ویکیپیدیا:سیاسەتی بەربەستن

بەربەستن یەکێکە لە دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەران و بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنەران لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بەکاردەھێنرێت. بەربەستنەکان دەتوانن بۆ ھەژمارە تۆمارکراوەکان و تۆمارنەکراوەکانیش (ئای-پی) بەکاربێت، ھەروەھا دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت، یانیش بێکۆتا بێت. ئەو بەکارھێنەرانەی بەربەستکراون دەتوانن لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەردەوام بن، واتا دەتوانن وتارەکان بخوێننەوە و پەڕەکان ببینن، بەڵام ناتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن (ئەمە پەڕەی بەکارھێنەریشیان دەگرێتەوە.) ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە زۆرجار توانای دەستکاری پەڕەی وتووێژ یان لێدوانی خۆی ھەبێت، ئەمیش لەسەر خواستی بەڕێوەبەران.

بەربەستنەکان بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری بەکاردێن، نەوەکا بۆ سزادانی بەکارھێنەران. بەکارھێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پەڕەیەوە داوا لە بەڕێوەبەران بکەن کە بەکارھێنەرە خراپکارەکان بەربەست بکەن. ئەگەر بەکارھێنەران پێیان وابوو بەربەستن بە شێوەیەکی نادروست بەکارھاتووە، لەوانەیە پێویست بکات وتووێژ لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە بکەن کە بەربەستنەکەی ئەنجام داوە. بەڕێوەبەران دەتوانن ھەژمارێک لە بەربەستن دەرھێنن ئەگەر ھاتوو پێیان وابوو بەربەستنەکە نەشیاو بووە یان چیتر پێویست نییە.

بەربەستن لە بانکردن جیاوازە. بانکردن لە بەربەستن قورسترە، چوونکە ھەرکەس بان بکرێت، ھەموو مافەکانی دەستکاریکردن لە ھەموو بەشەکانی ویکیپیدیا لەدەست دەدات.

کەی بەربەستن شیاوەدەستکاری

  • کاتێک بەکارھێنەرێک دوای ئاگادارکردنەوەشی ھەر بەردەوام دەبێت لە خراپکاری
  • کاتێک بە ڕوونی مەبەستی بەکارھێنەری مەبەست خراپکاریی و تێکدانی ویکیپیدیایە
  • کاتێک بەکارھێنەر بەردەوام پەڕەی ھێرش دەنووسێتەوە
  • کاتێک بەکارھێنەر بەردەوام پەلاماری کەسی ئەنجام دەدات
  • کاتێک ھەژمارێک بووکەڵەیە
  • کاتێک بەکارھێنەر ھەڕەشەی یاسایی ئەنجام دەدات
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بووە ھۆی ھەراسانکردنی بەکارھێنەرە گەنجەکان
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بەردەوام شەڕە دەستکاری ئەنجام دا
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بە شێوەیەکی بەردەوام ناشارستانی بوو