فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە

فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی
(لە هەنبانە بۆرینەەوە ڕەوانە کراوە)

فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە.[١] فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە.[٢] فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە.[١] ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.[١]

ناونان دەستکاری

نووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرھەنگەکەوە نووسیویەتی:

ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە «ھەنبانەبۆرینە»، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.[١]

ناوەڕۆک دەستکاری

وشەکانی فەرھەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ ھەر وشەیەکدا ھاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ ھێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.[٣]

بەشداران دەستکاری

وەک لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا ھاتووە ئەم چەند کەسەش ھاوکاریی نووسەریان کردووە:[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. pp. یەک - سی و پێنج. ISBN 978-964-12-0348-3.
  2. ^ فەرهەنگەکانی ڤەژین. لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ سەیر کراوە.
  3. ^ هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. ISBN 978-964-12-0348-3.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری