ویکیپیدیا:سیاسەتی بانکردن
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردییە. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەڵوێستی خراپ و دروستکردنی کێشەی بەردەوام لەوانەیە ببێتە ھۆی لێسەندنەوەی توانای دەستکاریکردن و بەشداریکردن لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، یانیش لە تەواوی وێبگەی ویکیپیدیا. بانکردن و بەربەستن جیاوازن. |
سیاسەتە زۆرەملێیییەکان |
---|
بان پێکھاتووە لە وەستاندنێکی فەرمی بەکارھێنەران لە بەشداریکردن لە دەستکاریکردنی پەڕەیەک یاخود تەواوی ویکیپیدیا. بڕیاردان لەسەر بانکردن لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە دەدرێت. بانکردن یەک شت نییە لەگەڵ بەربەستن. بەربەستن لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بەکاردێت بۆ وەستاندنی بەکارھێنەرێک یان ناونیشانێکی ئای-پی لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بێکۆتا یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەکاتێکدا بانکردن وەک دەرکردنێکی تەواو وایە.
جۆرەکانی بانکردندەستکاری
وەک لە سەرەوە باس کرا بانکردن چەند جۆرێکی ھەیە:
بانکردنی وێبگەدەستکاری
مەگەر بە پێچەوانەوە وترابێت، بانکردن پێکھاتووە لە بانکردنی وێبگە، کە تەواوی سایت یان ماڵپەڕی ویکیپیدیا دەگرێتەوە. واتە بەکارھێنەر بە تەواوەتی لەسەر ھەموو پەڕەکان مافی دەستکاریکردنی لێ دەسەنرێتەوە، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەژماری ھەبێت یان نا، بە ھەر شێوەیەک بێت و بۆ ھەر مەبەستێک بێت، ناتوانێت جارێکی تر دەستکاری ویکیپیدیا بکات، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەر کەسێک بێت.
بانکردنی پەڕە یان وتاردەستکاری
بانکردنی پەڕە (پەڕەی داڕێژە، مۆدیوول، ویکیپیدیا و یارمەتی و ھتد...، ھەر پەڕەیەک بێت) یان وتار ڕێگری لە بەکارھێنەرێک دەکات لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو. ڕێگرییەکە لەوانەیە پەڕەی وتووێژی ئەو وتارەش بگرێتەوە یانیش بە پێچەوانەوە.
بانکردنی بابەتدەستکاری
پێکھاتووە لە ڕێگریکردن لە بەکارھێنەر لە دەستکاریکردنی وتارەکانی سەر بە بابەتێک. بۆ نموونە دەکرێت بابەتە سیاسییەکان بێت و ئەو بەکارھێنەرە بە بەردەوامی خراپکاری ئەنجام دابێت لەسەر وتارەکانی ئەو بابەتە.
بانکردنی پەیوەندیبەستندەستکاری
بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندیی نێوان دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەکاردێت.