وتووێژ:زانین

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

کەسێک وشەی کوردیی هاوواتای فاکت (Fact) دەزانێت؟ فاکت واتا ڕاستییەکی پراگماتیک.--Aza ١١:٣٢, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وشەی fact واتا ڕاستی بۆ نموونە (کەس ناتوانێ چاوپۆشی لەو ڕاستییە بکات کە مردن هەیە).--barham ١٢:١٤, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاکە بەرهەم فاکت واتە ڕاستییەک کە زۆرتر کردەیی (عەمەلی، پراگماتیک) بێت تا بیردۆزی (نەزەری). ڕاستی = truth، حقیقت؛ لە عەرەبی و فارسیشدا وشەی بەرامبەری "فاکت"م نەدیوە. ئەوانیش هەر بە فاکت دەڵێن حقیقت. وتم ڕەنگە لە کوردییا شتێکیان بۆ دانابێت.سپاس--Aza ١٣:٠٠, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازا لێرە بنووسە (faktum) بزانە بە کوردی مانای چییە..سوپاس --barham ١٣:٣٥, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دە بزانە truth دەبێتە چی؟--Aza ١٣:٤٩, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


زۆر ئاساییە وشەیەک دوو مانای هەبێ یان زیاتر!! --barham ١٦:١٦, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

واتە ڕاستییەکی بەڵگەنەویست.--Ara Qadir ١٦:٤٧, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

خاڵە ئارا لەگەڵت نیم! Fact شتێکی سەلمێنراوە. بۆ نموونە (ئاو لە ١٠٠ پلەی سیلیزیی دا دەکوڵێت)، (زەویی بە چوار وەرز دا دەڕوات). ئەمانە پێیان دەوترێت Scientific Fact، ئەمانە ڕاستییەکی زانستیین، پێویستییان بە بەڵگەیە. نازانم چ وشەیەکی بۆ دەبێت، سەیریی چەند فەرهەنگێکم کرد، بەرامبەر fact، وشەی ڕاستیی دانراوە. --برووسک ٢١:٤٥, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
من بەرامبەر بەم وشەیە «ڕاستەقینە»م بیستووە و زۆریش لە بڕەو دایە؛ جا نازانم بە ھەڵە چوومە یا خۆ مەبەستی ئێوە شتێکی تر بێ.--:)چالاکلێدوان ١٨:٤٩, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
ڕاستەقینە زۆر زۆر نزیکە بەڵام تەواو نییە. ڕاستەقینە واتە واقعییەت، reality. لە فارسیدا بە فاکت ئەڵێن "امر واقع". منیش خۆم فیعلەن "شتی ڕاستەقینە"م بۆی داناوە. سپاس بۆ تۆ کاک چالاک --Aza ١٠:٤٩, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئازا گیان دڵنیای ڕاستەقینە دەبێتە واقعیەت؟ کاتێک ئێمە دەڵێین «لە ڕاستەقینەدا» ئەمە دروست بەرامبەر بە «In Fact»ی ئینگلیزی ڕادەوەستێ.--:)چالاکلێدوان ١١:٠٦, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ دڵنیام. لە فەلسەفەدا یان لە زانستدا هەر وشە مانای تایبەتیی خۆی هەیە و سنووری لەگەڵ وشەکان و زاراوەکانی تردا هەرچەندەش لێک نزیک بن، دیارە. بۆ نموونە ئێمە ڕەنگە لە کاربەری ڕۆژانەدا یان لە دەقێکی ئەدەبیدا زانین و زانست و زانیاری یەک واتای بۆمان هەبێت بەڵام هەر کامەیان پێناسەی تایبەتی خۆیانیان هەیە. وشەی فاکت لە فارسی و عەرەبیشدا کێشەیە، هەروا کە دەبینی نەیانتوانیوە یەک وشە بۆ فاکت دابنێن لە فارسیدا ناچار پەنایان بردووە بە دەستەوشە، "امر واقع". نازانم لە عەرەبیدا پێی دەڵێن چی. بۆ ڕاستەقینەش من دڵنیام. ماڵپەری فەلسەفەڤان www.felsefevan.com (کە ئێستا بەداخەوە هەککراوە! دوایی ئەتوانی سەردانی بکەیت، یان ئەوەی بۆ ئێستا لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا کەشەکەی ببینی) بە زۆری دەڵێ "ڕاستەقین"، فەرهەنگەکانیش هەر بەو جۆرە، ڕیالیزمیش لە کوردیدا ئەبێتە: ڕاستەقینگەری. بژیت --Aza ١١:٢٢, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ناوی وتار دەستکاری

کاک ئازا بۆ ناوی ئەم وتارە، پێت وا نییە وشەی «زانایی» لە «زانین» جوانتر بێ؟--:)چالاکلێدوان ١١:١٠, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەوەی کە باوە و من لە پەرتووکە فەلسەفییەکاندا دیومە "زانین"ە.--Aza ١١:٢٤, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

مەعریفەش دەڵێن.--Aza ١١:٢٥, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ی زیادکردن دەستکاری

لە وشەی "واتای ئایینیی زانین" یان واتای وشەکە بە باشی نەگەیێندراوە یان بە ھەڵە نووسراوە. ئایین+ی + زانین = ئایینی زانین. --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٠٨, ١٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ماناکەی ڕۆشنە. ئەگەر ئێوە فکر ئەکەن وا نییە، ئەتوانین بیکەین بە "زانین بەلای ئایینەکانەوە" یان "ئایینەکان چۆن دەڕواننە زانین" یان شتێکی لەو جۆرە.--Aza ٠٦:١٢, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

cognition دەستکاری

کە knowledge زانین بێ، کەوابێ cognition بکەین بە "پێزانین" باشە؟ تەبیعی بە لەبەرچاوگرتنی هەرەمی DIKW. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١١:٤٧، ٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵبەت دەبێ لەو ھەرمەدا باس بکرێ بەلام wisdom کە دانایی بۆ دنراوە ئەمە وشەیەکی فارسیی ڕووتە. فارس دەڵێ دانستن ئێمەی کورد زانین یا زانستن. دانا و دانایی لە دانستنی فارسییەوە ھاتووە و کوردیەکەی دەبێتە زانا و زانایی. ئەمانە ھیچ ئێمە وتارمان بۆ wisdom ھەیە ئەویش پیتۆڵی. لە عەرەبیدا معرفة بەرامبەر بە ھەر دووک وشەی knowledge و wisdom ھاتووە. لە زمانی پاڵەویشدا «داناگیھ» (بەرامبەری زانایی کوردی و دانایی فارسی) بە ھەر دووک مانای knowledge و wisdom بووە. وشەیەکی تریش بە مانای wisdom لە پاڵەویدا بووە ئەویش «فرەزانەگیھ». لە کوردیشدا دەڵێن فرەزان و فرەزانی. ھەروەھا لە کوردیدا ھۆزان ۆ ھۆزانیش دەڵێن. پێشنیار من ئەمەیە knowledge و wisdom لێک جیا بکەینەوە. بۆ knowledge بڵێین زانایی (زانین باش نییە دەبێتە knowing) بۆ wisdomیش فرەزانی/ھۆزانی (باشترە لە پیتۆڵی).
پێزانینیش وتاری لەسەر دانراوە بەرامبەر بە perception. بۆ cognition پێناسین(؟) یان ناسیاری ڕەنگە خراپ نەبێ. پێم وایە cognition لە ناسین نزیکتر بێ ھەتا زانین وەک دەڵێن recognition یانی ناسینەوە.
وا باشترە کاک ئازاش ئاگادار بکەینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
cognitive و affective ھەمیشە پێکەوەن. لە فارسیدا ئەڵێن مەنتیقی و ئیحساسی یا شناختی و عاطفی. بۆ نموونە ئەڵێن فڵان قسە یا فڵان کار مەنتیقی بوو یا عاطفی بوو.
cognition = ناسکرد (لە چاوگی ناسکردنەوە)، لە ناسین و ناسیاری باشترە چونکە بەئاسانی ئەتوانی وشەی "ناسکردی" ی لێ دروست کەی.
cognitive = ناسکردی
affect = کارلێکرد (گۆران ئەڵێ: وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانم)
affective = کارلێکردی
بۆ باقیی وشەکانیش با بیریان لێ بکەمەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٩، ٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش. کاکە چالاک cognition و recognition بەدڵیاییەوە پەیوەندیان هەیە پێکەوە بەڵام پێناسەیان یەکجار جیاوازە. لە چوارچێوەی هەرەمەکەدا cognition پرۆسەی وەرگرتنی زانین/knowledgeە. ئەنجا، کێشەیەکی هەرە گەورەی ویکی سۆرانی ئەوەیە لێرە وشە دائەڕێژرێ کە هەلی بەکارهێنانی لەناو خەڵکیدا %0.1یش نیە. بۆیە لەبری ئەوەی وشەی تازە دانێین ئەبێ وشەکان لەجێگای خۆیان دانێین تا بکرێت. ئاشکرایە کە knowledge زانایی ناکات، وە فرەزانیش ناکاتە wisdom. کێشەی knowing جیاوازە و زەرەر نادا لە وشەی زانین، زانین تەواوە. زمانی کوردی نەک هەر ion و ingی ئینگلیزی جیاناکاتەوە، زەمەنی داهاتووش‌ جیا ناکاتەوە بۆیە لەوە گەڕێین باشە. بۆ wisdom ژیری بە تەواو ئەزانم، کە لە ئێستادا بۆ intelligence بەکار هاتوە و هەڵەیە، intelligence ئەکاتە زیرەکی هەروا زیرەکی دەستکردیش artificial intelligence. ئەوکاتە ئاوای لێ دێ: دراوە/داتا، زانیاری/ئینفۆرمەیشن، زانین/نۆلیج، ژیریویزدم، زیرەکی/ئینتەلیجێنس. کەوابێ cognition ئەبێ‌ بکاتە ئیدراک (پێزانین) یا وشەیەک لەو جۆرە، وە ئەو کاتە perception ئەبێ جیاکەینەوە لە cognition چونکە ئاشکرایە یەکێ‌ بە هەستەکان ئەکرێ و دوەمیش بە مێشک خۆی. کەمێک لای جۆن لۆک خەریکی ئەم خوێندنەوەیە هەم. بەڵام ئەگەر هەردوکیشیان وەک یەک بن لای من کێشە نیە، چونکە کورد زیاتر بەرجەستەیی ئەدوێ و بیرئەکاتەوە تا مەعنەوی. کاکە ئازا، cognitive و affective لەم چوارچێوەیەدا لەیەک دوورن نازانم لە کوێدا پێکەوە دێن. دەستان خۆش.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەکە ئەمەیە ئەمڕۆکە زمانی کوردی دەبێ بارێک ھەڵ بگرێ کە زمانەکانی تری دنیاوە بە سەدان ساڵ ھەڵیان گرتووە. زمانێک کە ھەتا پەنجا ساڵ لەوە پێش ھەر بۆ جووتێری و ئاژەڵداری بەکارھاتووە کوا دەتوانێ وەڵامدەرەوەی ئەوھەموو لقوپۆپە جۆربەجۆرەی زانست بێ لە فەلسەفە و مەنتیق و کۆمەڵناسی بگرە ھەتا ماتماتیک و کیمیا و فیزیک و ... . بێگومان ئەم زمانە بۆ ئەوەی بتوانێ وەڵامدەرەوەی ھەموو ئەم بوارانە بێ پێویستی بە نوێکردنەوە و وشەی نوێی ھەیە. بەڵام کوا کوردی ساحێبی؟!
لە دنیای ئەمڕۆدا زمانە ھەرە گەوەرەکان خەریکن لە ژێر تەوژمی ئینگلیزیدا لە ناو دەچن نەخوازا کوردی کە بێ ساحێبە. بەڕاستی ئەم لێدوانانە ئەرکی ئێمە نەبوو بریا کوردیش خەمخۆری ھەبوایە. بە دەردی کاک ئازا دەڵێ من ھەر دەتوانم خۆزگە بخوازم!
بۆ ئەم لێدوانەش من ناڵێم ژیر بۆ intelligence باش بوو یان نا ھەر ئەوەندە دەزانم زیرەک لە کوردیدا یانی clever و ھیچ مانای intelligence نادا. زیرەک لە کوردیدا ئاوەڵناوە دروست وەکوو clever.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٥، ٧ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زیرەک نا برا زیرەکی جوان تەماشای بکە. ئەنجا پێویست ناکا وا قسەم لەگەڵ بکەی. وتوێژە ناوەکەی!--هیوا (لێدوان) ‏٠٣:٤٥، ٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی منیش وتووێژم کردووە. لە وتووێژەکەشمدا باسی کێشەی زمانی کوردیم کردووە باسی جنابتم نەکردووە کە دەڵێی وا قسەم لەگەڵ مەکە. پێم سەیر بوو. «زیرەک» وشەیەکی فارسییە لە زیر + ەک دروست بووە. زیر کە فارسییە ھەر ئەو شتەیە کە کورد دەڵێ «ژیر». بەڵام کورد وشەی فارسیی زیرەکیشی خواستۆتەوە بە مانای clever. وتم زیرەک یانی clever ئیتر ئاشکرایە مەبەستم ئەمەیە زیرەکی دەبێتە cleverness بۆیە ئاماژەم پێ نەکرد.
لەگەڵ ئەوەی فەرمووت ژیر و ژیری دەتوانێ بەرامبەری wise و wisdom ھاوڕام. ئەو دەم کێشەکە لەسەر intelligence/intelligent دەبێ کە من ھەر وەک وتم لەگەڵ زیرەک/زیرەکی نیم و ئەمانە ھاومانای clever/cleverness دەزانم.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٤، ٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە چالاک، ماندوو نەبیت. بەخوا لەمە زیاتر ناتوانم پێشی بخەم بابەتەکە وەک خۆت وتت زمانی کوردی ئەم بارەی بۆ هەڵناگیرێت. بەس هەر نەک نەتبینیبێت، لە دیکتیۆ بۆ ئەمیش بەکار هاتوە. چوومە هەنبانەبۆرینەش (پەڕەی 422 لێدە) زر(ی)نگ هاتوە تەبیعی. بژیت دووبارە. --هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢٣، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک هیوا سەرت زۆر ناھێشێنم. ھەر دوو نموونە دێنمەوە بۆ ئەوەی بزانی دەڵێم چی. ئێمە پێشتر لەسەر ئەمە ڕێککەوتین کە sign دبێتە نیشان/نیشانە. بەم پێیە دەبێ بتوانین ھەموو ئەو وشانەی لە signەوە ھاتوون چارەسەر بکەین. ئێستا من دەپرسم signify دەبێتە چی؟ یان دەنا significance؟ ئەی signification؟ بێگومان ھەر وەڵامێک بدەیەوە پەیوەندی بە نیشان/نیشانەوە نابێ!
یان ھەر لە سەرەوە وتمان زانیاری دەبێتە information. دێی باشە ئێستا پرسیار ئەوەیە inform دەبێتە چی؟ ئەگەر بڵێین ئاگادارکردن دەی ئەو دەم information دەبێ ببێتە ئاگاداری. دەزانم ئاگاداری مانای تریشی ھەیە (وەک awareness) بەڵام خودی زانیاریش بە مانای knowledge بەکاردێ. بۆ نموونە لەم ڕستەیەدا Does your friend have any knowledge of hieroglyphs, perchance دەکرێ کوردێک بڵێ «بڵێی دۆستەکەت ھیچ زانیاری لەسەر ھایرۆگلیف ھەبێ». چون زانیاری لە زانینەوە ھاتووە وەکوو knowledge کە لە knowەوە ھاتووە بەڵام information لە informەوە ھاتووە و پەیوەندی بە زانین و زانیارییەوە نییە.
جا من ھەر مەبەستم ئەمە بوو کێشەی زمانەکەمان زۆر گەورەیە و دەبێ بەڕاستی لە لایەن دەزگایەکی پتەو و بەھێز کاری لەسەر بکرێ دەنا ناتوانێ وەڵامدەرەوە بێ و دەفەوتێ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٣، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

@Aza: بە بڕوای من ئێمە بەرامبەری باشمان بۆ Knowledge دانەناوە. Know لە Knowledgeدا بە مانای ناسینە نەک زانین. ھەر وەک لە پێناسەی وتارەکەشدا ھاتووە Knowledge یانی familiarity/ئاشنایەتی و ئەمەش بە ناسین نزیکە ھەتا زانین. لە کوردیدا ناسیار یانی ئاشنا و ناسیاری دەبێتە ئاشنایەتی. بە بڕوای من «ناسیاری» زۆر تەواوە. لە عەرەبیشدا کە دەڵێن معرفة لە ریشەی عرف ھاتووە بە مانای ناسین.
بۆ cognition لە سەرەوە ناسکرد-ت داناوە کە ناوی چاوگە لە فیعلی ناسکردن و دروستیشە. بەڵام بە بڕوای من ھەر لە فیعلی ناسین ناوی چاوگ دروست بکەین بڵێین «ناسمان»، پاشگری -مان ناوی چاوگ دروست دەکا وەک سووتمان و دوورمان و دیمان و ... . بۆ cognitiveیش ناسمانی. ناسمان و ناسمانی جوانترن لە ناسکرد و ناسکردی.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: پێم خراپ نییە. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٣١، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەی affective و conative چی؟ من ئەمویست ناسکردی و ھەستکردی و کۆشوکردی دانم.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: باشە ھەستکردی لە ھەستکرد و ئەویش لە ھەستکردن-ەوە ھاتووە. یانی ھەستکرد دەبێتە affection و ھەستکردن affect. بەڕاستی پێت وایە ئاوا بێ؟ بە بڕوای من ئەو شتەی بە فارسی و عەرەبی پێی دەڵێن عاطفی زۆر لەمە دوورە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ھەستکردی نا کارلێکردی. لە سەرەوەش وتبووم. نازانم ئەوەم بۆ نووسی! --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: کاک ئازا بە بڕوای من جنابت affectiveت لەگەڵ effective تیکەڵ کردووە.
لە ئینگلیزیدا effect ناوە و فێعلەکەی دەبێتە affect. یانی effect دەبێتە کارلێکرد و affect کارلێکردن. تەماشای ئەم ڕستەیە بکە:

How will the election affect the economy of a country? What effect it will have on the economy?

ھەر وەک دەبینی affect و effect ھاومانان بەڵام affect فیعلە و effect ناوە.
بەڵام لە سایکۆلۆجی و سایکایتریدا affect ناوە و بە مانای ئیحساس و کاردانەوەی ئیحساسی دێ و پێوەندیی بە مانای سەرەوە نییە! بۆ نموونە:

The participant showed an unusual affect in response to the photo.

لێرەدا affect یانی ئیحساسات و کاردانەوەی ئیحساسی.
کە وابوو effect دەبێتە کارلێکرد و effective کارلێکردی و affect (ئەگەر فیعل بێ) کارلێکردن.
affect (ئەگەر ناو بێ) و affectiveیش شتێکی ترن کە پێوەندییان بەمانەی سەرەوە نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: لە سایکۆلۆژیدا affect بە مانای "تأثر"ە نە "ئیحساس". --Aza (لێدوان) ‏٠٣:٣٧، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:کاک چالاک چەن مانگێکە لەسەر ئەمە ئەخوێنم و بیری لێ ئەکەمەوە ئەبینم قسەکەی جەنابت دروستە و know ناسینە. پێم باشە بیگوازینەوە بۆ ناسیاری. بۆ cognition یش ناسمان باشە ئەگەر تۆ لە ڕێزمانەکەی دڵنیای.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر بە فەڕەنسیش دەبوایە بمانزانیبایە. لە فەڕەنسیدا بە ناسین دەڵێن connaître و بە زانین savoir (بە پێچەوانەی ئینگلیزی کە لێکی ناکەنەوە). بۆ ئەم وتارەیش نووسراوە connaissance دیارە ناسینە نەک زانین.
ئەگەر دژایەتی نەبێ دەیگوازمەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم باشە وەک خۆی بمێنێتەوە، بە گۆڕینی ناوی ئەو وتارە بابەتەکە ئاڵۆزتر دەبێت نەک باشتر. سەرچیا‏٠٠:٤٩، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ لە ناو گشت وشەنامەکاندا بگەڕێی دەبینی وشەی جۆربەجۆر بۆ Knowledge دانراوە وەک زانست زانیاری ئاگایی و ... . دەی بەڵگەت چییە من بڵێم با ئاگایی بێ یان زانست بێ؟
من ئەوە بەبێ کێشە دەزانم لە نێوان ئەوھەموو وشە ھەڵیت پەڵیتەدا وا لە وشەناماندا قوتاریان کردووە، وشەیەکی گونجاو بەپێی فکر و مەنتیقەوە ھەڵبژێرین. ئاخری دەبێ سنووری مانای ئەم وشانە دیاری بکرێ یا نا؟--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٥، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر زانین. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٣٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زانینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٠٧، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زانین".