Wrya
وریا حه‌مه تاهیر رۆژنامه‌وانێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، له 12-1-1984 له شاری كه‌لار 140كم دووره له‌سلێمانیه‌وه، دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌كه‌لار ته‌واو كردووه. پاشان له‌ساڵی 2003 - 2004 له‌زانكۆی سلێمانی له‌كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان - راگه‌یاندن وه‌رگیراوه‌و له‌ساڵی 2006 -2007 زانكۆی ته‌واو كردووه. له‌ماوه‌ی خوێندنی زانكۆییدا ده‌ستی كردووه به چالاكی خوێندكاری و به‌شداری زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی كردوه له‌و كاتانه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌ستی كردووه به كاری رۆژنامه‌وانی، سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له رۆژنامه‌ی خوێندنی لیبراڵ كاری كردووه، كه تا كاتی داخرانی به‌رده‌وام له‌و رۆژنامه‌یه كاریكردووه‌و جێگری سه‌رنوسه‌ری بووه. هاوكات له ئینیستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (iwpr)كار كردووه وه‌ك په‌یامنێر. دواتر له‌ساڵی له 1-7- 2007 چوه‌ته رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی كوردستانیه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه‌كو به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵ و دواتر لێپرسراوی به‌شی هه‌واڵ كاریكردووه، پاشان بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، دواتر له مانگی هه‌شتی 2009 ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش له‌گۆڤاری لڤین كاری كردووه. ئێستا له‌رۆژنامه‌ی ده‌ستوور كارده‌كات و جێگری سه‌رنوسه‌ره.