وتووێژی داڕێژە:پێڕستی سیاسەتە زۆرەملێیییەکان

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی زۆرەملێ

زۆرەملێ

دەستکاری

بەڕای من ئەم وشەیە جوان نییە. بۆ داڕێژەی تریش من "بەڕێوەبەرایەتی"م بۆ ئینفۆرسمێنت داناوە، بەڵام لەوە ئەچێ "سیاسەتە چەسپێنەرەکان" یان شتێکی لەو بابەتە باشتر بێت. حەزەکەم ڕای @Calak: وەرگرین.--◂ ئێپین لێدوان٠٧:٣١، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ Enforcement یەکێک لە ماناکانی ئەمەیە: سەلماندی شتیک بە زۆرەملی. بەڵام لێرەدا مانای ئەمە نییە. ئەمە لە فارسیدا پێی دەڵێن اجرا. نازانم لە عەربیشدا اجراء بەم مانایە بێ یان نا (پێم وایە ئەوان دەڵین تطبيق یان تنفيذ). لە کوردیدا «بەڕێوەبردن» یان «بەجێھێنان» لەمە نزیکە. راستییەکەی بەڕێوەبردن ھەر لە administer نزیکە. ڕاوەستە با زیاتر فکری لێ بکەینەوە... .--چالاک وتووێژ٠٨:٢٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: @Épine: بە ڕای من enforcement = یاساسەپاندن = یاسا + سەپاندن. فارس دەڵێ اعمال قانون. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە بە ئینگلیزی دەبێتە law enforcement. خۆ enforcement ھەر بۆ یاسا نییە.--چالاک وتووێژ٠٧:٢٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پێڕستی سیاسەتە زۆرەملێیییەکان".