ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ھیندستان
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ھیندستان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.
-- وتارەکە وردەکاری بچووکی ماوە، لەم حەفتەیە تا سەری مانگ ئەوانیش چارەسەردەکەم. Kushared (لێدوان) ٠٨:٥٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
پشتگیری
دەستکاری- لەگەڵ (کاک @Kushared: ھەر بژی و لەشت ساغ بێت)Şûşe وتووێژ ٠٩:٢٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ بەڵام داڕێژەکەی ھەندێک لە بەشی سەرۆک کۆمار و ئەوانە کاری ماوە کە بە ئینگلیزی نووسراوە کە ئینشاڵڵا بە خۆم بە زوویی دەیانکەمە کوردی. سوپاس کاک @Kushared:، دەستت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ١٠:٥١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ —بەڕاستی دەستخۆشیت لێ دەکەم کە ئەوەندە خۆت ماندوو کردووە. بەسەرداچوونەوەشی زۆری دەوێت، بەڵام ھەندێ دەستکاریی خۆگەڕم تێیدا کرد گەرچی کاتی زۆری ویست تا دەستکارییەکان کران چونکە قەبارەکەی زۆر زۆرە و یەکەم درێژترین وتاریشە. گەر مەجالی تێدایە، دابەش بکرێتە سەر چەند لقەوتارێک باشترە. سەبارەت بە تێبینییەکان بکرێنە کوردی باشترە، بەڵام سەرچاوەکان نەشکرێن کێشە نییە چونکە کاتمان ئەوەندە نییە خەریکی ئەوانە بین. سندووقی زانیاریدانەکە دەمێنێتەوە کە ئەمیش کارێکی باشی دەوێت تا نوێ بکرێتەوە. سەبارەت بە بەسەرداچوونەوەی دەستی، پێشتر بەسەر چەند وتارێکی ئێوەدا چوومەتەوە و ھەڵەی دەگمەنم تێاندا بینیوە و بڕوا ناکەم ئەمەش ھەڵەیەکی وای تێدا بێت. ئیتر دەستخۆشیم بۆتان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٤٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ دەستەکانت خۆش بێت کاک @Kushared: وەک هەمیشە کاری زۆر باش دەکەیت ، ویستم بپرسم دەتوانم چەند وتارێکی دیکە بەسود وەرگرتن لە ناوەڕۆکی وتارەکە دروست بکەم وەک (مێژووی هیندستان)؟ Kurd2021 (لێدوان) ١٧:٣٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ Keenîî (لێدوان) ١٩:٢٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ بەهیوای بەردەوامی.فەرهاد (لێدوان) ٠٣:٠٢، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ. DK2 (لێدوان) ٠٥:٣٢، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٥:٢٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ گەر بۆم کرا منیش چاکسازیی تێدا دەکەم. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٧:١١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
دژایەتی
دەستکاریبێلایەن
دەستکاریلێدوانەکان
دەستکاری- زۆر سوپاس بۆ پشتگیرییەکانتان. وەک وتیشم تۆزێک دەستکاری ماوە و بەیەکەوە لەم حەفتەیە باشتری دەکەین. بۆ بەڕێز @Kurd2021 بەڵێ دەتوانیت بەڵام واباشترە کە دەستکاریشی بکەیت و هەندێک شتیشی بۆ زیادبکەیت تاوەکوو دەقاودەق لەیەک نەچن. Kushared (لێدوان) ١٨:٥٠، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- @Kushared: بێگومان وادەکەم دەستت خۆش بێت Kurd2021 (لێدوان) ١٩:٥٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- @Kushared: پێداچونەوەیەکی زمانەوانی دەوێ ئەگەر بکرێ بۆی بکەن. مامۆستا (لێدوان) ٠٧:٤٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- چەندی بۆمان بکرێت پێداچوونەوەی بۆدەکەین، بۆ هاوڕێیەکیشم ناردووە کە بیخوێنێتەوە و هەڵەکانم بۆ بنێرێت. Kushared (لێدوان) ٢٠:٠٠، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا AGH (وتووێژ📝) ٢١:٣٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.