وتووێژ:کێندرا لەست

دوایین لێدوان: ٣ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە دەستکاری

من   دژ بە سڕینەوەی ئەم وتارەم. تەنھا بێ سەرچاوەیی ھۆکارێکی تەواو نییە بۆ سڕینەوەی وتارێک. کەواتە دڕێژەی بێ سەرچاوەمان بۆ چییە کە ھەموو وتارە بێ سەرچاوەکان بسڕینەوە؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٥:٥١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش هاوڕای برووسکم Şûşe وتووێژ ‏١٦:٠١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Broosk: و @Amine yousefi: ئەمە ڕاو بۆچوون و نییە و سیاسەتە و دەبێ بسەپێنرێت. پێشووتر وتووێژ لەسەر ئەمە کراوە، بڕیار دراوە ئەو وتارانەی بێسەرچاوەن ئەگەر لە ماوەی یەک ھەفتە سەرچاوەیان بۆ زیاد نەکرا بسڕێنەوە. ئەمە شتێکی زۆر بەجێیە ئەگەر بە وردی سیاسەتەکانی وپ:سەلماندنیبوون و وپ:ئاماژە بە سەرچاوەت خوێندبێتەوە. بەڵام @ئارام بکر: دەبووایە کە پێشنیاری سڕینەوەی بەکار بێنایە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: باشە سڕینەوەیان چ سوودێکی هەیە؟ تاگی بێ سەرچاوەی لێدەن کەسێکی تر دێت و شتێکی پێ زیاد دەکات، ڕەنگە سەرچاوەشی بۆ دابنێت، ئەو وتارە گرێ دراوە بە ویکیپیدیاکانی تر، وا دیارە ئەو کەسەی دروستی کردووە شتێکی لێ زانیوە و لەخۆڕا دروستی نەکردووە. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٠٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi: لەبەر ئەمە چەندین وتاری تری بێسەرچاوە ھەن و کەسیش ناچێت بەلایانا.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: ئەو وتێژەی داتناوە یەکلایی نەبۆتەوە و ئەوە ھێشتا سیاسەت نییە تا نەخرێتە دەنگدانەوە بە فەرمیی. جەنابیشت باش دەزانی کە سیاسەت کۆمەڵگا دایدەنێت و بیروڕاکانی بەکارھێنەرانە دەبێتە سیاسەت. ئەم نەفەسە لە کارکردن ئەوەندەی ڕێگرە لە پێشکەوتنی ئێرە ئەوەندە یارمەتیدەر نییە. ئەگەر ھەموو وتارێکی بێ سەرچاوە شایەنی سڕینەوەیە کەوابێ داڕێژەی بێسەرچاوە با ئێستا بسڕینەوە چوونکە ھەرگیز بەکاری ناھێنین. @Pirehelokan: ئاماژەی بەوەداوە کە تەنھا بێ سەرچاوەیی ھۆکارێکی تەواو نییە بو سڕینەوە. ئەمە "یاسایە و دەبێ جێ بەجێ بکرێت" نەکەیتە ئارگیومێنتی کۆتایی بۆ ھەموو بیروڕا گۆڕینەوەیەک کارێکی باش دەکەیت. ئێمە لێرە ئەندامی چالاکی کۆمەڵگاین و ڕاکانمان کەمتر نییە لە ڕای بەڕێوەبەران و بەپێی ھەمان ئەو یاسایانەی باسی دەکەیت بەڕێوەبەر لە ویکیپیدیا ھیچ Privilege ێکی زیادە نییە و دەنگێکی بە دوان ھەژمار ناکرێت. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٢٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Broosk: نازانم باسی چی ئەکەیت: ئەمە سیاسەتە. داڕێژەی بێسەرچاوە لەسەر ١٠٠٠ وتارەکەی پێشوون و زیتر پابەندبوون بە سیاسەتی سەرچاوەدان واتای ئەوە نادات کە دەبێ داڕێژەکە بسڕدرێتەوە. و کەسیش نەیوتووە ئێمە پریڤلجمان بەسەر ئێوەوە ھەبووە، بەڵام تاکوو سیاسەت بە فەرمی نەگۆڕێت ئەمانەی ئێوە دەیڵێن تەنیا بۆچوون و ڕای کەسین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٣، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش دەڵێم یاسایەک بە جۆرەی باسی دەکەیت بوونی نییە و ھێشتا کۆمەڵگای ویکیپیدیای سۆرانی Adoptی نەکردووە. ئەوەی بەڕێزت بیروڕایە بەتامی سیاسەت --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٣٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەبیرھێنانەوەیەکیش بۆ بەڕێزتان --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٣٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سیاسەتی نزیکەی ھەموو ویکییەکان لە ویکی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە و ئەگەر ئەوەش نەبێت سیاسەتی پرۆژەی سەرانسەریی مێتا بەسەر ویکی دەچەسپێندرێت. من چەندین جار وتوومە کە ڕازی نین لە چ سیاسەتێک وتووێژی لەسەر بکەن و ھەوڵ بدەن باشتری بکەن، و ھەوڵدان بۆ بەکارھێنانی سیاسەتی ھەموو یاساکان پشتگوێ بخە لەم حاڵەتەدا دەبێتە یاریکردن بە سیستم، چوونکە نەتوانینی سەلماندنی بانگەشەکان ئەنجامی باشی نابێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
یەک شتی تریش، ھەر سیاسەتێک {{سیاسەتی ڕەسمی}} لێ درابێت، بەڕێوەبەران بەوە کار دەکەن و ئەوە پەسەندکراوە لە ویکی. دووبارە گەر دەتانەوێت گۆڕانکاری بکەن بیبەنە دیوەخان. بەشی سیاسەت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
یەکەم ناوەکەی بگۆڕێ بە لاست. دووھەم، وەک پێشتر وتم ڕام وایە لەسەر دانەنانی سەرچاوە ناشێ وتار بسڕینەوە. پێشتر وتوومە دانەنانی سەرچاوە فەرقی ھەیە لەگەڵ نەبوونی سەرچاوە و سەلمانی نەبووندا. ئەم وتارە دە-دوانزە نێوانویکیی ھەیە کە ھەر کام دە-دوانزە سەرچاوەیان بۆ داناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
یەعنی ھەردوو بەڕێز @Pirehelokan: و @Broosk: سیاسەتی وپ:ژکزتان (بۆ سەرچاوە بۆ کەسایەتییە زیندووەکان وەک ئەم وتارە) بەلاوە ھەڵەیە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕێیان ئەوەندەی وتووێژ کرا لەسەری تا ئێستا خەریکی وتارەکە باین بیست سەرچاوەمان بۆ دانابوو ):Şûşe وتووێژ ‏١٧:١٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───────────────────────────────────────└
وابزانم لە ویکی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە، ھەرچۆنێک بێت ئەم باسە تایبەت بەم وتارە نییە بەڵکو بزانین ئەو دوو بەڕێزە پێشنیاری چیان ھەیە کە جێی ئەو سیاسەتانە بگرێتەوە کە دژین تا وتووێژ بکەین و بگەین بە یەکدەنگی و بۆ وتارەکانی تریش وا بکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٣، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
نە چاوەکەم، مەبەست ئەوە نییە سیاسەت ھەڵەیە. مەبەست جۆری خوێندنەوەمان بۆ سیاسەتەکانە. ئەگەر کەسێک چوار دێڕی دەربارەی ئەکتەرێکی زیندوو نووسیبێت کە بریتییە لە ناو و شوێنی لەدایکبوونی و ھاوکاتیش بیست نێوانویکیی ھەیە و زۆر ئاسان دەسەلمێت ئەوە شتێکە کە ھیچ ھەستیارییەکی تیا نییە بە بڕوام و ئاسان دەسەلمێت. ئەگەر بیرت بێت لە وتووێژ:شاسوار عەبدولواحیددا وتم وتاری زیندووان زۆر ھەستیارە و پێویستی بە سەرچاوەیە. ھەر لەوێش وتم ناکرێ لەیلێ و مەجنوونێکی توول و درێژ بنووسرێت بۆ کەسێکی زیندوو بە یەک سەرچاوە! بەڵام سڕینەوەی ئەم وتارە کە چوار دێڕی دەربارەی ئەکتەرێک نووسیوە بە بڕوام کەمێک زیادەڕەوییە. شووشە، ڕاست دەکەیت، بەڵام مەبەست لە وتووێژەکە ڕوونکردنەوەی خوێندنەوەکانمانە بۆ پاڵیسییەکان ئەگەرنا کەس کێشەی لە یەک وتار و دوان و سیاندا نیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە بەڵام ئەم سیاسەتە دەڵێ «زانیارییە ھەڵە و بێسەرچاوەکان بە زووترین کات لابدرێن.» ئەمە حسابی درێژی نەکردووە، و جگە لەوەش بەلامەوە سەیرە کە نێوانویکی وەک «بەڵگە» بەکار ھێندرێت. خۆ حەز ئەکەی منیش ئەتوانم ئێستا قسەیەک لەسەر وتاری ستیڤ جۆبز دروست بکەم و پێشی نەزانیت. ھەر لەبەر ئەوەیە ئەم سیاسەتە داوای ئەوەمان لێ ئەکات کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە زیاد نەکەین. بەڕاستی شتێکی وەڕزکەرە کە ئەم ماوەیە بەکارھێنەران ئاوا ئەکەن و سەرچاوە نادەن. سەرم زۆر ئێشا بە جددی ناخۆش بووە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٣٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: لە ڕادەبەدەر سەختی دەگری، نازانم بۆ ئەوە قەبوڵ ناکەی، هەندێک جار وتارەکە بخوێنییەوە دەبینی شتەکە ئەوەندە ڕوونە هەر سەرچاوەی ناوێت بۆ نموونە [١] میلیۆن دوای ژمارە ۹۹۹۹۹۹ دێت و پێش ۱٠٠٠٠٠۱ دێت :| پێم ناخۆشە کاک هیوا ئەوا چالاک بوو هەر لەسەر ئەو سەرچاوەدانەنانە .....Şûşe وتووێژ ‏١٧:٤٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان من لە خۆمەوە دام نەناوە، و ڕەچاوی تازەکارەکان دەکەم و دروستکەری ئەم پەڕەیەش تازەکار نییە. وە بەڕاستی بێزاربووم لە وتنەوەی دانانی ئەم تاگی {{ئامادەکردن}}ـە و چی بکەم بەکارھێنەران بەکەیفی خۆیان دەکەن؟! گەر واش نەکەین، دڵنیابن شتێک نامێنێنت بە ناوی ئاماژە بە سەرچاوە و نەوەی دوای ئێمە گاڵتەمان پێدەکەن. بەتایبەتی لەسەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانەوە بێت کە دەبێت زۆر ھەستیارانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: بەم شێوازە نەک کەس ئەمێنێتەوە لە ویکی نەک نەوەیەک دێتە ناو ویکی تا گاڵتە بکەن.--Eyubm (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە گیان زۆر کەس ئەمەیان ئەوێت، لەبەر تەمبەڵی خۆیان دێن داوای گۆڕانی سیاسەت دەکەن و دەڵێن ئەمە ڕوونە و ئەوە ڕوون نییە و فڵان و فیسار. تەواو من ھەقم نییە با خۆیان بڕۆنە دیوەخان بڕیارێک بەن، ئەگەر بێڕێزی زیاتر بەرامبەر سەلماندنیبوون بکرێت من جارێکی تر سەر ناخەمەوە ویکیپیدیا، بزانین خۆیان چی ئەکەن ئیتر.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من کەمێک لەمەوبەر لە ویکی ئینگلیزی کۆلکەوتارێکم دروست کرد، لەباتی ١ سەرچاوە ٦شم دانا، کابرا ھات گواستییەوە بۆ بۆشایی درافت لەسەر کەمیی سەرچاوە. من داوای شەش سەرچاوەشم نەکردووە داوای ١ سەرچاوەم کردووە کەچی ئەمە بۆیان و لایان ئەرکە. شتەکان تەواو ئاڵۆز بوون و لەژێر کۆنترۆلی من نەماون، ئامۆژگاریان ئەکەیت و پێیان دەڵێیت ئەمە سیاسەت پێت ئەڵێن تۆ خۆت کردووە بە خاوەنی ویکیپیدیا.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٢١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: بێسەرچاوەیە تاگی بێسەرچاوەیی لێبدەن نەک ئەوەی هەر چی نووسرا یەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێبدەن هیچ دروست نییە، شتێک بێ سەرچاوەیە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەشداربووەکە ئاگادار بکەن کە چاکی بکات و تاگی بێ سەرچاوەی لێ بدرێت. نەک سڕینەوە. ماڵت ئاوا بێت، هەر دەزانی تاگی سڕینەوەی خێرا لێ بدەی! ڕاستیت بوێ جگە تاگی سڕینەوەی خێرا لێدان لەم ماوەی کە چالاک بوومەتەوە هیچی دیکەم لە جەنابت نەدیوە!!!!
-- Eyubm (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستیت بوێت بەو کردارە مرۆڤ وەڕز دەبێت. -- Eyubm (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Eyubm: من خۆم لە نزیکەوە گوێم لەوە بووە کە وتراوە وتارەکانی ویکیپیدیا سەرچاوەیان نییە. کاکە لە سیاسەت ناڕازین بیگۆڕن باشترە نەک شەڕەقسە بکرێت. کاک @هیوا: بزانە کە من لە ترسی ھیچ کەس تاگ لێ نادەم و ئەو کورتەی دەستکارییەت زۆر بێتاقەتی کردم و بشزانن کە بەوپێیە بڕۆین ئەم پۆلە وردەوردە دەکشێت و کەسیش بەلایانا ناچێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٢، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
کاکە ئارام هەڵە حاڵی بویت دوو جار داوای لێبوردن ئەکەم. مەبەستم شتێکی تر بوو. داوای لێبوردنەکەم وەرگرە ئەویتری لەسەر من ئاگادارم دڵسۆزی ئیشەکەی نەک دەسەڵاتی خۆت. بۆ گۆڕینەکەش، ئەوە داوای دوو شت کراوە لە دیوەخان، لە سکاڵاکەی من گەڕێ، فەرموو دەنگ بدە بە یەکێکیان. مانوو نەبیت کاکە. هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٤٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: ئارام گیان، من ناڵێم هەموو بابەتێکی بێسەرچاوە قەبووڵ بکەین. دەڵێم بە سەبرەوە لەگەڵ شتەکان بجووڵێنەوە. -- Eyubm (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی کێندرا لەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٥٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٣ بەستەری دەرەکیی کێندرا لەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٢٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کێندرا لەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:٤٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کێندرا لەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٣٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کێندرا لەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:١٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کێندرا لەست".