وتووێژ:دۆزەخ

دوایین لێدوان: ٥ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناوی وتار

ناوی وتار دەستکاری

دۆزەخ کوردی نییە، فارسییە. دۆژە(ھ) کوردییەکەیەتی. من لەگەڵ دۆژەم. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤٢، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Gejeluk من دژی دۆژەم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٠٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دۆژەھ لە کرمانجیدا باوە و دەکرێت زیاد بکرێ بە وتارەکە، بەڵام ناوەکەی با ھەر دۆزەخ بێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١١، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan من پێم باشە دۆژە سەرەکییەکە بێ و دۆزەخ بکرێتە ڕەوانەکەر. وەک چۆن زیندەزانی (نیوەی فارسییە) ڕەوانەکەری ژینناسییە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٢٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دۆژە باو نیە لە سۆرانیدا، کەس تێناگات (مەگەر ئەوانەی کرمانجی دەزانن). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan بەپێی باوی بێ، جەھەنەم (و شێوەکانی تری) باوترە. کەس ژینناسی بە biology ناڵێ، بەڵام ئێمە دامان ناوە. کەس ناناسم چێو بە wood بڵێ، بەڵام ئێمە دامان ناوە. ژینناسی و چێو دروست و کوردین، بۆیە دانراون. من لەگەڵ بەکارھێنان و زیندووکردنەوەی وشەی کوردیی لەبیرکراوم. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٠٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk لە گووگڵ بنووسە دۆژە بزانە چەن ئەنجامت پێدەدات کە ھەمان ئەنجامی دۆزەخیان ھەیە.
 
—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
 
—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad حووت ئاکامی لە نەھەنگ زیاترە. نەھەنگیش بکەینە حووت؟ زیندەزانی ٢٠ ئەوەندەی ژینناسی ئاکامی ھەیە. ژینناسیش بکەینە زیندەزانی؟ من دەزانم باو نییە. باو با، یەکسەر دەمگواستەوە و وتووێژم نەدەکرد.
ئەم وشەیە کوردییە و لە فەرھەنگە سۆرانییەکانیشدا تۆمار کراوە. ئەگەر بە کاری نھێنین، دەفەوتێ. دۆزەخ دەکەینە ڕەوانەکەر و لە وتارەکەشدا دەیھێڵینەوە، بەم شێوەیە کەس بزر نابێ. ھەروەھا، لە بەشی وشەڕەتناسیی وتارەکەدا ڕوونی دەکەینەوە کە بۆچی دۆژە لە دۆزەخ باشترە. ‎Gêjełûk ‏١٦:٤٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنانەت باویش با بەپێی پڕۆتۆکۆلی ویکیپیدیا دەبوایە وتووێژ بکەن پێش گواستنەوە، لە ھیچ وتارێکی تر جگە لە وتاری خۆتان یان وتارێک کە تازە نووسرابێت بەبێ وتووێژ ناو مەگوازنەوە، ئەمە جگە لە ئەندام بۆ بەڕێوبەرانیش ھەمان شتەە جگە لە وتارێک کە تازە و بەنوێیەتی درووستکراوە و دیارە پێشێلی یاساکان دەکات، وتاری کۆن یەکسەر ناسڕدرێتەوە بەبێ وتووێژ.
لەوانەیە لە زمانی کوردی نەتوانم وەک @Pirehelokan یان @Aza یان تۆ گفتوگۆ بکەم بەڵام لە بابەتی تەکنیکی ھەمان شت نابێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان @Sakura emad:، @Gejeluk:، یەکەم، پێوانەی من بۆ باوی دوو شتە: ١) دەقی نووسراوەی کوردی وەک شێعری کوردی ٢) ئاخاوتنی بێژەرەکانی ئەو زمانە و ئەدەبی زارەکی (وەک مەتەڵ و پەندی پێشینان). بەڕاستی گووگڵ بەتەنیا پێوانەیەکی باش نیە بۆ من بەو ھەموو ھۆکارەی کە پێشتر لێرە باس کراوە. دوو، گێجەڵووک سەیرێکی دیوانی شاعیرانی کوردیی ناوەندی بکە بە دەیان جار وشەی دۆزەخ دەبینی بەڵام دۆژەھ تەنیا لە ھی شاعیرانی کرمانجدا ھەیە (جگە لەم دواییانە بۆ نموونە ھەژار کە ئەویش کرمانجیی زانیوە). ئەو نموونەیە ھێناتانەوە زۆر باش نەبوو. ئێمە لە زمانی ڕۆژانەماندا زۆر دەڵێین چێو بۆ جنسی دار. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش دەڵێم دۆزەخ باشترە. جەحانم یا جەحەننەم باشتریشە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan لە مەڵبەندی مندا «چێو» بە کار نایێ (ھەر لە وشەکەش تێ ناگەن)، بەڵام دەزانم لە ناوچەی تردا بە کار دێ. لەبەر ئەمە وتم «کەس ناناسم…». داوای گۆڕینی وشەکەش ناکەم، چونکە کوردییە و لە «دار» و «تەختە» باشترە.
ئەم باوییە کێشەی زۆری بۆ دروست کردووین. من وشەی کوردیی ناباوم لە وشەی بیانیی باو پێ باشترە، بەڵام دیارە ئەم فکرکردنەوەیەم واقیعی نییە. ‎Gêjełûk ‏١٧:٤٨، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لەسەز زمانی خەڵک نە دۆزەخ باوە نە دۆژە؛ دەی ئەگەر وایە بۆچی دۆزەخ بێ؟ ھەموومان دەزانین شیعری کوردی پڕ لە وشەی عەرەبی و فارسییە کە لە لە ناو زمانی خەڵکدا باو نییە بۆیە ئەمەش نابێتە بەڵگە کە دۆزەخ لە دیوانی شاعیراندا ھاتووە. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak لە زمانی کام خەڵک دۆزەخ باو نییە 🤔 وەرە ئەو ھەرێمەی لە عێراقە بە کوردەکان بڵێ دۆزەخ گەر %97 لێت تێنەگەیشت مافی خۆتە ناوی وتارەکە بگۆڕیت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دژی وشەی دۆژە-م، و لەگەڵ مانەوەی دۆزەخ-م. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad میدیا و کتێبەکان دۆزەخیان باو کردووە؛ خەڵکەکە ھەر جەھەنەم دەڵێ. تێگەیشتن و بەکارھێنان یەک شت نین. ‎Gêjełûk ‏١٧:١١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk بڵێن جەھەنەم یان دۆزەخ بەلایەنی کەمەوە کەس لە ھەرێم تا ئێستا نەیوتووە دۆژە بۆ دۆزەخ مەگەر ئەوانەی کرمانجی قسە دەکەن یان کرمانجی دەزانن، کاک @Gejeluk من دژی ئەوەم ویکی سۆرانی وشەی کورمانجی تێ بکرێت ھەر کەسێک حەزی لێیە بە کورمانجی قسە بکات ویکیپیدیای کورمانجیمان ھەیە با بچێت لەوێ بەشداری بکات، و شتی ئەوێ نەھێنێتە ئێرە. ھەروەک چۆن ئەوانیش شتی سۆرانی ڕەوانەی ئێرە دەکەنەوە ڕێکەوتنی نێوان ئەو دوو پڕۆژەیە ئاوایە کە شتی یەکتر تێکەڵ بەیەک نەکەین، ھەر لەسەر ئەوەش ویکیمان جیا کردۆتەوە گەرنا ھەروەک پێش جیابوونەوەکە ھەریەک ویکییمان دەبوو بۆ ئەو جیابوونەوەیەمان دەکرد؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٨، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەتا لە ویکی کورمانجی دۆژەیە ھیچ کێشەمان نییە بۆ؟ چونکە ئەوان بە کورمانجی قسە دەکەن، ئەی ئێمە بەچی؟ سۆرانی.
بۆیە تکایە خۆتان بەدووربگرن لە بەکورمانجیکردنی ویکیی سۆرانی ئەوە دژی بنەما و دامەزراوەکەمانە وەک بنەمای ویکیپیدیای سۆرانی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad سەرەتا، سۆرانی تەنیا لە باشووردا قسەی پێ ناکرێ، ڕۆژھەڵات لە بیر مەکە. پاشان، قسەکەرانی زمانەکانی تر تا پێیان دەکرێ زارەکان لێک نزیک دەکەنەوە، بەڵام ئەوانی ئێمە بە پێچەوانەوەن. «بەکورمانجیکردنی سۆرانی» چییە؟ ئەمانە لای من یەک زمانن و ھەر واشن. چۆن دەبێ وشەی بیانیت لە وشەیەکی ڕەسەنی زمانەکەت پێ باشتر بێ؟ ئەم وشەیە کوردییە و لە سۆرانیدا نامۆ بووە، بەڵام لە زاری کرمانجیدا ماوە. ئەرکی سەر شانمانە بیھێنینەوە نێو زارەکەمانەوە.
ئێستا یان وشە باوەکە دابنێن، یانیش وشە کوردییەکە دابنێن. دۆزەخ نە باوە نە کوردییە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٥٨، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Gejeluk ئەوانەی ڕۆژھەڵات ھەرکێ بە کورمانجی قسەدەکات بەچاوان با بچێتە ویکی کورمانجی و لەوێ خزمەت بکات، بەڵام گەر دێتە ئێرە پێویستە ڕێزی شێوەزاری سۆرانی بگرێت و نەیکاتە کورمانجی چونکە خۆی قسەی پێدەکات. بەکورمانجیکردنی سۆرانی نا، بەڵکو بەکورمانجیکردنی ویکیپیدیای سۆرانی، بەڵێ جەنابت لەم وتارە خەریکە ئەوە دەکەی لەچەن شوێنی تریش ئەوەت کردووە نازانم بەڵام خۆتان بەدووربگرن. گەر دەتەوێ سۆرانی و کورمانجی نزیک بکەیتەوە ئەوکاتەە ئەو قسەیەت کردبا کە خەریکی جیاکردنەوەی ویکی سۆرانی بوون لەگەڵ کورمانجی، یانی لام سەیرە بیرتان چووە ھۆکاری سەرەکی و بنەمای دامەزراندنی ویکی سۆرانی ھەر لەسەر ئەوە بووە کورمانجی و سۆرانی بەیەکەوە نەدەگونجان کاتی خۆی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان)

ئەو شتەی تۆ لێرە دەتەوێ بیکەی لات چۆنە منیش بچمە ویکیی کورمانجی بیکەم و وشەی سۆرانی لەوێ داڕژمەوە پێتوایە لێمی قبووڵ بکەن؟ گومانم ھەیە.
یان ویکیی زازاکی قبووڵی دەکەن لێم؟ گوومانم ھەیە دووبارە، ھەر ویکییەکی کوردی تر شێوەزاری خۆیان ھەیە، گەر جەنابت دەتەوێ زمانی کوردی یەک بخەی پڕۆژەیەک لە مێتا بکەوە کە ھەر چوار پڕۆژەکەی مێتا (کوردی سۆرانی، کورمانجی، زازاکی، دانەیەکی تریش وا دەکرێتەوە) ببێتەوە یەک پڕۆژە ئەوکات گەر من لاریم ھەبوو ناوەکان چاک بکەی مافی خۆت بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان)

بەڵام لە کاتێکی وەک ئێستا کە ئێرە تایبەتە بە شێوەزاری سۆرانی بەھیچ شێوەیەک نە من نە ھیچ قسەکەرێکی سۆرانی باوەڕناکەم پێی خۆش بێت تۆ بچیت وشە سۆرانییەکان بە کورمانجی بگۆڕیت، —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٥، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئەگەر بمەوێ ئاو بکەمە ئاڤ، ئەوا مافی خۆتە وا بڵێی و قسەکەت دروستە. ئەم مەسەلەیە وەک ئاو و ئاڤە؟ نا. دۆزەخ کوردی نییە، فارسییە. چەندین بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ھەیە. دۆژە کوردییە، ھەم سۆرانییە ھەم کرمانجییە. وەک چۆن ژن لە کرمانجی و سۆرانیدا ھەیە. بیانووی باوبوونەکەت باشتر بوو. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Gejeluk من بە سۆرانی قسە دەکەم یەکەمجارمە لە ژیانم گوێم لە دۆژە بێت بۆ دۆزەخ. پێت وایە کەسێکی تریش کە شارەزای کورمانجی نییە حاڵی لەمن باشتر بێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad وشەکە لە سۆرانیدا لە بیر کراوە، بەڵام لە کرمانجیدا ماوە. ئەگەر بە کاری نەھێنین، چۆن باو ببێتەوە؟ ‎Gêjełûk ‏١٤:٠٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دۆزەخ".