نێوانویکی دەستکاری

بەستەری نێوانویکی بۆ ویکیپیدیای زمانی فارسی لەم واتارەدا، بۆ "مناطق کردنشین" دانراوە، واتە "ناوچە کوردییەکان"، ئایا ئەوە ھەڵە نییە؟ وتاری کوردستانیش لە ویکی فارسی ھەیە، ڕاستە لاوازە بەڵام ئایا ئەوە ھۆی سەرکیی ئەم ئاڵوگۆڕەیە؟--MarMzok لـێدوان-- ١٩:٢٠, ٢٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ وایە کاک مارمزۆک. ماني بەڕێوەبەری ویکی فارسی دەڵێ ناوی کوردستان ناوێکی جەعلی و نازانستانامەیییە ([١] و [٢] و [٣]) و تەنانەت لە ویکی ئینگلیزی و ئاڵمانیشدا داوای سڕینەوەی دەروازەی کوردستانی کردبوو ([٤] و [٥]). (لە بەر ئەم کارەش لە ویکی ئاڵمانیدا ھەژمارەکەیان بۆ ھەمیشە بەست.) ھەر بۆیە وتارەکە کە پێشتر ناوی کوردستان بوو، گواستیەوە بۆ «مناطق کردنشین» (ناوچەکانی کوردنشین). لە دواییشدا ھەندێک لە بەکارھێنەران وتاری «کوردستان»ـیشان دروستکرد بەڵام بۆ ئەوەی کە ناوی «کوردستان» نەیات، نێوانویکییەکەیانیان گواستەوە بۆ «مناطق کردنشین». ئەم کابرایە کە ناوی کوردستانی پێ جەعلییە، چاو لێ‌کەن بزانن لە لاپەڕەکەیدا بۆ خەڵک خەڵەتاندن (عەوامفریوی) چی نووسیوە. لەخۆڕایی نەبوو کە کاک کورووش و کاک ئاسۆ ئاوایان پێشوازی لێ‌کرد. ئەمەش وەڵامی تۆ کاک مارمزۆک، با بزانێ «ماه همیشه زیر ابر نماند».--:)چالاکلێدوان ٢٠:٥٠, ٢٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
کاک چالاک سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت، بۆ ڕوونکردنەوەی باسەکە. بەڵام وەک خاڵی یەکەم، ئەوەی پرسیارم بوو سەبارەت بە ویکیی خۆمان بوو و بەڕێزت ھەمووت سەبارەت بە ویکی فارسی نووسیەوە و بەکارھێنەرانی دیکە. خاڵی دووھەم وەک ڕێبازەکانی ویکی، دەبێ ھەمیشە گومانی چاکە بکەی لە بەکارھێنەران تا ئەوکاتەی بە دەستکارییەکانیان ڕێگە لە گومانی چاکە دەگرن. ئەگەر ئەوەی ئەم بەکارھێنەرە کردوویەتی ھیچی تێدا نەماوە بۆ گومانی چاکە، ڕێگەی ئەوە نییە ھاوتایی بکە، سەر بنەیتەی سەری و ڕاست وەک خۆی ھەڵسوکەوت بکەی. دەنا کاکی خۆم، خۆ ئێمەش دەبینین و مناڵ نین، تێدەگەین لە مەبەستی بەکارھێنەران لە دەستکارییەکانیان. دیسانەوە سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:١٣, ٢٩ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ وایە، ھەڵبەت من باسی ویکی فارسیم کرد چونکوو ھەموو کێشەکە دەگەرێتەوە سەر ئەوێ، دەنا ئەگەر تۆ ١٠٠ جار نێوانویکییە فارسییەکەی بکەیە «کردستان»، ڕۆبۆت دەیکاتەوە «مناطق کردنشین». کێشەکە لەوێ دەبێ چارەسەر کرێ. کاک مارمزۆک گیان من قەت خۆم ناھێنمە رێزەی کەسێکی ئاوا بەڵام لە کۆنەوە کوتوویانە «با بدان بد باش و با نیکان نکو/جای گل، گل باش و جای خار، خار». سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٢:١٦, ٢٩ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

لورستان دەستکاری

زیادکردنی ناوی لوڕستان لەژێر سەردێڕی کوردستان لە ئێراندا زۆربەی پارێزگاکانی... بەڕای من ھەڵەیە. لەبەر ئەوەی زۆربەی پارێزگای لوڕستان کورد نین. بێ لێدوان سڕایەوە چون بێ لێدوان دانرابوو.--MarMzok لـێدوان-- ٠٥:٣٠, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

نا بە ڕای من دەبێ بە لوڕستانیش ئاماژە بکرێ. زۆربەی کوردە لەکەکان (کە نزیکەی یەک میلیۆن و نیون) لە پارێزگای لوڕستاندا دەژین (شارستانەکانی: ئەلشتەر، خوڕڕەم ئاوا، دولفان و کووھدەشت)، ھەر لەبەر بوونی ئەوان لەو پارێزگایەدا، دەبێ بە لوڕستانیش ئاماژە بکرێ. لە دواییدا من لوڕ لە کورد جیا نازانم کە ئێوە دەڵێن «زۆربەی پارێزگای لوڕستان کورد نین». لە ویکی کورمانجیشدا بە پارێزگای لوڕستان ئاماژە کراوە. تکایە ئەگەر دەکرێ وتارەکە وەک خۆی لێ بکەوە. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٠٩:٣٣, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)
بەڕێز کاک چالاک، زۆر سەیر دەبێ ئەگەر "لوڕ" بە کورد بزانی. سبەینێ یەکی دیکە دێت و تورک بە کورد دەزانێت؛ کاتێ دەڵەی "لوڕ" ئیدی کورد واتای چییە؟ ڕاستە لە لوڕستان کوردیش دەژین کە زاراوەیان نازانم چییە، بەڵام بەشی زۆری پارێزگای لوڕستان کورد نین و ئەگەریش قسەکردنیان گوێ بگرێ کوردی کە ھیچ، لوڕیشی کەم تێداماوە و زۆربەی فارسییە. سەبارەت بە گۆڕینی وتارەکە ئەگەر بە ئاکامێک گەیشتین دەیگۆڕین.--MarMzok لـێدوان-- ١١:٤

وتاری باش دەستکاری

ھاوڕێیانی بەڕێز، ئەم وتارە لە پڕۆسەی پەڵەوتندایە بۆ بوون بە وتارێکی باش، تکایە سەیری پەڕەکە بکەن و دەنگ بدەن بۆ ھەڵبژاردنی.—ژیار وتووێژ ‏٠٩:١٨، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستەری (چەرخی عەتیق) بەهەڵە دەچێتە ناو پەڕەی (پەیمانی کۆن) دەستکاری

لەبەشی چەرخی کۆن بەستەرێک هەیە بەناوی چەرخی عەتیق بەڵام بەهەڵە لکێنراوە بە (پەیمانی کۆن) و پێویستە چاکبکرێ. من ئەو دەسەڵاتەم نەبوو چاکی بکەم— ئەم لێدوانە لەلایەن Omerjawhar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Omerjawhar: دەکرێ باشتر ڕوونی بکەیتەوە بە شێوازی (فڵان بگۆڕە بە فیسار)؟ ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٤:٣٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Omerjawhar:، ئێمە وتاری چەرغەکەمان نیە. بەڵام وتاری پەیمانی کۆن لەم سەردەمەدابووە، بۆیە پێموابێت ئەم بەستەرەی بۆ کراوە. ئیبراهیم وتووێژ ‏١١:٣٦، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا سەرچیا‏١٢:٢٥، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە


میرنشینەكان دەستکاری

پێویستە میرنشینی بەدلیس و هەكاری و ئەوانی تریش زیاد بكرێن بۆ مریشنینەكان سەرنج بدە > https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86#.D9.85.DB.8C.D8.B1.D9.86.D8.B4.DB.8C.D9.86.DB.95.DA.A9.D8.A7.D9.86

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 2 بەستەری دەرەکیی کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٢٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

خاکی کوردستان دەستکاری

خاکی گەلی کورد و کوردستان گەورەتر و مەزنتر لەو وێنەیە کە ئاژانسیCIA بڵاوی کردۆتەوە.ناوچەکانی: ئەرزەڕۆم،ئەرزنگان،سێڤاس،ئیسکەندەروون،عەفرین،هاتای، دیلۆک(غازی عەنتەب)،ڕحا(ئورفا)،سەری کانی،تلتەمر،ورمێ، خۆی،کرماشان،لوڕستان،بە گشتی ناوچە لورنشینەکان ،کەرکووک،گەرمیان،شنگال و ناوچەی تر ... پەراوێز خراون لە حاڵێکدا کە خاکی گەلی کورد و کوردستانن. تکایە وێنەی نوێ دابنێن و وێنەکەی ئاژانسی CIA بسڕنەوە. Mehran2705 (لێدوان) ‏١٩:١٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Mehran2705: ڕێک مەبەستت کام وێنەیە؟ تکایە وێنەی جێگرەوە پێشنیاز بکە. سپاس بۆ لێدوانەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستکاری

94.101.248.166 ‏٠٣:٣٥، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە




گوورا ولات کوردیستان (ئێران ڕۆژاوا / ڕۆژاوا ئاریانی مەزن )

باکووری عێڕاق دەستکاری

باکووری عێڕاق هەرێمی کوردستانە کە پایتەختەکەی شاری هەولێرە

زمانی کوردی زمانی فەرمیە

نەتەوەکانی کوردستان:کورد/عەرەب/تورکمان/سریانی

بەگشتی ئەم هەرێمە نیمچە سەربەخۆیە

کە پەرلەمانی هەیە وزۆرشتی تریش

ناوی هەندێک شاروشاروچکەی کوردستان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە 185.106.29.104 ‏١٩:٤٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دەستکاری

گۆڕینی ئەم وێنەیە لەگەڵ ئەم وێنەیە چونکە وێنەکەی ئێستا هەڵەیە. من وەرگێڕێک بەکاردەهێنم چونکە بە کوردی قسە ناکەم، لێم ببورە بۆ هەر هەڵەیەک. من لە ویکیمیدیا کۆمنزم بۆ ئاگادارکردنەوەتان کە ئەو وێنەیەی ئێستا بەکاری دەھێنیت نزیکە لە سڕانەوە. Treetoes023 (لێدوان) ‏٠٠:٠٤، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: تکایە پێداچوونەوەیەک بکە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Treetoes023:   کرا. ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەمان. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٢٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو وێنەیەی کە لە بەشی سوپا دانراوە هەڵەیە؟ دەستکاری

Ari Qasm (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ari Qasm: سڵاو بەرێز ئایا پرسیار دەکەن یان لێدوان دەدەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
نا مەبەستم ئەو وێنەيەيە كە لە بەشى سوپا دانراوە ئەمە نيشانى سوپاى كوردستان نييە! Ari Qasm (لێدوان) ‏٢١:٥٥، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کوردستان".