بەرەبەیان بریتییە لە کاتی پێش خۆرھەڵاتن، کە نیشانەی سەرەتای ڕووناکییە، بە دەرکەوتنی ناراستەوخۆی تیشکی خۆر دەناسرێتەوە کە لە کەشی زەویدا بڵاوە، کاتێک ناوەندی پەپکەی خۆر گەیشتووەتە ١٨ پلە لەژێر ئاسۆی چاودێری. ئەم ماوەیە تا ھەڵاتنی خۆر دەخایەنێت (کاتێک پەلی سەرەوەی خۆر ئاسۆ دەشکێنێت)، کاتێک تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر تیڕۆژ بڵاو دەکاتەوە.[١]

بەرەبەیان لە بیاباندا
ھێلکاری دابەشکاری بەرەبەیان
دیمەنێکی بەرەبەیان لە بەندەرێکی تایوان
پراگ لەکاتی بەرەبەیان دا
ھێلکاری شیکاری بەرەبەیان و کازیوە
دیمەنی بەرەبەیان لە باشووری کالیفۆرنیای ئەمریکا

جۆرەکانی بەرەبەیان دەستکاری

بەرەبەیان بە یەکەم دیمەنی ڕووناکی دەست پێدەکات و تا خۆر ئاسۆ دەشکێنێت بەردەوام دەبێت. لەکاتی بەرەبەیان ڕووناکی بەرەبەیان بەر لە خۆرھەڵاتن دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر بەپێی بڕی تیشکی خۆر کە لە ئاسماندا ھەیە، کە بە دووری ی گۆشەیی ناوەندی خۆر (پلە لەژێر ئاسۆ)ی بەیانی دیاری دەکرێت.[٢] ئەم جۆرانەش ئەستێرەناسی و دەریایی و شارستانین[٣]

بەرەبەیانی ئەستێرەناسی دەستکاری

بەرەبەیانی ئەستێرەناسی کاتێک دەست پێدەکات کە خۆر لە بەیانیدا ١٨ پلە لەژێر ئاسۆدایە. بڕی تیشکی گەردوونی خۆر کەم کەم زیاد دەکات، تا خۆر دەگاتە ١٢ پلەی ژێر ئاسۆیی. لەم خاڵەدا بەشێکی زۆر کەم لە تیشکی خۆر ئاسمان ڕووناک دەکاتەوە و ئەستێرە کاڵەکان دەست دەکەن بە ونبوون. بەرەبەیانی ئەستێرەناسی زۆرجار جیاناکرێتەوە لە شەو، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ژینگەیەکی پیسیان ھەیە. بەرەبەیانی ئەستێرەناسی سەرەتای ڕووناکیی گەردوونییە، کە تا سەرەتای بەرەبەیانی دەریایی بەردەوام دەبێت.[٤]

بەرەبەیانی دەریایی دەستکاری

بەرەبەیانی دەریا کاتێک دەست پێ دەکات کە ڕووناکی تەواو بۆ دەریاوانەکان ھەیە، بۆ جیاکردنەوەی ئاسۆ لە دەریادا. بەڵام ئاسمان زۆر تاریکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی دەریاوانی. بە فەرمی لە بەرەبەیانەوە دەست پێدەکات کە خۆر ١٢ پلە لەژێر ئاسۆدایە، ئاسمان ئەوەندە ڕووناک دەبێت کە بە ڕوونی خاک و ئاو لێک جیا دەکرێنەوە. بەرەبەیانی دەریایی نیشانەی دەستپێکردنی شەبەنگێکی دەریایی دەبێت کە تا بەرەبەیانی شارستانیی بەردەوام دەبێت.

بەرەبەیانی شارستانی دەستکاری

بەرەبەیانی شارستانی کاتێک دەست پێ دەکات کە ڕووناکی پێویست بۆ زۆربەی سوچەکان ھەیە تا جیابکرێنەوە، و بە ئاسانی دەتوانی ھەموو شت ببینرێت لە ژینگەی دەوروبەر. بە فەرمی کاتێک ڕوودەدات کە خۆر لە بەیانیدا ٦ پلە لەژێر ئاسۆدایە.

ئەگەر ئاسمان ڕوون بێت ڕەنگی شین دەبێت و ئەگەر ھەندێک ھەور یان تەزی تێدا بێت، دەکرێت ڕەنگی بڕۆنز و پرتەقاڵی و زەردی لێ بێت. ھەندێک ئەستێرەو ھەسارەی گەشی وەک ڤینۆس و ژوپیتەر لە بەرەبەیانی شارستانیدا بە چاوی ڕووتەوە دەبینرێن ئەم ساتە نیشانەی دەستپێکردنی بەرەبەیانی شارستانییە، کە تا خۆرھەڵاتن بەردەوام دەبێت.

کاریگەرییەکانی ھێلی پانی دەستکاری

ماوەی تیشک (بۆ وێنە لە ماوەی بەرەبەیانی ئەستێرەناسیدا) تا ڕادەیەک بەپێی شوێنی کەسەکە لەسەر ھێڵی پانی جیاوازی ھەیە: بۆ نموونە لە ھێلی کەمەرەیی ماوەکەی پتر دەبێت لە ٧٠ خولەک، و ئەم ماوەیە درێژ دەبێتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک لە خولگە جەمسەرییەکان.

ناوچە کەمەرەیییەکان دەستکاری

ماوەی بەرەبەیان لەسەر ھێلی کەمەرەیی کورترینە. ھەر قۆناغێکی بەرەبەیان (ئەستێرەناسی و دەریایی و شارستانی) تەنیا ٢٤ خولەک دەخایەنێت(کۆی ھەرسێکی پتر لە حەفتا خولەک). ھەرچەند لە ھێلی کەمەرەیی دوور بکەوینەوە ماوەی بەرەبەیان زۆرتر دەبێت.

ھەرێمە جەمسەرییەکان دەستکاری

ڕۆژ درێژتر دەبێت لەگەڵ نزیک بوونی وەرزی ھاوین، لەکاتێکدا کە کاتی شەو درێژتر دەبێت لەگەڵ نزیک بوونی وەرزی زستان. ئەمە دەتوانێت کاریگەری شاراوەی ھەبێت لەسەر کات و ماوەی بەرەبەیاندان. ئەم کاریگەرییە زیاتر لە جەمسەرەکان نزیکترە.

بازنەی جەمسەری (لە ٦٦ ° ٣٤ ' باکوور یان باشوور) بە کەمترین ھێلی پانی دادەنرێت، کە خۆر لە وەرزی ھاویندا بەری دەکەوێت. بۆیە تیشکی گۆشەیی بازنەی جەمسەرییەکان یەکسانە بەگۆشەی تیشکی خۆری ناوچە کەمەرەیییەکان (ھاوینان).

لە نزیک وەرزی ھاوین، گۆشەکانی تیشکی خۆر لە خوار ٥٤°٣٤ پلە دان، بۆیە دەبینین ھێشتا کاتی شەو زۆرترە لە جەمسەرەکان (بەھاران)

. لەوەرزی ھاوین گۆشەکانی تیشکی خۆر لەسەروی ٦٠°٣٤ پلەیە، بۆیە دەبینین شەوەکانی ھاوین لە جەمسەرەکان شەوانی تاریک نین بەم ماوەیە دەوترێت " شەوە ڕوناکەکان " کە وەک بەرەبەیان وان یان دەتوانین بڵێین بەرەبەیانن.

بەرەبەیان لە ئایندا دەستکاری

لە ئایینی ئیسلامدا، کازیوە (یان " بەرەبەیانی درۆینە ") (بە عەرەبی: صبح کاذب) بریتییە لە سپێدەی گەردوونی (سحر)یان بەرەبەیانی ڕاستەقینە (بە عەرەبی :صبح صادق) (بە کوردی:بەربانگ) کە دەکاتە کاتی نوێژی بەیانی و کۆتایی پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا.[٥] لە ئایینی جوولەکەییدا پرسیاری چۆنییەتی ھەژمارکردنی بەرەبەیان (بەعیبری Alos / Alot HaShachar، یان Alos/Alot) لەلایەن تەلمودەوە دروست دەبێت، ھەروەک چەندین ئاراستەی ھەیە بۆ یاسای جوولەکە (وەک کاتی دەستپێکردنی گونجاو بۆ چەند فەرمانێکی دیاریکراوی ڕۆژ، وەک نوێژ). خوێندنەوەی سادەی تەلمود ئەوەیە کە لەکاتی بەرەبەیان ٧٢ خولەک پێش خۆرھەڵاتن نوێژی بەیانی دەکەن، لە ئایینی جوولەکەدا کاتێک خۆر ١٦پلە لەژێر ئاسۆدایە، بانگی بەیانی دەدرێت.[٦] زۆرێک لە ئایینەکانی ھیندوئەوروپی خواوەندێکی خۆریان ھەیە، کە لە خودابوونی نێری خۆر جیاکراونەتەوە، ناوی ئەو لە PIE *h2ausos-وەرگیراوە، کە بەھا وەرگیراوەکانی بریتین لە Eosی یۆنانی، ڕۆمانییەکان شەبەقی جەمسەریان ھەیە و ئووشای ھیندییەکانیش خۆرە ھەروەھا ئەڵمانییەکانیش *Austrōn- (دەستەواژەی جەژنی ئیستەر (ھێلکە)). لەکاتێکدا سوورەیا و خۆر و ئەڕوشینای گالیسکەی خۆر نێرن. یوسا یەکێکە لە خوایە دیارەکانی بەرەبەیان لە کاتی بەرەبەیان ھەروەھا بە (براھموورسام) ناودەبرێن (براھمە خودای دروستبوونە و موڕسام یەکەیەکی ھیندووی کاتە)، و بە کاتێکی نموونەیی بۆ ئەنجامدانی چالاکی ڕۆحی بە شێوەی مێدیتەو یۆگا دادەندرێت. لە ھەندێک شوێنی ھیندستان، لە کاتی فێستیڤاڵی چات، ھەردوو ئۆشا و پراتیوشا (دووسک) لەگەڵ خۆر دا دەپەرسترێن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Twilight, Dawn, and Dusk". www.timeanddate.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-28.
  2. ^ http://www.srh.noaa.gov/ffc/?n=gloss3
  3. ^ "Dawn – Definition and Meaning". www.timeanddate.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-28.
  4. ^ "Dawn – Definition and Meaning". www.timeanddate.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-28.
  5. ^ https://islamqa.org/hanafi/qibla-hanafi/35253
  6. ^ https://books.google.com/books/about/A_History_of_the_Jewish_People.html?id=2kSovzudhFUC