ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین

(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستینەوە ڕەوانە کراوە)


ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین (بە عەرەبی: منتخب فِلَسطِيْن لِكُرَّةُ الْقَدَم) کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فەلەستینەوە سەرپەرشتی دەکرێت، نوێنەرایەتی فەلەستین دەکات لە پێشبڕکێکانی تۆپی پێی سەر ئاستی ناوچەی و جیھانیی.[١]یەکێتیی تۆپی پێی فەلەستین لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٢٨ پێکھێنرا، و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٢٩ پەیوەندی بە فیفا کرد. تا ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن فیفاوە بەفەرمی نەناسێنرا تا دوای پێکھێنانی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین.[٢][٣]ھەر لەو ساڵەدا فەلەستین یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا کە لەلایەن فیفا دانپێدانراوە و لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی ٣–١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی لوبنان دۆڕا. ھەڵبژاردەکە توانی جامی چالێنج ئاسیای ٢٠١٤ بەدەستبھێنێت، ئەمەش بەھۆی بردنەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە فلیپین.[٤] بردنەوەیان لەم پاڵەوانێتییەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٥، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنیان بوو لەم پێشبڕکێیەدا. ھەروەھا فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٩ دا سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیا بەدەستھێنا، ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات. ھەڵبژاردەکە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨دا گەیشتە پلەی ٧٣ی ڕیزبەندیی فیفا دوای ئەوەی ١٢ یاری لەسەریەک نەدۆڕاوە، لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ تا ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨. شوێنی سەرەکی فەلەستین یاریگای نێودەوڵەتی فەیسەڵ حوسێنییە لە شاری ئەلرام، ھەرچەندە لە چەندین بۆنەدا ناچار بوون لە یاریگا بێلایەنەکان یاری بکەن. لە ساڵی ٢٠٢٣ بەھۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە مانگی تشرینی یەکەمدا، ھەڵبژاردەکە ناچار بوو لە پاڵەوانێتی مێردەکای ٢٠٢٣ لە مالیزیا بکشێتەوە. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، ھەموو یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بە ھەمان ھۆکار دەبوو لە شوێنە بێلایەنەکاندا بەڕێوەبچن، ھەرچەندە جەزائیر پێشنیاری میوانداریکردنی یارییەکانی فەلەستینی کرد بەڵام لەلایەن فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕەتکرایەوە و ڕایان گەیاند کە فەلەستین پێویستی بە یاریکردنە لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، لە ئەنجامدا بڕیاردرا یارییەکانی ھەڵبژاردەکە لە وڵاتی کووەیت بەڕێوەبچن.[٥]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین
وڵاتی وەرزشدەوڵەتی فەلەستین
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
ڕاهێنەرIhab Abu Jazar
یاریگاFaisal Al-Husseini International Stadium
وێبگەhttp://www.pfa.ps/
کۆدی وڵات لە فیفاPLE

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Football Palestine» (بە ئینگلیزی). ٣ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Palestine - Palestine - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «FIFA». fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Palestine - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «FIFA and AFC block Algeria from hosting Palestine's 2026 World Cup qualifiers». www.insidethegames.biz. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری