بوومەلێڵ
بوومەڵێڵ بریتییە لە ڕووناکییەکی نزم کاتێک خۆر ڕاستەوخۆ دیار نییە. ئەمیش بەھۆی ئەوەی کە لەژێر ھێلی ئاسۆدایە. ڕووناکی لە بەرگەھەوای زەوییەوە بەرھەم دێت لەئەنجامی شکاندنەوەی تیشکەکانی خۆر، ھەربۆیە کەشی خوارەوەی ڕووناک دەکاتەوە بەجۆرێک ڕووی زەوی نە بە تەواوی ڕووناکە و نە بە تەواوی تاریکە. وشەی (twilight) ھەروەھا بەکاردێت بۆ ئاماژەکردنی بەربەیان یان ڕووناکی یاخود تروسکایی. لەکوردیدا وشەی بوومەڵێڵ بەکارھاتووە بەتایبەت لە زۆرینەی دێرە شیعرییەکاندا کە مەبەست لێی دونیای ڵێڵ و ناڕوونە، وشەی (بووم) بە واتای زەوی دێت (بوومەڵێڵ)بە واتای دونیا و زەوی ڵێڵ دێت.[١]
کاتێک خۆر دەگاتە ١٨ پلەی ژێر ئاسۆ، شەو کۆتایی دێت و دەبێتە بوومەڵێڵ. بەھۆی تایبەتمەندییەکەیەوە کە ھیچ سەرچاوەیەکی ڕووناکی دیارنییە و ھەموو شتێکیش دەبینرێت بەبێ ئەوەی سێبەریان ھەبێت، بۆیە لەکۆنەوە بووەتە جێی سەرنجی مرۆڤ، کە ھەندێک جار بە «ڕووناکی شیرین» ناوی دەبەن، وێنەکێشەکان کە زۆر جار وەک کاتژمێری شین ئاماژەی بۆ دەکەن. ھەروەھا ئێوارانیش کە خۆر ئاوا دەبێتەوە بۆ ژێر ١٨ پلەی ژێر ئاسۆ ھەمدیسان دەتوانینن بوومەڵێڵ ببینینەوە و بەھۆیەوە تەنەکانی دەورووبەرمان ببینین بەبێ بوونی تیشکی خۆر.
پێناسە ئەندازەیییەکان
دەستکاریبوومەڵێڵ بەپێی گۆشەی بەرزی خۆر (θs) پێناسە دەکرێت، کە بەگوێرەی پێگەی ناوەندی ئەندازەیی خۆرە بە ڕامبەر ئاسۆ. بەگوێرەی ئەمەوە پۆڵێن کراوە بۆ سێ جۆری سەرەکی: بوومەڵێڵی شارستانی (نزیکترینی ئاسۆ)، بوومەڵێڵی دەریایی و بوومەڵێڵی ئەستێرەناسی (دوورترینی ئاسۆ).[٢]
بوومەڵێڵی شارستانی
دەستکاریبوومەڵێڵی شارستانی ئەو ماوەیە یە کە بەھۆی ڕۆشەنی سروشتی دەتوانی دەوروبەر ببینیت بەبێ ئەوەی پەنا ببەیتە بەر ڕووناکی دەستکرد. بوومەڵێڵی شارستانی کاتێک دەست پێدەکات کە ناوەندی ئەندازەیی خۆر ٦ پلەی لە ژێڕ ئاسۆیەوە بێت. بوومەڵێڵی شارستانی بە ھەڵاتنی خۆر کۆتایی دێت. ئێوارانیش لەدوای خۆراوابوونەوە ڕاستەوخۆدەست پێدەکات و کۆتایی دێت کاتێک ناوەندی ئەندازەیی خۆر دەگاتە ٦ پلەی ژێر ئاسۆ. ئەگەر ھاتوو کەش و ھەوا ڕوون بێت، ئەوە بوومەڵێڵی شارستانی بە چاوی ئاسایی دەبینرێت بە ڕوونی ھەستی پێدەکرێت بۆیە مرۆڤەکان زۆر بە ئاسایی دەتوانن ھەموو چاڵاکییە دەرەکییەکانیان ئەنجام بدەن.[٣] زۆر کەس بوومەڵێڵ وەک بەیانییەکی تەواو ھەژماری دەکەن چونکە ھەموو شت ڕوونە بەڵام ڕووناکی خۆر نابینرێت و ئەستێرەگەشەکان و مانگ بە ئاسمانەوە دەبینرێت. لەکاتی بوومەڵێڵ بە ئاسانی دەتوانرێت تێبینی ھەسارەی ڤینۆس بکرێت کە بە بریسکەترین ھەسارەیە، بۆیە وەک " ئەستێرەی بەیانی " یان " ئەستێرەی ئێواران " بانگ دەکرێت. لەکاتی بوومەڵێڵ دا ھەرچەندە دەورووبەر ڕووناکە بەڵام فرۆکەخانە و فرۆکەکان ناچارکراون کە ڕووناکی دەستکرد بە شێوەی لێزەر بە گورز بەکاربێنن.[٤]
بوومەڵێڵی دەریایی
دەستکاریبوومەڵێڵی دەریایی (بوومەڵێڵی تێکەڵ) کاتێک دەست پێ دەکات کە ناوەندی ئەندازەیی خۆر ١٢ پلە لەژێر ئاسۆدا بێت و کۆتایی دێت کاتێک کە بوومەڵێڵی شارستانی دەست پێدەکات. بەڵام لە دەمی ئێواراندا بوومەڵێڵی دەریایی کاتێک دەست پێ دەکات کە ناوەندی ئەندازەیی خۆر لە ٦ پلەی ژێر ئاسۆوە بێت و ھەرکاتێک ناوەندی ئەندازەیی خۆر لە ئێواراندا ١٢ پلە لەژێر ئاسۆوە بێت بوومەڵێڵی دەیایی ئێوارن کۆتایی دێت.[٥]
بوومەڵێڵی ئەستێرەناسی
دەستکاریبوومەڵێڵی ئەستێرەناسی لەدەمی بەیانی دەست پێدەکات کاتێک ناوەندی ئەندازەیی خۆر لە بەیانیدا ١٨ ° لەژێر ئاسۆوەبێت،[٦] و کۆتایی دێت کاتێک ناوەندی ئەندازەیی خۆر دەگاتە ١٢ ° ی ژێر ئاسۆ. بوومەڵێڵی ئەستێرەناسی لەدەمی ئێواران کاتێک دەست پێ دەکات کە ناوەندی ئەندازەیی خۆر لە ئێواراندا ١٢ ° لە خوار ئاسۆوە بێت و کۆتایی دێت کاتێک ناوەندی ئەندازەیی خۆر بگاتە١٨ ی ژێر ئاسۆ لە ئێوارەدا. ئەم دیاردە گەردوونییە دەتوانرێت ببینرێت لە ھەندێک شوێندا کە دووربێت لە پیسبوونی ڕووناکی شارەکان و ڕووناکی مانگ و سەرچاوەکانی دیکەی ڕووناکی.[٧]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://aa.usno.navy.mil/faq/docs/RST_defs.php ١٤ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://aa.usno.navy.mil/faq/docs/RST_defs.php ١٤ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ftp://ftp.flaterco.com/xtide/Bowditch.pdf#238[بەستەری مردوو]
- ^ https://www.public.ast.cam.ac.uk/
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://ecfr.federalregister.gov/current/title-14/chapter-I/subchapter-G/part-121
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوومەلێڵ تێدایە. |