وتووێژ:لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی وتاری باش

ئاوازدانەر - مۆزیکدانەر دەستکاری

بەڕێزان، ئاواز ڕەگەزێکی پچووکی ناو مۆزیکە، ئەم زاراوەیە لە سەرەتاوە بە هەڵە بەکارهاتوە. ئاوازدانەر کەسێکە و مۆزیکدانەر کەسێکی ترە. ئاوازدانەر لە جیهانی گۆرانیی سەردەمدا هەیە، بۆ نموونە شیعرێکی نالی لە لایەن کەسێکەوە ئاوازی بۆ دادەنرێت، واتە تەنها هێڵی میلۆدی بۆ زیاددەکرێت. هیچ کارێکی مۆسیقیی بۆ نەکراوە. پاشان دابەشکارێکی مۆزیک دێت و مۆزیکی بۆ دابەشدەکات. بێتهۆڤن ئاوازدانەر نییە و نەبوە، بێتهۆڤن مۆزیکدانەر بوە، سەرلەبەری هەموو مۆزیکەکان خۆی دایناوە. کە وتت ئاوازدانەر واتە تەنها هێڵی میلۆدیی لە لایەن بێتهۆڤنەوە دانراوە و مۆزیکەکە کەسێکی تر دایناوە. تکا دەکەم جیاوازی لەنێوان دوو زاراوەکەدا بکەن. سوپاس بۆ ماندوو بوونتان. --95.159.82.58 ‏١٧:٢٤، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Épine: بەدواداچوون بۆ ئەم وتووێژەی سەرەوە بکە. سپاس. —‎Aram وتووێژ ‏١٧:٢٩، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا وشەی «مۆزیک» لای ئێمە بەکارنایەت و ھەر مۆسیقایە. دواتر بێیتھۆڤن composer بووە، خۆ گۆرانی نەنووسیوەتەوە (لە ھۆنراوەش پێکھاتبێت) کارەکانی ئەو تەنھا مێلۆدی بوون. ئاواز بەرامبەر بە مێلۆدی ھاتووە و مێلۆدیش دەستەواژەیەکە کە لە نووسینەوەی مۆسیقادا بەکاردێت (دانانی ئاواز لە پاڵ دانەیەکی تر بۆ دەرکردنی مۆسیقا). بێتھۆڤن ئاوازدانەر بووە، شتێک نییە بەناوی «مۆسیقادانەر»، ھەڵبەتە خۆتان بە ھەڵە زاراوەکان بەکاردەبەن--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥٤، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاواز نییە و مۆسیقایە دەستکاری

گرنگ نییە کە مۆزیکە یان مۆسیقایە. با مۆسیقا بێت و دەستتان خۆشبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەمە. بەڵام سەبارەت بە ئاواز ھەوڵدەدەم پڕۆسەکە شیبکەمەوە: کاتێک کۆمپۆزەرێک مۆسیقایەک دادەنێت ئەوا بە دوو ڕێگا دایدەنێت: ڕێگای یەکەم کلاسیکییەکەیە کە زۆربەی مۆسیقادانەرەکانی کلاسیک و ڕۆمانتیک و ھەندێکی زۆریش لە ھاوچەرخەکان کاری لەسەردەکەن ئەویش ئەوەیە (تیم)ەیەک دادەنێن. ئەم تیمەیە بابەتە سەرەکییەکەیە کە ئاوازەکەی لەخۆگرتوە. ئاواز ئەو بەشەی مۆسیقای کلاسیکە کە ئەناسرێتەوە. بۆ نموونە کە دەپرسرێت سیمفۆنی نۆ ئاوازەکەی چۆنە، وەڵامەکەی تۆ ئەبێت ئاوازەکەی دیاریبکات تا پرسیارکەرەکە بزانێت کام مۆسیقایەیە. کە کۆمپۆزەرەکە ئەم ئاوازە دادەنێت ئەوا دەبێت ھاڕمۆنیی یان کۆنتەرپۆنتی بۆ دابنێت و دواتر دابەشیبکات بەسەر ئامێرە مۆسیقییەکانی تردا. پاشان ئەو ئاوازە دیڤیلۆپ دەکات، واتە پەرەیپێدەدات و بەرەو ئاراستەی تری دەبات. ئاواز لە مۆسیقاکەدا ئەو ڕەگەزە زاڵەیە کە دەردەکەوێت و لە ھەموو دەنگەکان زووتر دەچێت بە گوێی گوێگردا. بەڵام مۆسیقاکە تەنھا لە ئاوازێک پێکنەھاتوە، ئەمەش بەتایبەتیی لە مۆسیقای کلاسیکدا. بۆ نموونە جاری وا ھەیە زیاتر لە دوو ئاواز لە یەک کاتدا دەژەنرێت ئەمەش بەتایبەتیی لە مۆسیقا کۆنتەرپۆینتییەکاندا وەک فووگا. بە کۆکراوەی دانانی ھەموو ئیشەکە دەوترێت پارچەیەکی مۆسیقا نەک پارچەیەکی ئاواز، چونکە ئەموو بەشێکی ناوی پارچەیەکی مۆسیقا ئاواز نییە، ھەندێ بەش ئاڕپێچێکە یان چەند ئاڕپێچێکە بۆ بەستنەوەی ئاوازێک بە ئاوازێکی دیکەوە. باشە ئەگەر بە ھەموو مۆسیقادانەرێک بوترێت ئاوازدانەر، خۆ کەسێکی وەکو ئارنۆڵد شۆنبێرگ نابێ پێی بوترێ ئاوازدانەر چونکە ئاوازی دانەناوە و زۆر جار بە پڕۆسەیەکی بیرکارییانە مۆسیقای داناوە. بەڕێزم، کورتوپوخت وەکو وایە بە ئاسنگەر بڵێیت چەکوشوەشێن، بەڵێ ڕاستە چەکوشوەشاندن بەشێکە لە کارەکەی، بەڵام ئاسنگەر تەنھا چەکوشوەشێن نییە. پاشان نازانم چۆن تا ئێستا نەتبیستوە کە مۆسیقادانەر وشەیە و ھەیە و ڕاستە و بەکاریشدێت. تەنھا لەبەرئەوەی تۆ نەتبیستوە مانای وانییە ئەو وشەیە بوونی نییە. پوختەی کۆتایی: ئاواز ڕەگەزێکە لەو ڕەگەزانەی مۆسیقادانەرێک ئیشی تیادەکات. ئاواز ھێڵی بەرزی مۆسیقایە کە مۆسیقاکەی پێدەناسرێتەوە، بەڵام ھەموو مۆسیقاکە پێکناھێنێت. دڵنیابە کە ئاوازدانەر ھەڵەیە و ئەسڵەن زوڵمە لەو کەڵە ھونەرمەندانە ئەکرێت کە پێیان بوترێت ئاوازدانەر، چونکە مناڵێکیش ئەتوانێ شیعرێک بگرێ بەدەستییەوە و ئاوازێکی بۆ دابنێت. کەواتە جیاوازیی چییە لەنێوان بێتھۆڤن و ئەو مناڵەدا کە ھەردووکیان پێیان بوترێت ئاوازدانەر؟ لە دنیای گۆرانی کوردییدا یەک دنیا کەس ھەیە کە مۆسیقا نازانن و ئاواز دادەنێن. ئەی ئەمانیش ھەر لەگەڵ بێتھۆڤندا کەتیگۆر بکەین؟— ئەم لێدوانە لەلایەن 95.159.82.58 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێزم، ئاوازدانەر کەسێکە کە مۆسیقا دەنووسێتەوە. 'مۆسیقادانەر' دەستەواژەیەکی ھەڵەیە و لە ئاوازدانەر جیا ناکرێتەوە. سەرەتا پێویستە بزانیت کە ئاوازدانەر بە کسێک دەوترێت کە مۆسیقا بۆ ئامێرێکی مۆسیقی یان بۆ گۆرانیبێژێک یانیش بۆ ئۆرکێسترا و کۆرسێک دەنووسێتەوە. وشەی ئاوازدانەر فراوانە و مەگەر خۆتان ھەڵتان پاچیبێت. من زیاد لە چوار ساڵە مۆسیقا دەخوێنم و بۆخۆم پیانۆژەنێکی کلاسیکیم، ھەتاکو ئێستاش لە جیھانی مۆسیقای کلاسیکیدا شتێک نییە بە ناوی مۆسیقادانەر، ھەر دەڵێین ئاوازدانەر کە بەرامبەر بە کۆمپۆسەر ھاتووە. کاونتەرپۆینت، ئاواز، ڕیتم، ھارمۆنی (کە ھەموو مۆسیقا پێکدێنن) ئەمانە ھەمووی لە لایەن ئاوازدانەرەوە لە پڕۆسەی ئاوازداناندا دادەنرێت. واتە ئاوازدانەر ھەڵدەستێت بە نووسینەوەی مۆسیقایەک. تێمپۆش ھەر ئەوان دایدەنێن. ئیتر نازانم ئەم ھەڵپاچین و جیاکردنەوەیە چییە؟ و نەخێر، من ھەست بە کەم سەیرکردنی ئاوازدانەران دەکەم لە لێدوانەکەی سەرەوەتدا. ئەگەر ئاوازدانان ھێندە بەو شێوەیە ئاسان بووایە کە باسی لێوە دەکەیت لە ڕووی مۆسیقاوە کورد ئەوەندە دواکەتوو نەدەبوو! ئەگەر کەسێک مۆسیقاژەن نەبێت بەڵام ئاوازێک بۆ گۆرانیبێژی دابنێت ئەوەش ھەر شێوەیەکە لە ئاوازدانان و ھەر بەوەش ناودەبرێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٢٧، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش دەستکاری

کەواتە مەسەلەکە سەبارەت بە جەنابتە کە چوار ساڵە مۆسیقییت و کەسی تر لە مۆسیقا نازانێت و ڕای کەسی تر ڕاست نییە وانا؟ بەهەرحاڵ ئەمە لە وتووێژ چۆتە دەرەوە و بوە بە ماست سپییە و ڕەشە. هیوای کاتێکی خۆش. بەردەوام بن— ئەم لێدوانە لەلایەن 95.159.82.58 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

نەخێر، نەبووە بە ماست سپییە یا ڕەشە، من ھەڵەکانم ڕاست کردیتەوە. من نەموتووە ھەر قسەی من ڕاستە یا ھەر من مۆسیقیم. بەڵام من بە بەڵگەوە قسەم کردووە و نموونەم ھێناوەتەوە. بفەرموو لە فەرھەنگی مۆسیقا سەیری پێناسەی composer بکە، نووسراوە: «The person who writes music [...]» واتە: «ئەو کەسەی کە مۆسیقا دەنووسێتەوە.» واتە ئاوازدانەر نووسەرەوەی مۆسیقایە. کێشەکە لێرەدا ئەگەڕێتەوە بۆ ھەڵە تێگەیشتنەکەت لە پێناسە و واتای ئاوازدانەر. بەڵام من زۆر حەزەکەم بزانم چۆن گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی کە مۆسیقانووسین جیاوازە لە ئاواز دانان؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:١٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٢:١٣، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٢١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:١٨، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٠٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٠٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری باش دەستکاری

@Sakura emad: و @Aram: بەڕای ئێوە ئەمە وتارێکی باش نییە بۆ ئەوەی بخرێتە لەیستی وتارە باشەکان. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود ئەم وتارە لە ئاستی باش تێپەڕی داوە و وتارێکی ئاست ھەڵبژێردراوە و لەوەتەی ئایاری ٢٠١٧ وتارێکی ھەڵبژێردراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: بۆچی وا بیر دەکەیەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لودڤیگ ڤان بێتھۆڤنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٣٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن".