێکی بابەتەکەتم کرد وادیارە ئەو هەواڵەی تۆ زیادت کردبوو لە بەشی هەواڵەکان نەگونجاوبووە و بۆیە یەکێ لە برادەران هەڵساون بە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان. بەڕێز وەک ئەزانی ویکیپیدیا سەر بە هیچ لایەنێک نییە و ناکرێ ئێرەش بکرێتە جێی ململانێی حیزب و لایەنە کوردییەکان. هەواڵەکانی ویکیپیدیا جێی سەرنج و بۆچوونەکانی بەکارهێنەرانی تیادا نابێتەوە تەنها هەواڵێکی تیادا بڵاودەکرێتەوە کە پێش هەموو شتێک گرنگییەکی وای هەبێ شایستەی ئەوە بێت لێرە بڵاوبکرێتەوە (پێم وایە ئەم هەواڵە جێی ئاماژە پێ کردنە لێرەدا) و لە ئەویش گرنگ تر بێلایەن نووسرابێت (لایەنگری تەنها ئەوە نییە لایەنی کەسێکت گردبێت بەڵکو ئەوەش ئەگرێتەوە کە دژی لایەنێکی تریش ئەو شتەت نەنووسیبێت)وادیارە تۆ ئەم شەرتەی دووەمیانت ڕەچاو نەکردووە لەبەر ئەوە سڕاوەتەوە.

پێشنیاری من

(ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٤/٠٥/٢٠١٠ سەردەشت عوسمان خوێندکار و ڕۆژنامەنووس لەشاری هەولێر ڕفێندرا و ڕۆژێ چوارشممە لاشەکەی بەمردوویی لەشاری موسڵ دۆزرایەوە).--barham ١٨:٥٢, ١٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)


وەڵامم و ڕوونکردنەوە
جا بۆ لەگواستنەوەی ئاگادار نەکراوم؟! ئەوەی کە لەهەواڵەکەدا ناوی پارتی دیموکرات هاتووە، بێلایەنی و لایەنگری نییە، من وام نووسیبوو کە دەستی تاوان بۆ ئەو پارتە درێژ کراوە. ئەمەیش ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە. بەداخەوە داڕشتنەوەی هەواڵەکە بەو شێوەیە جۆرێک لەپەردەپۆشی لەسەر ڕووداوێک دەکرێت!
هێندەی من لەلایەنگری و بێلایەنی و پرۆفیشیناڵی هەواڵ لەفینلاند تێگەیشتبێتم و بەپێی ئەزموونی خۆم لەکاری ڕۆژنامەگەریدا، بەو شێوەیە نابێت ئەوە ڕووتکردنەوەیەکی بێتامی هەواڵە، ئیتر بۆ هەر ڕووداوێک و لەهەر شونێکدا بێت. دوای ئەوە دەبوایە ئەو هەواڵە چاککراوە، بێرۆح و بێگیانە لەهەمان شوێندا دابنرایەتەوە نەک بگوێزرێتەوە!!

بەڕێز ئاگادارکردنەوەی نووسەری هەر بابەتێک بۆ دەستکاری یاخود سڕینەوەی بابەتەکەی کارێکی ئەستەمە و ناکرێ و هیچ مەرجێک نییە لە ویکیپیدیا بۆ ئەم کارە. کێشەکە لەوەیا خۆی ئەبینێتەوە کە تۆ ئەتەوێ هەواڵێک دژ بە لایەنێک بنووسی و ویکیپیدیا ڕێگە نادات بەمە. بەڕێزت ئەتوانی لە هەر سایتێکی دیکە جگە لە ویکیپیدیا چی ڕا و بۆچوون و تێبینیت هەیە بینووسی بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لە ویکیپیدیا ئەم کارە ناکرێت ئەنگینا ویکیپیدیاش ئەبێتە شوێنێکی ململانێی لایەنەکان و ئەمەش هیچ سوودێک بە ویکیپیدیای کوردی ناگەیەنێت بەڵکو دوای ئەخا. --barham ٢١:٠٣, ١٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

بەشداری دەستکاری

پاش سلاو من هه‌رچی نوسینی ئه‌م به‌شانه‌ هه‌یه‌ خویندمه‌وه‌ به‌لام ئیستاش نازانم چون به‌شداری بكه‌م له‌ نوسین و ده‌وله‌مه‌ند كردنی ئه‌م ئه‌نسكلوبیدیایه‌ تكایه‌ زور به‌ ئاسانی خاله‌كانی سه‌ره‌تام بو روون كه‌نه‌وه‌ ئه‌وانی دیكه‌ خوم ده‌یدوزمه‌وه‌ سوپاس و ریزم بوتان بەکارھێنەر:Rekawt ibrahim

بەڕێز ڕێکەوت، بە خۆشحاڵیەوە ئەوەندەی لە دەستمان بێت یارمەتیت دەدەین. لەوەدەچێ بەڕێزت ئەوە شوێنەوەی وا بۆ ڕینوێنیی بەشداری دانراوە نەخوێندوەتەوە. بەھەر شێوە فەرموو ڕێنوێنی دەکرێێ لە پەڕەی لێدوانی خۆتدا --MarMzok لـێدوان-- ١٤:١٤, ٤ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

ئایا ، قاڵب چۆن چاك دەکرێت یاخود وای لێدەکرێت بۆ وتاری کوردی بشێت ؟ دەستکاری

سڵاو، من ئەو بابەتانەی ئامادەیان دەکەم زیاتر زانستین ، وە کە کاتێك دەمەوێت بەهەمان شێوەی وتارە ئنگلیزییەکە ئامادەی بکەمەوە ئەوا ئەو قاڵبەی کە بەکارهاتووە و دەمەوێت دووبارە لە وتارەکوردییەکەدا بەکاری بهێنمەوە کار ناکات ، جا ئایا چۆن چاکسازی لە قاڵبدا ئەنجام دەدرێت ؟ واتە زانیاریم دەوێت لەسەری بۆ نموونە لە ئێستا کارم بەم قاڵبەیە (Infobox animal) هەروەها چۆنیش قاڵب دروست دەکرێت ؟ سوپاس --دەوەن سەردار ١٩:١٥, ١٧ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)


سوپاس پرسیارێکی باشە. ئەوە وشانە لەنێو {{{ }}} دان پارامەتری داڕێژەکانن. بە find/replace ئەوانە بکە بە کوردی. بڕێ دەقی دیکەش لە داڕێژەکەدا ھەیە کە نیشان ئەدرێن بۆ نموونە «ڕێکەوەتی لەدایکبوون:» لە خوارەوە:
ڕێکەوەتی لەدایکبوون: {{{ڕێکەوت}}}

{{{ڕێکەوت}}}ەکەش پارامەترە. پاشان بزانە لە کوێ ڕاست و چەپ و شتی وای ھەڵەیە دەبێ دەستکاریی style ـەکەی بکەی. لەوانەیە داڕێژەکە پێویستی بە داڕێژەی تر ببێ. کاتێ پێشبینین لێ ئەدەی بەستەری ئەو داڕێژە پێویستە بە سوور ئەنووسێ. ئەبێ ئەوانەش دروست بکەی. بە ساکاری ئەمە ئەو کارایە کردوومانە بۆ داڕێژە سەرەکییەکان. --ئاسۆ ٠٤:٢٥, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو وەک کاک ئاسۆ ووتی ئەبێ ئەو داڕێژانە لەپێشدا دروست بکرێن لە ویکیپیدیای کوردی. هەر پرسیارێکت هەبوو لە چۆنێتی درووستکردنیان ئامادەی یارمەتیم. لەگەڵ ڕێز --barham ٢١:٥٥, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

سلام، من بە پرچم برای ربات نیاز دارم. لطفا با تقاضای من موافقت کنید تا پرچم را از متا دریافت کنم. ممنونابراهیمل ٢٢:٢٢, ٩ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سلام اگر در متا درخواست دادەاید لتفا لینک بدین؛ اگر موافقت در اینجا کافیە، موافقت می‌شود.--MarMzok لـێدوان-- ٠٢:٥٦, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
کاملا موافقم.--ئاسۆ ٠٨:٣٩, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

بؤ سةر خستني كوردستان دەستکاری

داوا لة هةموو بةشداربووة كوردة بة شةرةفةكان دةكةم ئةوةي زماني عةرةبي ئةزانيت با لة بةشي عةرةبي دةستكاري بابةتةكان بكات(راستي بكاتةوة) بة تايبةت(ميزوو ,دانيشتوان)ي ناوجة كيشةدارةكاني نيوان كوردو عةرةب لة عيراق جونكة ئةوان(عةرةبةكان) وينةيةكي جواني كورديان بيشان نةداوة و بة كريكيراوو خؤ فرؤش وكةم وتيكدةريان ناساندووة بؤية ئيمةش راستي دةبينينو دةزانين كي خؤ فرؤشة(بؤية هةر بةردةوام دةبين)بؤ دةرخستني راستي -----(((((براتان كورديكي موسلمان لة شاري دةربةنديخان))))(١٥:٠٣, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١٠ Korangkurdواژۆنەکراو)

ئةو كاتةت باش ، جؤن بتوانم لة دةولةمةند كردنى بابةتيَكدا بةشدار بم؟

سڵاو. سەیری ئیرە بکە.--Aza ٠٧:٥٩, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بەشداری دەستکاری

سڵاو من دو وتارم نوسیوە بۆ ئێرەك بەو هیوایەی بەڕێزتان پەخشیبکەن. یەکەم لەسەر خۆم، وریا ‌حەمە تاهیر، دووەم لەسەر شاری کەلار. ئەگەر کێشەیەک هەیە لەناردن ئاگادارم بکەنەوە، دەتوانم ببمە هاوکارێکی باشتان. لەگەڵ رێزدا ٠١:٤٢, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ Wrya

کاک وریا بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەشدارییەکانت دەکەین. سەیرێکی (ئێرە) بکە بۆ ئەوەی ئاشنا بیت بە باسەکە.--MarMzok لـێدوان-- ١٢:٥٨, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

وێنە دانان دەستکاری

سڵاو. سوپاس بۆ هاوکاریەکەتان، من توانیم دوو وتارەکە دابنێنم، بڵام دوو کێشەم هەیە.

١. نازانم وێنە چۆن دادەنرێت؟

٢. بۆ نمونە من وتاری کەلارم نووسیووە، دەمەوێت بزانم چۆن دەگات بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، چی پێویستە بیکەم؟ لەگەڵ ڕێزدا --Wrya ٠٠:٠٤, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

کاک وریا ئازیز بۆ زانیاری سەبارەت بە دانانی وێنە و وردەکارییەکانی ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە چاو لێبکە. سەبارەت بەو کیشەی دیکەش سەیری پەڕەی لێدوانی خۆت بکە لێرەدا، دامێنی پەڕەکە. دڵنیام یارمەتیدەر دەبێت.--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٣٦, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

سڕینەوەی کەش چییە؟ دەستکاری

پرسیار دەستکاری

سڵاو من کە دەرئەچم ئەم نوسینە دەبینم. تکایە رێنماییم بکەن کە چی بکەم،

"تۆ دەتوانی درێژە بدەی بە بەرکارھێنانی ویکیپیدیا بە شێوەی بێناو، یان دەتوانی دیسانەوە بچیتەوە ژوورەوە بە ھەمان ناو یان بە ناوی بەکارھێنەرێکی جیاوازەوە. ئاگادار بە کە سەرەڕای چوونەدەرەوەی تۆ لە ھەژمارەکەت ھەندێک لە پەڕەکان ھەر بە شێوەیەک نیشان ئەدرێن کە گوایە تۆ ھێشتا لە ژوورەوەیت. ئەمە بەردەوام دەبێت ھەتا کاتێک کە تۆ کەشی وێبگەڕەکەت دەسڕیتەوە".

مەبەست لە سرینەوەی وێبگەڕەکە چییە ئایا ویزەر نەیمەکەم دەسرێتەوە؟ لەگەڵ رێزدا

وەڵامی Aza دەستکاری

سڵاو کاک وریا، بەخێر بێی بۆ ویکیپیدیا، ھیوادارم بەردەوام بی.

کاکە وریا سڕینەوەی وێبگەڕ نە، سڕینەوەی کەشی وێبگەر. کەش (Cache) ئەو شوێنەیە کە وێبگەڕەکەت ھەر لاپەڕەیەکی وێب کە سەیری ئەکەی لەوێ پاشەکەوتی ئەکا تا ئەگەر لە داھاتوودا دیسان ھەر ئەو لاپەڕەیەت داخواز کرد لە جیاتی ئەوە بچێ لەسەر ئینتەرنێت بیھێنێ لەوێ زوو دەری بێنێ و پیشانتی بدا. کاتێ تۆ دوگمەی back لێ ئەدەی وێبگەڕ لاپەڕەی پێشترت لە کەشەوە بۆ نیشان ئەدا. کەشی وێبگەڕ لەسەر ھارددیسکی کۆمپیوتەرەکەتە، سڕینەوەشی گرێدراوی ئەوەیە کە وێبگەڕەکەت چی بێ. ئایا فایرفۆکس بێ یا ئینتەرنێت ئکسپلۆرەر یا ...

بە کورتی، ئەگەر بیسڕیتەوە ھیچ کیشەیەک درووس نابێ و ئەگەر نەیشی سڕیتەوە دیسان ھیچ کێشەیەک درووس نابێ. کەیفی خۆتە. ھەژمارەکەت لە ویکیپیدیا بە ھێچ شێوەیەک ناسڕدرێتەوە. واتە تۆ ھەر کات ئەتوانی یووزێرنەیم و پەسوۆردەکەت بۆ چوونەژوورەوە بەکار بێنی. ئەگەر کەشەکەت بسڕیتەوە تەنھا لە کاتی چوونەژوورەوەدا وێبگەڕ ووزێرنەیم و پەسوۆردەکەتی بیر نایێ، ئەبێ دووبارە بینووسیتەوە. ھەر ئەوەندە. لەگەڵ ڕێز.--Aza ١٥:٢١, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

چۆن بەستەری زمانەکانی تر دائەنرێ دەستکاری

سڵاو

دەمەوێت بپرسم کە وتارێک دەنوسیت، پاشان چۆن دەتوانیت ئەوەی بۆ زیاد بکەیت کە بەزمانی تر بخوێنرێتەوە، لەکاتەکدا وتارەکە لە ویکی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزیدا هەبێت.

لەگەڵ ڕێزدا

--Wrya ٢١:٤٩, ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

وەڵامی Aza دەستکاری

ئەبێ لە کۆتاییی دەقی وتارەکەدا بەستەر بۆ زمانەکە دابنی. بۆ نموونە بەم شێوەیە . ئەگەر ئەمە بنووسی مانای ئەوەیە کە لە زمانی ئینگلیزیدا (کە کورتکراوەی ئەبێتە en) وتارێک ھەیە بە ناوی Kelar کە من ئەمەوێ ئەم وتارەی من لە ویکیپیدیای کوردیدا لینکی ھەبێ بەوە. بۆ زمانەکانی تریش ھەم بەم جۆرە: ھێمای کورتکراوی ناوی زمانەکە + جووتخاڵ + ناوی وتارەکە لەو زمانەدا. پێویست نییە بۆ ھەموو زمانەکان ئەو بەستەرە دابنی. تەنھا یەکیان بەسە. کە تۆ بەستەری یەک زمانت دا بۆتەکان بە چەشنی خۆکار بەستەری زمانەکانی دا ئەنێن. --Aza ٠٦:٤٤, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

هەست دەکرێت کارکردن و هاوکاریکردن لەدەوڵەمەندکردنی ئەم ئینسایکڵۆپیدیایە بێ مایەیە بێت، دەزانن بۆ؟ چوونکە من بۆ خۆم لەم دواییەدا دوو فلیمم داناوە، بۆ نموونە فلیمی رۆبن هود کە لەڤێرسیۆنی ئنگلیزی لێیدەدەت دەیدات، لەزمانی عەرەبی و چەند زمانی تر کە لەدەستی چەپدا دیار دەبێت.. بەڵام لەکاتیکدا مادەکە بەکوردی هەیە و لەوانەشە دەوڵەمدند تر بێت، پیشانی نادات هەبێت!! تکایە ئەو کێشە تەکنیکییە چارەسەر بکەن، گەر کاتیش نییە ئەوا هەنگاوەکانمان پێمان بڵێن چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت خۆمان دەیکەین... پێم باشە گەر بکرێت هەر کەسێک بابەتێک دادەنێت، تەکنیکەکە وابێت ڕاستەوخۆ بچێتە ریزی زمانەکانەوە.. نەک وەک بابەتێک تەنها لەکوردییەکدا بمێنێتەوە...

سڵاو
ھەر کەس ئەبێ کە وتارێکی نووسی، بۆخۆی بەستەر بە وتاری ھاوتا لە ویکیپیدیاکانی تر دابنێ. تەنھا دانای بەستەری یەک زمان بەسە. بۆتەکان بە شێوەی خۆکار ئەوتر زمانەکان دائەنێن. بەڵام تۆ ئەبێ لانیکەم یەک بەستەری پێ بدەی تا ئەو بۆتە بزانێ لە کوێوە دەست پێ بکا. بۆت لە ناوەرۆکی وتار تێ ناگا و نازانێ وتاری ھاوتای لە ویکیپیدیاکانی تردا چین. کەوایە بە شێوەی ئۆتۆماتیک قەت جێبەجێ نابێ.
بۆ نموونە من بەستەری زمانی ئینگلیزی دا ئەنێم بۆ وتاری ڕۆبن ھود (فیلم)، بەم شێوەیە: [٢]. سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیا. سەرکەوتوو بی

--Aza ٠٦:٤٩, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

aya bochy bashy hwnartan bo da nanawa wak hwnarakani music- shano - wina kishan

وەڵام: چەن وتارێکمان ھەیە لە بواری ھونەردا. ئەگەر ئێوە بخوازن ئەتوانن لێرەدا بەشداری کەن و بەشی ھونەر دەوڵەمەند بکەن. --Aza ٠٧:٤٧, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

barezan la bashi kurdi sorano wikipedia mn amawe hawkari wikipediai kurdi bkam ba blaw krnawai babatw zanaiyari bo dawlamandkrdni bashi kurdi harwaha zorek la babatakan wenai taibati xoi hawpech nia amawe aw karana bkam...balam harchi dakam natwanm wenayak bo shenek zyad bkam...ba nmwna 2 rozha xarik ta la bashi hwnari wena bo andamani grwpi kamkarn dabnem balam naizanm ....takaya yarmatiw rwnkrdnawa bnern jamal jalal

سڵاو. بۆ دانانی وێنە و وردەکارییەکانی ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە چاو لێ بکە.--Aza ١٢:١٠, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بةرِيزان سلاو ... من ئةمةويَت زانيارى وةربطرم لة سة 6 شانشينةكةى كة لة مةنهةجى 5ى زانستى هةية. بةمةبةستى دروست كردنى راثؤرت تكاية هاوكاريم بكةن.سوثاس

ئابورى دەستکاری

بؤضى تاكو ئيستاش بةشى ئابورى مان نيية لة زمانى كوردى ويكثيديادا كة من لة لايةن خؤمة وة زؤر بة ثيَستى دةزانم بؤ فيَرخوازى كوردى جا بؤية بة ئةركى سةرشانى خؤمانى دةزانم وةك خونةرانى بةشى كوردى ويكثيديا و شارةزا لة زانستى ئابورى كة بةشى ئابورى درووست بكةين.ئيتر سوثاس (خوا لة طةلَمان بيَت)

ئابورى دەستکاری

بة ريزان بؤجى وةلاميكتان نةبوو بؤ ثيشنيارةكةم دةزانن ئةوة بة ماناى ئةوة ديت كة ئةم بابةتة بةلاتانةوة طرنط نيية .(سوثاس)

7 sarswnhenarakay jihan دەستکاری

slaw bo andamany wikipedia agar zanyaritan haya lasar 7 sarswnhenarakay jihan la sali 2010 yan peshtr tkaya bom bnern amawet raporteky lasar bnesm tkaya zanyaryakantanm bo bnern bo am emaila farhang14@hotmail.com

جؤن رابورت بنوسم ده رباره ره ى فيزيا تكايه زو جواب

Agadarkrdnawa دەستکاری

Pash away sayri chand daqeky wargerdrawm krd bo zmany kurdy,barasty tushy shok bum bahoy aw hala gawranay teykawtbu ch la ruy wargeranawa ch la ruy away la wargeranakada nusiny zor parenrabu la daqa aslyakawa,hiwadarm ba tawawy karakntana bchnawa,barasty wargeranakantan jegay sharma

یارمه‌تی دەستکاری

سلاو ئه‌گه‌ر زه‌حه‌مت نه‌بی بابه‌تیك له‌ باره‌ی ئه‌فسانه‌ سوپاستان ده‌كه‌م

TKAYA WSHAY NHENYM BER KRDWA NAWAKAM YASA IBRAHIM WSHAY NHENY BO EMILAKAM HATWA BALAM PEY NABETAWA TKAYA WSHAYAKY NWYM BO BNERN

چۆن به‌ستنه‌ری بابه‌تی كوردی بۆ زمانه‌كانی تر دابنێنم ؟ دەستکاری

سلاو .. ئه‌مرۆ بابه‌تێكی نوێم نوسی ، هه‌ڵبه‌ته‌ یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی خۆمه‌ له‌ ویكیپیدیا ، هه‌وڵمدا بیبه‌ستمه‌وه‌ به‌ زمانه‌كانی تر هه‌رواشم كرد . به‌لام كاتێ كه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی یان ئه‌ره‌بی ده‌خوێنمه‌وه‌ ، به‌سته‌ر بۆ زمانی كوردی نابینم ؟ ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌ی له‌ كوێدایه‌ ؟

ئەمە ھێچ کێشەیەک نییە، کاری تۆ دروست بووە، پاش ماوەیەکی کورت لەم زمانانەش بەستەر بۆ زمانی کوردی دەبینی، ئەم کارە بۆتەکان بە شێوەی خۆکار دەیکەن. --merkhas وتووێژ ١٤:١٨, ٣١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

دانانى سەرچاوە ! دەستکاری

سڵاو .. لە وتارێکدا ئەگەر بمەویت سەرچاوە بۆ ناوەرۆکى وتارەکە دابنێم .. لەم حالەتانەى خوارەوە : ١. ئەگەر بەشێک لە وتارەکە سەرچاوەکەى لە کتێبێکدا بێت . ٢. ئەگەر بەشێک لە وتارەکە سەرچاوەکەى لە پێگەیەکى ترى ئەنتەرنیت بێت ؟ ئایا چۆن بەستەرى لاپەرەکە لە بەشى سەرچاوەى وتارەکە دابنیم ؟ بۆ زانیاریتان .. لە بەشى سەرچاوەى پارمەتى و ڕینوێنیم خۆێندەوە بەلام ئامانجەکەى منى نەپێکى .. لەگەڵ رێزدا ..

کێشەکەت لەوەدا بووە کە لە کۆتایی دانانی سەرچاوەکان تاگی </references> یا {{reflist}} نەنووسیوە. بۆ ئەم کارە دەبێ لە کۆتایی بابەتەکە بەم شێوەی خوارێ بەکاریان بێنی:
  • == پەراوێزەکان ==
</references>

یان

  • == سەرچاوەکان ==
{{reflist}}
بۆ نموونە دەتووانی چاو لە وتاری حوسێن حوزنی موکریانی بکەی، ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ٢٣:٤٠, ٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)



زۆر سوپاس .. وا بزانم كێشه‌كه‌م چاره‌سه‌ر كرد .. ده‌ست خۆش بۆ یارمه‌تیت .. ده‌توانی ئێستا وتاره‌كه‌م چاو لێبكه‌یت .. بێگومان به‌ سه‌رنجه‌كانت زیاتر وتاره‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت .. HEVI بافى بکوژى خوێنمژەکان ( زنجیرەى تەلەڤزێۆنى)

کێشەى وێنەکان .. تکایە هەموو لایەک بەژدار بن ! دەستکاری

سڵاو هاورێیان .. من پێم وایە کێشەیەک هەیە لە ووتارە کوردیەکان ، کە دەبێت بە همەتى هەموو لایەک چارەسەرێکى گونجاوى بۆ بدۆزینەوە . ئەویش کێشەى دانانى وێنەى گونجاو لە وتارى گونجاو .. وەک دیارە بە پێی رێساکانى وکیپیدیا ئەو وێنانەى کە دادەنرێن ، دەبێت مافى بلاوکردنەوەی هەبێت ، ئەگەر نا دوور نیە ، کە رەشبکرێتەوە . بۆ نموونە ، من کە بە نیازم چەند وتارێک لە سەر هونەر و سینەماى جیهانى بنوسم ، چۆن بتوانم مافی بلاوکردنەوە بۆ ئەو وێنانە بە دەست بێنم ؟ ئەوە زۆر ئەستەمە راستە لەوانەیە هەندێ وینە لە کامینزدا هەبێت ، بەلام زۆر جار وێنەکە ئامانجى وتارەکە ناپێکێت .. ! لە حالەتى وەهادا دەکرێت / وێنە لە پێگە فەرمیەکان ( کە لە لایەن خۆیانەوە کە وتارەکەى لەسەر دەنوسرێت پشتگیرى دەکرێت ) وێنەکە لە وێدا وەربگرین ؟ و ئاماژە بە سەرچاوەکە بکرێت ؟ تا چەند ئەو حالەتە تەندروستە ؟

سەبارەت بەو وتارانەى کە لە بارەى کورد و کوردستانەوە دەنوسرێت ، کێشەکە گەورەترە ، چونکە لە کامینزدا وێنەیەکى یەکجار کەم هەیە لەسەر کوردستان .. کە ئەوەش وا دەکات ، وتارە کوردیەکان لە رووى وێنەوە زۆر لاواز بن ، بە گشتى نوسینى وتار بە برواى من بی ئەوەى وێنەى لەگەلدا بێت ، وتارەکە زۆر لاواز دەکات . پێم وایە کە دەبیت بە جدى بە دواى چارەسەرکدنى ئەو کێشەیە بین .. بۆ دەولەمەند کردنى بەشى کوردی لە وکیپیدیا .. هیوادارم هەموو لایەک بەژدار بن . زۆر سوپاس HEVI

سپاس بەڕێز HEVI، ئەم وێنەی کە مافی بڵاوکردنەوەی بۆ پاوانی گشتییە، دیارە ھیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام ھەندێک لە وێنەکان کە مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە، ئێمە ناتوانین لە وتارەکانمان لەسەر ویکیپیدیای کوردی دایبنێین، بۆ ئەم کارە ئێمە یان دەبێ لەم سەرچاوەی کە ویکیپیدیاکانی‌تر وەریان گرتووە وەربگرین و ژێدەر و مۆڵەتنامەی پێویستی بۆ بنووسین یان لە ھەمان ویکیپیدیا دایبگرین و بۆخۆمان باری کەین و بۆ ژێدەرەکەی، ناونیشانی وێنەکە لەسەر ئەم ویکیپیدیایەی کە لێمان وەرگرتووە و بۆ مۆڵەتنامەکەش، ھەمان مۆڵەتنامەی بۆ دانێین. من خەریکم ئەم مۆڵەتنامانەی کە پێویستمانە لە ئینگلیسییەوە بۆسەر کوردی وەرگێرم (بەڵگەنامەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە). کە ئێستا بە ھۆی ئەزموونەکانی زانستگایە جارێ ناتوانم بە باشی بەشداری بکەم. ھیوادارم پاش تەواو بوون ئەم ئەزموونانە تەواویان بکەم. زۆر سپاس.--merkhas وتووێژ ٢٢:١٣, ٧ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)


کاکە گیان سوپاس بۆ روونکردنەوەکەت .. براى بەرێز من یاساکانى لەبەر گرتنەوەم لە بەشى ئینگلیزىم خوێندەوە ، لە بەشێکیاندا هاتووە ، کە دانانى پۆستەرى ریکلام کردن و گرتەى فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆەنەکان دەکرێت لە وتارەکانى ویکیپیدیا دابنرێت بە مەرجێک ئاماژە بە سەرچاوە ئەسلیەکەى بدرێت .. دەتوانیت چاو لە دوو پەڕەیە بکەیت .. لە بەشى وینەکان image : http://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Non-free_content http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%88%D9%8A%D9%83%D9%8A%D8%A8%D9%8A%D8%AF%D9%8A%D8%A7:%D9%85%D8%AD%D8%AA%D9%88%D9%89_%D8%BA%D9%8A%D8%B1_%D8%AD%D8%B1 جا نازانم راى بەرێوەبەران و چاودێرانى بەشى کوردى سۆرانى چی دەڵێن ؟ بە هیواى سەرکەوتنت لە تاقى کردنەوەکانت .. بەختیکى باش Hevi

سلاو چۆن بتوانم ناوی گشت زانکۆکانی کوردستانم دەستبکەویت بە زانیاری وردەوە؟

بەداخەوە وتار سەبارەت بە زانکۆکانی کوردستان لەسەر ویکیپیدیای کوردی زۆر کەمە تەنیا ئەم چەندانەیە ھەیە :زانکۆکانی کوردستان--merkhas وتووێژ ١١:١٦, ١٧ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

چۆن بتوانم بابەت بڵاو بکەمەوە دەستکاری

سڵاو سەرەتا دەست خۆشی لە گروپە جوانە دەکەم بۆ ئەو دڵسوزییەى بۆ ئەم لینکە هەیانە من پرسیارێکم هەبوو چۆن بتوانم بابەت بڵاو بکەمەوە لە لینکی گشتی — ئەم لێدوانە لەلایەن Karwan.osman واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ھەڤاڵی بەڕێز، بۆ نووسینی بابەتی نوێ، لەپێش‌دا لە بۆکسی گەڕاندا ناوی مەبەستت (بۆ نموونە:"شێخ سەعیدی پیران") بنووسە با دڵنیا بی کە پێشتر وتارەکە دروست نەکراوە، ئەگەر وتارەکە پێشتر ھەبێ، سەرڕاست وتارەکەت بۆ نیشان دەدە (شێخ سەعیدی پیران)، کە دەتوانی دەستکاری بکەی. بەڵام ئەگەر وتارەکە نەبوو بە ڕەنگی سوور دەنووسرێ و داوات لێ ئەکە کە وتارەکە دروست بکەی. بۆ نموونە بۆ ناوی "xxx" نووسراوە:‌ لەم ویکییەدا پەڕەی « xxx » دروست بکە!. و تۆ تەنیا پێویستە لەسەر xxx کلیک بکەی و دەست بکەی بە نووسی وتارەکەت و پاشان پاشەکەوتی بکەی. ھەڵبەت چەند باسی بچووکی‌تریش ھەیە کە لە داھاتوودا باشتر لەگەڵیان ئاشنا ئەبیت. بەڵام نیگەران مەبە ھەر کێشەیەک لە وتارەکانت‌دا ھەبێ بە زووترین کات لەلایەن بەڕێوبەران یان بەکارھێنەرە خاوەن ئەزموونەکان ڕێنمایی دەکرێی. ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٣:٣٩, ٢٣ ئاب ٢٠١١ (UTC)

به شیکی زوری ِاو کسانه ی میژو ده نوسن یا کورد نین دەستکاری

--87.241.116.80 ١٧:٣٢, ٤ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)‌به شیکی زوری ِاو کسانه ی میژو ده نوسن یا کورد نین بلام له ناو کورددا ژیاون ومیژوی کورد و همو نه ته وه کان به عمد ده گورن وه تیکی ده ده ن. جوِِله که ارمه نی سریانی کلدانی بابلی شیعه...؛به شیک لهو قوم و ه نه ته وانه ن به ناوی کورد وه نه ته وه رهسه نه کانی تر دژین بلام کاریان تیکدان وه خه یانهت به میللهتانی تر و به هه مو به شهر یکی دروستو ریگای دروست دروا

داواکاری بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی تایبه‌ت. دەستکاری

سڵاو ڕێز.... من داوا ده‌که‌م ویکی پیدیا به‌شێوه‌یه‌کی تیروته‌سه‌ل بابه‌تێک له‌سه‌ر بوونی جووله‌که‌ له‌ کوردستان و باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی بڵاو بکاته‌وه‌.

سڵاو کێ ئەم پڕۆژەی کرد بەکوردی !! دەستکاری

سڵاو لەهەموو هاوڕیانی ئەم سایت دەکرێ بزانین کێ بەڕێوبەر و سەرپەرشتایری ئەم سایتەیە ؟

دەستان خۆش پڕۆژەیکی باشە بۆ هەنگاوی کورد

هەلەیەک لە ویکیپیدیا دەستکاری

من ئەمرۆ کە هەژمارەکەم کردەوە نوسرابو پەامی نوێت بۆ هاتوە واتا ێت بەستەر نەکراوە تەنیا پەیامی نو بەستەر کراوە هیوام وایە ئەم هەلەیە چاک بێت

پرسیارێک دەربارەی ١٣ی تشرینی دووەم دەستکاری

سڵاو لە رووداوەکانی ١٣ی تشرینی دووەم نوسراوە ساڵی ٢٠٠٥ کەسێک لە نەخۆشی ئەیدز چاکبۆتەوە.بە ڵام ئەم رووداوە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی تۆمارنەکراوە. تەنها ویستم بزانم سەرچاوە بۆ ئەم زانیارە چیە؟ سوپاس

چۆن بتوانم ئه‌و بابه‌تانه‌ی دامناوه‌ بیان سرمه‌وه‌ (په‌رگه‌ و وتار )— ئەم لێدوانە لەلایەن Siyar Taha Khalid واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز بۆ سڕینەوەی وتار یان وێنەیەک لە ناو وتارەکە یان پەڕەی وێنەکە بەم شێوەی خوارەوە تاگی سڕینەوەی لێبدە و ھۆکارەی سڕینەوەکەش بنووسە.
{{سڕینەوە|بەم ھۆکارە}}
بەڕێوبەرانی ویکیپیدیای کوردی پیاچوونەوەی پێدا دەکەن، ئەگەر ھۆکاری سڕینەوەکە لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوە‌ بیخوێنێتەوە، ئەو کاتە دەیسڕنەوە. (یانی تەنیا بەڕێوبەران دەتوانن وتار یان وێنەیەک بسڕنەوە و بۆخۆت ناتوانی ئەم کارە بکەی)
بۆ ئاگاداری زیاتر چاو لە پۆل:ناوزەتەکان بۆ سڕینەوەی خێرا بکە، لەوێ ھەندێک وتار و وێنە مۆرکی سڕینەوەیان لێ دراوە کە دەتوانی چاویان لێ بکەی و باشتر ئاگادار بی. سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١٥:٥٥, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)

ئایا چۆن په‌ڕگه‌ی ناو ده‌ق له‌ بابه‌تێک دابنێم دەستکاری

1-ئایا چۆن په‌ڕگه‌ی ناو ده‌ق له‌ بابه‌تێک دابنێم به‌ ته‌واوی؟ 2-وێ نه‌ که‌ چۆن بار بکه‌م؟ تکایه‌ به‌ ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا کۆتا

السلام و عليك دەستکاری

چۆن بابەت بڵاوبکەمەوە له ویکیپێدیا كه بابەتەکەم بچێتە ناو بەشە سەرەکییەکانەوە وەک :

   ژیاننامە
   مێژوو
   جوگرافیا
   کوردستان


   کۆمەڵگا
   چاند و ھونەر
   فەلسەفە
   ئایین


   بیرکاری
   زانست
   تەکنۆلۆژیا
   گشت وتارەکان

1

چۆن له‌ ویکیپیدیا به‌شی ئینگلیزی وێنه‌ بار بکه‌م ؟

داواي يارمةتي دەستکاری

سلاو هاورييان.. من جةند بةشيكي بلاوكراوةكاني (ربيع العربي) م وةركيراوةتة سةر زماني كوردي دةمةويت بةشي زماني كوردي بي دةولَةمةند بكةم هةرجةند دةكةريم ناتوانم وةركيرانةكةي ئةبلؤد بكةم ، تكاية رينوينيم بكةن سوباستان دةكةم لةكةر ريزم

نه‌توانین دەستکاری

به‌ریزان سلاو من زور هه‌ول ده‌ده‌م به‌رده‌وام بم هاوكاریتان بكه‌م به‌لام نه‌ك ته‌نها من به‌لكو بو زور كه‌سی دیكه‌ كاره‌كان به‌ ئاسانی ناروات تكایه‌ له‌م باره‌وه‌ ئاگاداربن، بو نمونه‌ من ده‌ستكاری لاپه‌ره‌ی جوزیف ستالینم به‌ر له‌ یه‌ك سال كردووه‌ به‌لام ماوه‌ی یه‌ك ساله‌ هه‌روه‌ك خوی به‌ هه‌له‌ ماوه‌ته‌وه‌، زور ده‌میكه‌ له‌سه‌ر گروپی ئاشتی سه‌وز لیدوانم ناردووه‌ به‌لام دانه‌به‌زیوه‌... من ده‌توانم هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بابه‌تی نوی دابه‌زینم به‌لام توشی ئاسته‌نگ ده‌بمه‌وه‌ ریزی دوباره‌م

وەڵامی برووسک دەستکاری

سڵاوت لێ بێت. تکایە کێشەکانتان لەکوێدایە وەک خۆی بیهێنەرە بەرچاومان. ویکیپیدیا بەهۆی ئەوەی هی کەسێکی دیاریکراو نییە و هاوکاتیش بەکارهێنەرانی کوردمان لەم ویکیپیدیایە کەمە، بۆیە بۆی هەیە هەڵەیەک وەک خۆی بمێنێتەوە، چوونکە چاودێریکردنی ئەو هەموو پەڕەیە بەو جۆرە ئاسان نییە. بەڵام تکایە هەڵە لەکوێدا هەیە بەستەری بۆ دابنێ و تەواو با تێبگەین لە کێشەکانتان. --Broosk ١٩:٤١, ٣ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو بێزەحمەت پرسیارێکم هەبوو ئایا ئەگەر یارمەتى ویکیپیدیا بدەم لەسەر نوسینى بابەتێک هیج دەسکەوتێکى مادیم دەست دەکەوێ

سڵاو بەڕێز Balen qaradakhy لێرە ھەموو کەسێ خۆبەخشانە بەشداری ئەکات. جارجارێک لە زمانەکانی تری ویکیپیدیا بینیومە خەڵاتی بچووکی مادییان داناوە بەڵام لێرە تا ئێستا شتی وا نەبووە. --ئاسۆ ١٨:٢١, ١٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

سلاوبه ريزان جون iphone4 له كه ل كومبيتر ره بت كه م له كه ل ريزم دا

mn amawet paiwandi bkam ba pjak chon paiwandi bkam mn la kwrdstani bashwrm دەستکاری

  1. REDIRECT [[
  2. REDIRECT ناوی پەڕەی مەبەست
  3. REDIRECT [[
  4. REDIRECT ناوی پەڕەی مەبەست
  5. REDIRECT ناوی پەڕە ی مەبەست

]] ]]

دروست کردنی پۆل دەستکاری

بەڕێزینە، من دەمھەوێت پۆلێکی تازە دروست بکەم بەڵام نازانم چۆن! ئەشێ چی بکەم؟ تکایە ڕێنوێنیم بکەن! نێوی ۆپۆلەکەم لە پەڕەکەدا نووسیوە، بەڵام ھێشتا سوورە، کە لە سەریشی کرتە دەکەی ئەمەی لە سەر نووسراوە: "لە بیرت بێت کە ئەمە تەنھا پێشبینینە. گۆڕانکارییەکانت ھێشتا پاشەکەوت نەکراون!" پیرەھەڵۆ

دەقێکی تێدا بنووسە و لەسەر «پەڕەکە پاشەکەوت بکە» کلیک بکە، پۆلەکە دروست دەبێ.--چالاکوتووێژ ١٩:٠٢, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس چالاکی بەڕێز؛ پیرەھەڵۆ

یارمەتی

فیزیا- یارمەتی دەستکاری

سڵاوتان لێبێت. لەكوێ ویكیپیدیای كوردی دەربارەی فیزیا بدۆزمەوە تكایە وەڵام.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hawre hama amin واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٣٤ی ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەخێربێ بەڕێز. لەم پۆلەدا دەتوانی سەرجەم وتارەکانی بواری فیزیا چاوڵیبکەی: پۆل:فیزیک. سەرکەوتوو بیت MarMzok لـێدوان-- ١٤:٥٨, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ده‌ستکاریکردنی ویکیپیدیا دەستکاری

سڵاو، من که‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌شی ده‌ستکاریکردنی ویکیپیدیا بکه‌مه‌وه‌ ده‌ڵێت که‌وه‌ ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی. من حه‌ز ده‌که‌م وه‌ریبگێڕمه‌ سه‌ر زمانی کوردی به‌ڵام نازانم چۆن؟تکایه‌ یارمه‌تی؟

ده‌ستکاریکردنی ویکیپیدیا دەستکاری

سڵاو، من که‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌شی ده‌ستکاریکردنی ویکیپیدیا بکه‌مه‌وه‌ ده‌ڵێت که‌وه‌ ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی. من حه‌ز ده‌که‌م وه‌ریبگێڕمه‌ سه‌ر زمانی کوردی به‌ڵام نازانم چۆن؟تکایه‌ یارمه‌تی؟

سڵاو گەر هەڵە نەبم تۆ مەبەستت لە ویکیپیدیا:لیستی ئەو وتارانە لە ھەموو زمانێکدا دەبێ ببێت بەڵام ئەمە هەندێک کێشەی هەیە چوونکە هەمووی کۆکەیتەوە ١٠٠٠ ووتار زۆرترە واتا هەنێ بەکارهێنەر شتی تری بۆ زۆرکردووە ! بەڵام ئەمە کێشە نیە تۆ لە سەرەوە نووسراوە "" گەڕان"" لەوێ بەدوای ناوی ئە ووتارە بگەڕێ کەئەتەوێ دروستی کەیت (( دەبێ بەکوردیش بۆ بنووسیت)) گەر بینیت ووتارەکە نەبوو ئینجا دروستی بکە ، گەربینیت هەبوو ئەوا ووتارەکە زۆر مەکە بەڵکوو ئەوەی تیای دەزانی یا توانای وەرگێڕیت هەیە لە ووتارەکە زۆری بکە ، بۆ هەرپرسیارێکی تر ئامادەم ... Kushared (وتووێژ) ٠٧:١٢, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)


نا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ کاتێک که‌وا داوا له‌ ویکیپیدیا ده‌که‌یت یارمه‌تیت بدات بۆ دروستکردنی وتار ئه‌وا په‌ره‌یه‌کت نیشانده‌دات نووسراوه‌ ئه‌م په‌ره‌یه‌ وه‌رنه‌گێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی ، په‌ره‌ له‌ زمانه‌کانی تر ببینه‌ ئه‌مه‌ سایته‌که‌یه‌ http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C:%D9%BE%DB%8E%D8%B1%D8%B3%D8%AA/%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C_%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C_%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7

چونکوو نا ئێستا ئەم وتارە بە زمانی کوردی دروست نەبووە.--چالاکوتووێژ ١٤:١٧, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

ئێستا دروستمکرد به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌

تێبیبی دەربارەی دروستکردنی داڕێژە (template( و دانانی وێنە دەستکاری

سڵاو ، تێبینیم ئەوێت دەربارەی دروستکردنی داڕێژە (template( و دانانی وێنە،

بۆ وێنە بڕوانە ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە.--چالاکوتووێژ ١٣:١٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس کاک چالاک.

سەربارەی ناوی فیلمەکانەوە دەستکاری

سلاو ، ناوی فیلمەکان بە ئینگلیسی بنوسرێ یان وەربگێردرێنە سەر کوردی بۆ نمونە فیلمی alexander تەواوە یان فیلمی ئەلێکساندەر ، ڕای ئێوە چیە ؟؟؟ من پیم باشترە هەر بە ئینگلیسی بێت باشترە، لەگەل رێزما. توانا (وتووێژ) ١٥:٢٣, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

گەر کوردی ناوەندی بە ئەلفوبێی ئینگلیزی یان لاتینی بوایە ئەوا ئاسایی دەبوو هەروەک ویکی کرمانجی (ku) بەڵام ئێمە بە ئەلفوبێی جیاواز دەنووسین بۆیە وا باشتر ئەلێکساندەر بێت وەک لەوەی فارسی و عەرەبی دەیبینین! وە باشترە بنووسیت ئەلێکساندەر (فیلم) نەوەک فیلمی ئەلێکساندەر چوونکە بەمە لەکاتی گەڕان بەکارهێنەران ناتوانن بەزوویی گەڕانی دروست بکەن و بگەن بە ئامانجەکەیان! kushared (وتووێژ) ١٥:٢٩, ٢٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ ، وا باشترە کە ناوی فیلم بە ئەلێکساندەر بنوسرێت باشترە وەکو کاک محەمەد وتی وەکو زمانەکانی (عەرەبی و فارسی).--DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٠١:٤٨, ٢٨ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

گۆرینی وێنە دەستکاری

سلاوتان لێبێت. من وەك ئەندامێكی تازە دەمەوێت بپرسم چۆن بتوانم وێنە بگۆرم یانیش چۆن بەستەر دابنێم.

بۆنموە لەباسی یانەی بەرشەلۆنە من ویستم وێنەی مێسی بگۆرم بەڵام نەم توانی دوای هەوڵێكی زۆر,گەربەوێنە بۆمی روون بكەنەوە سوپاستان دەكەم

سڵاو بەڕێز دەبێ وێنەکان لە ویکیپیدیایەک یان کامانز دا بەرز کرابێتەوە ، سەبارەت وێنەی یاریکەران ئەو پێویستمان بەوە نابێ دوو بارە لە ویکیپیدیا بەرزی بکەینەوە بەڵکوو دەتوانین سوود لەوێنەکانی کامانز دا وەرگرین , نموونەی کامانز وێنەکانی مێسی کرتە بکە وەهەروەها دەتوانیت سوود لەم فێرکاریە ببینیت چۆنیەتی دانانی وێنەکان لە ووتارەکانی ویکیپیدیای سۆرانی ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە .kushared (وتووێژ) ٠٧:١٢, ٣٠ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)