ویکیپیدیا:سیاسەتی قەدەغەکردن

(لە ویکیپیدیا:قەدەغەکردنەوە ڕەوانە کراوە)

قەدەغە پێکھاتووە لە وەستاندنێکی فەرمی بەکارھێنەران لە بەشداریکردن لە دەستکاریکردنی پەڕەیەک یاخود تەواوی ویکیپیدیا. بڕیاردان لەسەر قەدەغەکردن لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە دەدرێت. قەدەغەکردن یەک شت نییە لەگەڵ بەربەستن. بەربەستن لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بەکاردێت بۆ وەستاندنی بەکارھێنەرێک یان ناونیشانێکی ئای-پی لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بێکۆتا یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەکاتێکدا قەدەغەکردن وەک دەرکردنێکی تەواو وایە.

جۆرەکانی قەدەغەکردن دەستکاری

وەک لە سەرەوە باس کرا قەدەغەکردن چەند جۆرێکی ھەیە:

قەدەغەکردنی وێبگە دەستکاری

مەگەر بە پێچەوانەوە وترابێت، قەدەغەکردن پێکھاتووە لە قەدەغەکردنی وێبگە، کە تەواوی سایت یان ماڵپەڕی ویکیپیدیا دەگرێتەوە. واتە بەکارھێنەر بە تەواوەتی لەسەر ھەموو پەڕەکان مافی دەستکاریکردنی لێ دەسەنرێتەوە، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەژماری ھەبێت یان نا، بە ھەر شێوەیەک بێت و بۆ ھەر مەبەستێک بێت، ناتوانێت جارێکی تر دەستکاری ویکیپیدیا بکات، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەر کەسێک بێت.

قەدەغەکردنی پەڕە یان وتار دەستکاری

قەدەغەکردنی پەڕە (پەڕەی داڕێژە، مۆدیوول، ویکیپیدیا و یارمەتی و ھتد...، ھەر پەڕەیەک بێت) یان وتار ڕێگری لە بەکارھێنەرێک دەکات لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو. ڕێگرییەکە لەوانەیە پەڕەی وتووێژی ئەو وتارەش بگرێتەوە یانیش بە پێچەوانەوە.

قەدەغەکردنی بابەت دەستکاری

پێکھاتووە لە ڕێگریکردن لە بەکارھێنەر لە دەستکاریکردنی وتارەکانی سەر بە بابەتێک. بۆ نموونە دەکرێت بابەتە سیاسییەکان بێت و ئەو بەکارھێنەرە بە بەردەوامی خراپکاری ئەنجام دابێت لەسەر وتارەکانی ئەو بابەتە.

قەدەغەکردنی پەیوەندیبەستن دەستکاری

بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندیی نێوان دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەکاردێت.