وتووێژ:واقیع

دوایین لێدوان: ١١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی گەڕاندنەوە

گۆڕینی ناوی وتار دەستکاری

ڕاستەقینە یا ڕاستەقانی وشەیەکی لێکدراوە: ڕاست + ھەقینە، یا ڕاست + ھەقانی. ھەقینە و ھەقانی -یش لە هەق -ەوە گیراون کە عەرەبییە و ھەر بە مانای ڕاست -ە. ھەندێ کەسێش ئەڵێن ڕاستەقینە ڕاست + یەقینە -یە کە یەقین بە مانای دڵنیایییە. بە ھەر حاڵ ھەرکامەی کە بێ ڕاستەقینە ھەر بە مانای ڕاست -ە. ڕاست لە بەرامبەری درۆ و لاردا، واتە true و right لە ئینگلیزیدا. بەڵام real واتە ئەوەی کە ھەیە، ئەوەی کە بوونی ھەیە، ئەوەی کە واقیعە. کەوایە بە ڕای من ناوی ئەم وتارە بکەینە "بوونمەندی"، ئەوە بەتەواوی مانای reality ئەگەیێنێ. واقیع و واقیعییەت -یش ببن بە ڕەوانەکەر.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوە یەکەم جارە ئەم وشەیە دەبیسم. من پێم وایە ئەگەر وشەیەک کە دانەتاشراوە بۆ بابەتێک دابنرێ — ئەگەر چی ماناکەی پڕ بە پێستی بابەتەکەش نەبێ — باشترە دەستی لێ نەدرێ. مەگەر وشەکە داتاشراو بێ. ئەگەر ڕاستەقینە بەرامبەر بە reality دانراوە من پێم باشە نەیگۆڕین؛ باشترە لە وشەی داتاشراو.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٢، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەبا لانی کەم بیکەن بە "واقیع"، چون ڕاستەقینە ماناکە ناگەیێنێ. لە فەرھەنگی زاراوەکانی ئەدەبیدا "واقیع" دانراوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٨، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کەس ڤاجایی بیستووە؟ بەرامبەرە کورمانجیەکەی چی؟ (Berahî)--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڤاجایی -م نەبیستووە. بەرایی -یش بە واتەی ڕەوادیتن -ە، "چۆن بەرایی دا چاوەکانت من ببینێ وا بەتەنیایی". وا بزانم تەواو بەھەڵە ڕۆیشتوون لە کورمانجییەکەی ویکیپیدیدا. بەرایی مانایەکی دووریشی ھەیە ئەویش "لەبەرەوەبوون" -ە.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مام ئازای خۆشەویست ئەگەر لە بیرت بێ من چەند ساڵ لەمە پێش — کە ئەو دەم جنابت لە منیش چالاکتر بووی — لە وتووێژ:زانیندا وتم و ئێستاش دەڵێم وشەی ڕاستەقینە زیاتر بۆ مانای Fact باشە. چون Factیش خۆی جۆرێک ڕاستییە (ڕاستەقینەش خۆی جۆرێک ڕاستی تێدایە). بەڵام جنابت ئەو ئەم بە دڵنیایی پێت وابوو ڕاستەقینە realityیە.
بە ھەر حاڵ وا دیارە بیرت لێ کردۆتەوە و ئێستا پێت وایە وا نییە. بە بڕوای من باشترە ڕاستەقینە دانەین بۆ Fact و جارێ بۆ reality ھەر «واقیع»ەکە بنووسین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئەڵێم Fact با ھەر فاکت بێ و خۆمان تووشی کێشە و ھەرا نەکەین. دا بزانین لە داھاتوودا چی دەبێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: بۆ reality وشەی ketwarت پێ چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: پێم باش نییە. . جیا لەوە کە باو نییە زووفامیش نییە. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ، @Calak: "بوونە" وشەیەکی داڕێژراوە، ناوە (ناوی چاوگ)، ئاسانە، زووفامە، لەسەر زار خۆشە و واتاکەشی دروستە و زوو بە دەستەوە دەدات. ڕای خۆتان دەرببڕن. Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە ڕووی ڕێزمانەوە ھەڵەیە (بەڵگەشم ھەیە بەڵام باسی ناکەم) بەڵام بوونی دروستە و بەرامبەرێکی خراپ نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
نە بوونە باوە و نە بوونی و لە ھیچ سەرچاوەیەکدا بەکار ھاتوون (سەلماندەنی نین). "واقیع" باوە، دروستە، سەلماندەنیشە، بۆ نموونە لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبیدا زۆر جاران بەکار ھاتووە. وتاری ڕاستەقینەش ئەبێ پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە بێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
با جارێ (واقیع) بێ، بە قەولی مام ئازا ئەم وشەیە تا ڕادەیەک باوە، تا ئەو کاتەی بەدیلێکی باشی کوردی بۆ دادەنرێ؛ یان شایەد هەر داشنەنرێت، کێشەیەک نییە! Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:١٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza و Aminijian: ئەمەم دۆزییەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥١، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: دیبووم. ڕاسەڵ زیاتر لە دژی چەپەڵ ئەچێ. لەوانەیە لە کۆنا چەپەڵ مانای ناڕێک و نادروستیشی بووبێ. --Aza (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: لە ھەنبانەدا راستەقینە بە شێوەی راستەکینەش تۆمار کراوە. لەوە دەچێ لە راستەکی وەرگیرابێ کە لە ھەنبانەدا ھەر بە مانای راستەقینە ھاتووە. راستەکی وەکوو پێشەکی، دەرەکی و ... . بەڵام پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٧، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ھەر وەک خۆیشت ئاماژەت کردووە «real واتە ئەوەی کە ھەیە، ئەوەی کە بوونی ھەیە». بەبڕوای من ئەگەر بمانەوێ بەرامبەرێکی باش بۆ ئەم وشەیە دابنێین ئەشێ لە وشەی «ھەس» بە مانای «ھەیە» کەڵک وەربگرین. ھاوڕیشە لەگەڵ ئەم فیعلەی «ھەس»ەوە وشەی ئەوێستایی haiθiia و فارسی کۆنی hašiyaمان ھەیە بە مانای real.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٤، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

گەڕاندنەوە دەستکاری

سڵاو @Aza: هۆکاری گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی @1silent scientist بۆ چ شتێک دەگەڕێنیتەوە؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٢٠، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla @1silent scientist ڕاستی واقیع نییە، ڕاستی وێکھاتنەوەی قسەیە لەگەڵ واقیعدا (بە پێی یەکێ لە تیۆرییەکانی ڕاستی یانی تیۆریی ھاودەقی). لە زمانی ئاسایی و ھەرڕۆژەدا دەتوانین بە real بڵێین ڕاست و بە reality ڕاستی. بەڵام وەکوو زاراوەیەکی تەکنیکی لە زانست و لۆژیک و فەلسەفەدا، ڕاستی ھەمان حەقیقەت یا truthە و جیاوازە لەگەڵ reality یا واقیعدا. بۆ زانیاریی زیاتر وتاری ڕاستی چاو لێ کەن کە زیاتری ھەر خۆم پەرەم پێ داوە. بۆ ئەوە ئەم سەرلێشێوانە نەبێ من پێشنیارم کرد وتاری ڕاستی بکەین بە دروستی بەڵام پەسەندیان نەکرد (دروست لە کوردیدا و trueی ئینگلیزی لە یەک بنەماڵە و یەک ڕیشەن). ئەو دەم دەبێ ڕاستی پەڕەیەکی روونکردنەوە بێ و بەستەری تیا بێ بۆ دروستی و واقیع یانی بۆ truth و reality. بەڵام واقیع دەبێ ھەر وەک خۆی بمێنێ. بەڵام گەر واش نەکەین ھەر کێشە نییە، لە دەقە کوردییەکاندا مەبەست لە ڕاستی زیاتر ھەر حەقیقەتە نەک واقیع. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: باشە بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوونت کردەوە دەتتوانی پێش گەڕاندنەوەی دەستکارییەکە هەمووی بە 1silent خۆیت بووتایە، ئەو چاکی دەکرد وشەی واقیع، بەڵام تۆ دەستکارییەکانی تریشیت گەڕاندۆتەوە، ئەمە نابێت بە هەڵە؟، هیوادارم لەگەڵ یەکتر وتووێژێک بکەن. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla @1silent scientist وام بکردایە باشتر بوو. تاقەتم نەبوو ئەو ھەمووە بنووسم. وتم ئەگەر ھات و پرسی ئینجا بۆی ڕوون ئەکەمەوە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: گەر تاقەتت نەبوو ئەوا سەربەخۆ کار مەکە بەڵکو پشوو بدە، ویکیپیدیا شوێنی شەڕە دەستکاری نییە. ئێستا من ئەو شتە چارەسەر دەکەم هەرچەندە لەسەر ئێوەیە. هیوادارم ئەم شتانە ڕوو نەدەن. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٩، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "واقیع".