ویجدان عەبدولئیلاھ نەقیب (بە عەرەبی: وجدان عبد الإله النقيب‎، لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩١ بۆ ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦) ژنە شاعیرێکی عێراقی بوو، کە لە بەغدا لەدایکبووە و لەوێش وەک بێ دایکێک گەورە بووە، ویجدان لە پەیمانگای ھونەرە کارپێکراوەکان لە بەغدا خوێندوویەتی، ویجدان لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠ دژی نەخۆشی شێرپەنجە جەنگاوە، شێرپەنجەیەک بەناوی (lymphoma) و شێرپەنجەیەکی تریش کە تووشی قژ دەبێت، یەکەم کۆمەڵە شیعرێکی خۆی بەناوی (حجل وأحلام و طفولة) پێش نۆ مانگ لە دوای مردنی بلاو کردەوە شیعرەکانی بە شێوەزاری عێراقی و فوسحە نووسیووە، پشتگری لەلایەن باوکی و ھاندانی لەلایەن شاعیر عریان السید خلف دا بووە کە وەک مامۆستاییەکی رووحی بووە بۆی، بەھۆی نەخۆشییەکەی بە نزیکەیی ٢٤ ساڵی مردووە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]


لەدایکبوون٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩١
مەرگ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (٢٤ ساڵ)
پیشەشاعیر

شیعرەکانی دەستکاری

لە تەمەنێکی زۆر گەنجیەوە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، وە یەکەم ھاندان بۆ شیعرەکانی باوکی بووە، سەرەتای نووسینی شیعرەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خوێندنی لە کۆلێژ کە وەک خولیایەک شیعری دەنووسی، وە باوکی بەبەردەوامی پشتگیری بوو بۆ خولیاکەی، بەمەش باوکی ئاداب، شێواز، ستایلەکانی شیعری بۆ ڕووندەکردەوە، یەکەم سەرکەوتنی لە سەکۆی شیعردا لە ئاھەنگێکی تایبەتی ئەو پەیمانگایە بوو کە ئەوکاتە ئاھەنگی دەرچوونی بوو.[٢] یەکەم کتێبی خۆی بەناوی (حجل وأحلام وطفولة) لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە، ئەگەرچیش چەندین ساڵ پێش ئێستا شیعرەکانی خۆی لە ڕیگەی ڕۆژنامەوە بڵاو کردبۆوە. بەردەوام بوو لە شیعرەکانی وە بووە شاعیرێکی ناسراوی عێراقی لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وفاة محاربة السرطان بالشعر.. وجدان النقيب حزن عراقي آخر". الخليج أونلاين (بە عەرەبی). Retrieved 2021-12-17.
  2. ^ ئ ا "في اليوم العالمي للسرطان: وجدان النقيب رحلة كفاح لا تُنسى". bushra.annabaa.org (بە عەرەبی). Retrieved 2021-12-17.
  3. ^ "وفاة الشاعرة وجدان النقيب بعد صراع مع المرض". وكالة صدى الاعلام للانباء. 2016-09-15. Retrieved 2021-12-17.
  4. ^ "مُحارِبة السرطان.. رحيل مبكر لشاعرة أعطت دروساً في الأمل". www.sotaliraq.com. Retrieved 2021-12-17.
  5. ^ "الراحلة التي لا تفارق وجدان القصيدة". واحة المرأة | العتبة الحسينية المقدسة (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-17.
  6. ^ "الموت يغيب وجدان النقيب بعد صراع مرير مع السرطان". www.kurdistan24.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-12-17.
  7. ^ "Coming Soon! - intelligentsia". www.intelligentsia.tn. Retrieved 2021-12-19. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.