ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان, کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی لوبنان (LFA) سەرپەرشتی دەکرێت، لە ساڵی ١٩٣٦پەیوەندی بە فیفاوە کرد.[١][٢]لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٣٣ەوە نوێنەرایەتی لوبنان دەکات لە پێشبڕکێکانی تۆپی پێ سەر ئاستی ناوچەی و جیھانیی. لەکاتێکدا لوبنان ھێشتا نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی فیفا، سێ جار سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا: یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشدارییان کرد، کاتێک میوانداری چالاکییەکەیان کرد. لە ساڵی ١٩٣٥ لوبنان یەکەم یاری خۆی بەرامبەر یانەی سی ئەی تیمیسۆارا (TAC)ی ڕۆمانی ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن فیفاوە پەسەند نەکرا. لوبنان یەکەم یاری خۆی کە لەلایەن فیفا دانپێدانرابوو لە ساڵی ١٩٤٠ بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئینتیدابی تۆپی پێی فەلەستین ئەنجامدا.[٣] لە کاتی پاڵاوتنەکانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ جامی جیھانیی، لوبنان بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی کۆتاییی پاڵاوتنەکان بەھۆی بردنەوەی لە کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١١ لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤. لە جامی ئاسیای ٢٠١٩، لوبنان بۆ یەکەمجار نزیک بوو لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی؛ بەڵام لە ڕیزبەندی سێیەمدا لەسەر یاسای یاری دادپەروەرانە بە ڤێتنام بە یەکسانبوون دۆڕا و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە ڕکابەرییەکان دوورخرانەوە. ھەروەھا لوبنان لە جامی عەرەبی و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا و یارییە عەرەبییەکان بەشداری دەکات. جارێک لە جامی عەرەبی و دووجار لە یارییە عەرەبییەکان وەک میواندار، پلەی سێیەمیان بەدەستھێناوە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان
بە عەرەبی: منتخب لبنان لكرة القدم
وڵاتی وەرزشلوبنان
ناو بە زمانی فەرمیمنتخب لبنان لكرة القدم
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لە1940 Mandatory Palestine v Lebanon football match
وڵاتلوبنان
ڕاهێنەرJamal Taha
کاپتنHassan Maatouk
یاریگاCamille Chamoun Sports City Stadium
خاوەنLebanese Football Association
وێبگەhttps://the-lfa.com/، https://the-lfa.com.lb/
Kit supplierCapelli Sport
کۆدی وڵات لە فیفاLBN
Category for members of a teamCategory:Lebanon men's international footballers

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ لمحة عن الإتحاد [About the Federation]. الاتحاد اللبناني لكرة القدم (بە عەرەبی). Archived from the original on 27 December 2018. Retrieved 20 December 2018.
  2. ^ تاريخ تاسيس الاتحاد اللبناني لكرة القدم؟ [The date of the establishment of the Lebanese Football Federation?]. Elsport News (بە عەرەبی). 2 March 2013. Archived from the original on 5 April 2019. Retrieved 20 December 2018.
  3. ^ "World Football Elo Ratings". www.eloratings.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری