ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (بە ئینگلیزی :Organization of Iranian Kurdistan Struggle، بە فارسی؛ سازمان خبات کردستان ایران) ھێزێکی سیاسی و سەربازی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ کۆچی خۆری بەرامبەر بە ٢٧ی ئابی ١٩٨٠ لەلایەن مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی بەھاوکاری چەند مامۆستایەکی ئایینی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند لەسەر فکری ئایینی و نەتەوەیی، لە سەرەتادا تا ساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران (خەبات) کار و تێکۆشانی دەکرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆنگرەی سێ کە لە شارۆچکەی تۆبزاوە(ڕزگاری) سەر بە شاری ھەولێر بەسترا ناوەکەی بووە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕەوت و کارەکانی ئەم ڕێکخراوە دەستی پێکرد. ساڵی ١٩٨٠ یەکەم کۆنگرەی سازمان لە قەڵای خەبات لە بلەکی بەسترا لەو کۆنگرەیەدا جگە لە پەسەندکردنی پەیڕەو و پڕۆگرام و ھەڵبژاردنی سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر ستراتیژی و ڕێبازی ئەم ڕێکخراوە درا کە ڕێکخراوێکی ئیسلامی و نەتەوەیی بێت ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەڵگری پەیامێکی جیاوازتربێت لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی کوردستانی ئێران بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی لە چوارچێوەی ئێران. ھەروەھا یەکێک لە بنەما نەگۆڕەکانی خۆیان پەسند کرد ئەویش ڕەتکردنەوەی ھەرجۆرە وتوێژ و دانوستانێک لەگەڵ کاربەدەستان و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران. دوای دامەزراندن دەستکرا بە کاری ڕیکخستن و دانانی بنکە و بارەگای لە ناوچەکانی کوردستان ھەروەھا ھێزی پێشمەرگەی تایبەتی خۆی دامەزراند ھەرچەندە بەر لە دامەزراندنی سازمانی خەبات لەژێر ناوی ھێزی پێشمەرگەی دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین شەڕیان لە دژی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرد بەڵام دوای دامەزراندی سازمان لەژێر ئەم ناوە خەبات و تێکۆشانیان دژی کۆماری ئیسلامی درێژە پێدا ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەشێک لە فەرماندە و کەسایەتییەکانی دەفتەری مامۆستا لە دامەزراندنی سازمانی خەبات ڕۆلیان ھەبوو. پاش ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ھێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستپێکرد سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کەوتەوە دەست، سازمانی خەبات ناچار بوو بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە کوردستان بکشێنەوە بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان. ئەمەش وای کرد چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە زیاتر کەمتربێتەوە. لە ساڵی ١٩٨٧ سازمانی خەبات بەھۆی کێشە و ململانێی ناوخۆی بەشێک لەئەندامانی سەرکردایەتی ئەم سازمانە بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا خدر عەباسی جیادەبنەوە و پاشان ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان دادەمەزرێنن، ئەمەش زیاتر بووە ھۆی بێ ھێز بوونی. لە ساڵی ١٩٨٤ بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی کار و چاڵاکی و ئامانجەکانیان ڕۆژنامەی تێکۆشانیان دەرکرد و لە ساڵی ١٩٨٥ ڕادوێی دەنگی خەباتیان دامەزراند کە تا ساڵانێکی زۆر بەردەوام بوو لە پەخشکردن. لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەم سازمانەدا ھاتووە کە سازمانی خەبات تێدەکۆشێت بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتی و پەرلەمانی لە کوردستان ھەروەھا مافی دیاریکردنی چارەنووسی بۆ کوردستان پێ پەسەندە و ھەوڵ بۆ بەدەست ھێنانی مافی خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران دەدات. درووشمی ڕووخانی ڕژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەبات.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٠٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

سوپاس بۆ پشگیریەکانتان کاک ئێپین و کاک هەریاد Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٥٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ تۆش بۆ پەرەپێدان بە وتارەکە و وتارەکان بەشێوەیەکی گشتی وتارە زۆر باش بوو لەڕووی ڕێنووسیش زۆر باش بوو بەسەرداچوونەوەیەکی بچووکیشم کرد. ھەر بژیت بەردەوام بە! Haryad Xasraw وتووێژ ‏١١:٠٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەلێ سوپاس بۆ بۆچوونەکەت Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس کاک ئارام هیوادارم برادەرانی دیکە پێداچوونەوەی بەسەردا بکەن ، ئەگەر گونجاویشە بۆ وتاری هەڵبژێردراو بۆ ئەم مانگە دابنرێت خراپ نابێتKurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kurd2021: من تا نیوەی پێداچوومەوە ئیشەڵا، ئەوەی تریشی تەواو دەکەم. منیش پێموایە دەبێت بۆ ئەم مانگە دابنرێت. Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٨:٥٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Haryad Xasraw:سڵاو دەستەکانت خۆش کاک هەریاد.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شایەنی نییە.⁦⁩⁦(◠‿◕)⁩ Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢٠:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەنجام
ھەڵبژێردرا

-Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.