وتووێژ:بەرەبەیان

کۆتا لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad

@Aram:ببورە بێزارت دەکەم ،سەبارەت بە وەرگێرانی وێنەکان ئەو بەستەرەی بۆت ناردم کردمەوە هاوتا کوردیەکانیشم نووسی بەس نازانم هەنگاوی دواتر چیە چۆن ئیشەکە دەکرێت ؟ماندوت دەکەم چونکە نامەوێت ئیتر ببمە بار بەسەرتانەوە،سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٠١:٣٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@فەرهاد: تۆ بار نیت بەسەر ئێمەوە. پێش کارەکە، دەبێت بچیتە ژوورەوە ئەگینا ناتوانیت باری بکەیتە نێو کۆمنز. ئینجا دوای وەرگێڕان دوگمەی Upload to Commons داگرە و تەواو. بەس تکایە خۆتان لە وەرگێڕانی ڕستە و نووسینی درێژ بەو ئامرازە بەدوور بگرن چونکە بەڕاستی ھەم فۆنت ناشرینە و ھەمیش کێشەی چەپ و ڕاست ھەیە. تەنیا ئەوانەی وا وشەی کورتن وەربگێڕن. مەبەستم ئەوەیە وشەی درێژ لە وێنەیەک ھەبوو، ئەوا بەیەکجاری واز لەو وێنەیە بێنن نەک نیوەی کوردی نیوەی وەک خۆی. نازانم تا چەند لێم تێ دەگەیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@فەرهاد: گزنگ واتە تیشکی خۆر. دەی ئەم وتارە باسی دەم و ساتێک ئەکات. گزنگ کەی بۆ ئەمە ئەبێ؟ پێم وایە «بەری بەیان» بۆ ئەمە بشێ. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم لێدوانەی کاک ئازام تازە دیت. لە لێدوانەکەی تردا نووسیم گزنگ دروست نییە و دەبێتە بەرەبەیان. «بەرەبەیان» لە «بەری بەیان» باشترە.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:١٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەرێ بەرەبەیان باشترە. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: @چالاک: دەستەکانتان خۆش بۆ کۆششەکانتان،بەری بەیان لە بەربانگ دەست پێدەکات تاوەکو نیوەڕۆ دواتر دەبێتە بەرئێوارە (بەرئێڤار) وە وشەی بوومەڵێڵ لە (بومة اللیل) وەرگیراوە کە بەواتای کوندەپەپۆ دێت ،کوندە پەپۆی عەرەبی لەساتی پرشنگان دەخوێنێت (کۆتایی شەو)هەرچئ کوندە پەپۆی ئەوروپیە لە کاتی شێوان یان درەنگانی شەو دەخوێندرێت ،سەبارەت بە درووست بوون و ناونانی شتەکان ئەوە لە زۆربەی جار بە گوێرەی رەوشتی شتەکە ناوی لێدەنێن (نەک لەهەموو بارێک )هەندێک ناومان هەیە رەنگە هیچ واتایەکی ڕوونی نەبێت.لەکاتی ئێستادا خەلک بۆ ئەم ساتە تەنها وشەی بەربانگ بەکاردێنن یان پارشێو کە مەرجیش نیە ڕاست بێت هیوادارم لە گۆڕینی سەرناوی وتارەکان پەڵە نەکەن لە دڵسۆزیتان تێدەگەم بەڵام بە گفتوگۆ بە بندەک دەگەین فەرهاد (لێدوان) ‏٠١:٢٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@فەرهاد: تێ ناگەم «بەری بەیان لە بەربانگەوە دەست پێ ئەکا تا نیوەڕۆ» یانێ چی؟! بەری بەیان لە بەری بەیانەوە دەست پێ ئەکات تا بەیان. وشەی بووم یا بوو لە وشەکانی بوومەلێڵ، بوومەلەرزە، بوولێڵە، بوولەرە و، بوودڕ بە مانای وڵات، خاک و، زەوییە. بوومەلێڵ واتە کاتێ کە وڵات لێڵ و ناڕوون ئەنوێنێ. نازانم، من وام خوێندووەتەوە. بومة اللیل «بەومەتولەیل»-ە، «بەومە»یە نە بوومە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
کێ وتوویە بوومەلێڵ لە بوومەتوللەیلەوە ھاتووە؟ بەرنامەکەی سوارە لە تاران ناوی تاپۆ و بوومەلێڵ بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥١، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆچوونەکانت ھەڵەن فەرهاد گیان. بووم کاک ئازا ڕوونی کردەوە یانی زەوی (بێجگە لەو وشانە وا کاک ئازا باسی کرد لە وشەی بەروبووم-یشدا ھەیە). بەرەبەیانیش مانای ڕوونە بەر یان پێش. بەرەبەیان یانی پێش دەست پێکردنی بەیان. Dawnیش پێش دەست پێکردنی بەیانییە. بەربانگ و پارشێو-یش دوو شتی جیاوازن. بۆ پارشێو وتارمان ھەیە و بەربانگ-یش دەبێتە en:Iftar. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: @چالاک:دەستەکانتان خۆش،ببورن من هەڵە بووم ،ئەوەی ئێوە تەواو بوو،ئەو سەرچاوەی لێم وەرگرتبوو درووست نەبوو،دەستەکانتان خۆش،هەوڵ دەدەم لەژێر ئەم ناونیشانانە پەرە بە وتارەکانیان بدەم،سەرفرازبنفەرهاد (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Sakura emad: هەندێک هێڵکاریمان هەیە ئەگەر ئەرک بکێشیت،فەرهاد (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە ھیچ ئەزیەتێک نییە من دوبارەی دەکەمەوە لەھەر شوێنێک پێویستییەک ھەبوو بەبێ دوودڵی داوای یارمەتی بکە، گەر خۆم نەمزانی ڕەوانەی لای کەسێکی شارەزاتر یان پرسیار لە کەسێکی شارەزا تر دەکەم.
ئێستا تەنھا کورتەیەک لە ڕوونکردنەوەی باسەکەم پێبدە تا داواکریەکەت جێبەجێ بکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:١٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەرەبەیان".