بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

گۆڕینی ناو دەستکاری

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو کاک @Épine:، من و دوو ھاوڕێی تر (کاک @Broosk: و کاک @هیوا:) پێمان باشە ناوی تەواوی وتارەکان (مەبەست لە ناوی گۆرانی، ئەلبوم و ئەوانەیە) بگۆڕدرێت بۆ ناوە بیانییەکانیان، کە لە وتووێژ:شیرینکەر (ئەلبوم) پێشتر وتووێژێک کراوە و داواتان کردبوو کە لێرەوە داوا بکرێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش @ئارام بکر:، ئێستاش گەر بکرێت پەیامێک بۆ ویکیپیدیا بنێرن (لە پەڕەی دەستپێک یان لێدوانی منەوە دەکرێت لە ڕێی سندووقەکەی لای چەپ) تاکوو بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان بڵێن، بەو ھیوایەی @Calak: و @Pirehelokan: و @Serchia: و @Kushared:یش لەم وتووێژە بەشدار بن و ئاگادار بن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٣٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من پێم باش نییە. بۆ وەرگێڕانە کوردییەکەی نەبێ؟ وا بێ لەومەو دوا ناوی کتێب و ڕۆمانیش نەکەین بە کوردی؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەشێوەیەکی گشتی، من پێمباشە ناوی ڕەسەن بێت واتە بەزمانەکەی خۆی بۆ هەربەرهەمێک ئەمەش بۆ کاتێک کە لەناو کۆمەڵگای کوردی باو نەبێت. ئێمە خۆمان پێشتر لەگەڵ داتاشینی وشە نەبووین و پێویستە لەوەرگێڕانیش هەمان شتبێت. ویکیپیدیا وەرگێڕان بۆ ناوەکان نەکات ئەگەر لەکۆمەڵگا باو نەبێت. جا ئەم بابەتە نەک بۆ ئەلبوومی میوزیک بۆ فیلم، ڕۆمان و کتێب یان هەرشتێک. ئێستا نموونە چل ڕێساکەی عەشق ناکرێت ڕێک The Forty Rules of Love بەکوردی بنووسینەوە چوونکە لەکۆمەڵگادا هەر بەشێوە وەرگێڕدراوەکە باوە. بەڵام ئەگەر باونەبێت و خۆمان وەرگێڕانی بۆبکەین کێشەمان بۆدرووستدەکات بەوەی هیچ جیاوازییەک نامێنێت لەنێوان بەرهەمی کوردی و بیانی، سبەی ڕۆژە ئەگەری هەیە بەرهەمهێکی کوردی بەهەمان ناوەوە دەربچێت ئەوکاتە لەبەر خاتری وتارێکی ناو وەرگێڕدراو دەبێت پەڕەی ڕوونکردنەوە درووستبکرێت. هەرکاتێک نووسەر خۆی سەردێڕی وتارەکەی وەرگێڕا ئەوا دەزانێت ئەو ناوە باو نییە لەکۆمەڵگا بۆیە خۆی وەرگێڕانی بۆدەکات. > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش بۆ خۆم پێم وایە لەمەودوا وەرگێڕان نەکەین باشترە چوونکە ئەوکات ئەبێت بە توێژینەوەی خۆیی کە لە ویکیپیدیا قەدەغەیە—ھەڵبەت پێشترم خۆشم وەرگێڕانم کردووە چوونکە ئەو پەڕانەی لێرە دروستکراون و بینیبوومن بۆیان کرابوو. منیش ئەڵێم، جگە لەوانەی باو بوون، وەریان نەگێڕین. بەڵام ئەگەر ئەم بڕیارە بەڕاستی جێبەجێ بکەین، ئەبێت ھەر پەڕەیەکی وەرگێڕدراومان ھاتە پێش چاو بیگوازینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٤٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ ئەوەم وەربگێڕدرێن و کوردی بن، چوونکە ئێرە ویکیپیدیای کوردییە. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٥١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من کە دەڵێم وەربگێڕدرێت. هەموو زمانێک شتەکان وەردەگێڕن نازانم بۆ ئێمە خەریکین دەبین بە نموونە. زمانی خۆمان بە کەم مەزانن! -- Eyubm (لێدوان) ‏٢١:١٣، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوام، وەک ھەمیشە، بەپێی باو بوون و بوونی سەرچاوەی بڕواپێکراو کار بکەین. ئەگەر ناوێکی کوردیی باوی ھەبوو یا سەرچاوەیەک ئاماژەی پێ کردبوو، با کوردی بێت، ئەگەرنا ناوەکەی خۆی. ئەم قسەیەم تەنیا دەربارەی مووزیکی ھاوچەرخە. بۆ کتێب و شتی تر با وەرگێڕان بە کوردی ھەبێت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مام @Eyubm: مەسەلە بە کەم زانینی زمانمان نییە؛ مەسەلە ئەوەیە کە ناو وەرنەگێڕین ئەگەر پێشووتر لە ئەسڵدا وەرنەگێڕدراو بێت و باو نەبووبێ بە ناوە وەرگێڕدراوەکەی. خۆی ھەندێک ناو ئەسڵەن وەر ناگێڕدرێن، بۆ نموونە ئێسیا گود ئینەف بە کوردی چییە؟ دەی باشە بۆ ئەمە ئینگلیزی بێت و ئەوانی تر کوردی؟ پێت وا نییە ئەمە شێواوییەک دروست دەکا لە ویکیی کوردی؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٠٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەندێ وەرناگێڕدرێن? قەبووڵ. بەڵام لە سەدا ٩٩ی شیاوی وەرگێڕانن. good enough یانی «بە ڕادەی پێویست باش» یا «سەربەزیاد باش».--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام کەس بەو شێوەیە نایڵێ لە کوردیدا، ئەگەر سەیری وتووێژ:گود ئینەفیش بکەیت دەبینی کە قورسییەک ھەیە لە وەرگێڕان بۆیە بڕیارماندا ھەر ئینگلیزییەکە دابنێینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٧، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕادەی پێویست باش. بە قەد پێویست باش. ئەوەندەی پێویست باش. سەربەزیاد باش. ئەمانە بە لای منەوە قورس نین.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ئەمە نیم بە گشتی بە زمانی بیانی بین. باشە ئینگلیزی شتێک، ناوی ڕووسی چۆن ھەرا بنووسین؟ ئەگەر ئینگلیزی ناکەنە کوردی، رووسیش نابێ بکەن فەرقیان چییە. ئەم کارە بە گشتی لە ویکی فارسی و عەربیشدا نەکراوە ھەتا ئێمە بیکەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک کاک چالاک وتی لە ویکی فارسی و عەرەبیش نایکەن تا ئێمە بیکەین. جگە لەوەش، ئەوانەی وتوویانە لەگەڵ وەرگێڕانن ئارگیومێنتێکی بەھێزیان نەبووە، وتووێژەکە دادەخەم بەو پێیەی دەمێکە وتووێژ نەکراوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٢٤، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لەلایەن بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمودەوە دروست کراوە دەستکاری

ئەی چۆن ببم بە ئەندام؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

من پیانۆ ژەنم ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٧:٠٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئارۆ سالار محمود: پێم وا نییە شوێنی تۆمارکردنی ئەندامانی پرۆژەکە دروست کرابێت چونکە وەختی خۆی تەنیا یەک ئەندامی ھەبوو کە خۆی پرۆژەکەی دروست کرد و بەڕێوەی دەبرد. دەتوانیت خۆت پەرەی پێ بدەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٣، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مۆسیقا".