نەوال ئەلسەعداوی (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ - مردووی ٢١ی ئازاری ٢٠٢١)[١] چالاکوان، نووسەر، پزیشکی میسری و داکۆکیکەرێکی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان بوو. چەندین پەڕتووکی لەسەر ژن و خەتەنەی مێینە بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بە جیھانی عەرەبیدا بڵاوبووەتەوە.[٢][٣][٤]

نەوال ئەلسەعداوی

لەدایکبوون٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠
مەرگ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (٩٠ ساڵ)
پەروەردەکۆلێژی پزیشکی
پیشەپزیشک، نووسەر، چالاکوان
ھاوسەرشەریف حتاتە
مناڵ(ەکان)٢

دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی قاھیرە بوو و پسپۆڕی لە نەخۆشییەکانی سنگ وەرگرت بوو. ئەو سەرۆکی سەرنووسەرانی گۆڤاری تەندرووستی بوو لە قاھیرە، ھەروەھا سەرنووسەر بووە لە گۆڤاری یەکێتیی پزیشیکی.[٥][٦]

ژیان دەستکاری

نەوال ئەلسەعداوی لە گوندی کەفر تەحلە، لە قاھیرە لەدایکبوو،[٧] ئەو دووەم گەورەترین مناڵە لە کۆی ٩ خوشک و برا. باوکی بەرپرسی حکوومی بووە لە وەزارەتی پەروەردە. دایک و باوکی زوو کۆچی دواییان کردووە و بەرپرسیارێتی گەورەی خێزانەکەی کەوتووەتە سەر.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وفاة الكاتبة نوال السعداوي عن عمر ناهز 90 عاما". RT Arabic (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-21.
  2. ^ "Nawal El Saadawi". Women Inspiring Change (بە ئینگلیزی). 2015-03-02. Retrieved 2020-10-09. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Hitchcock, Peter, Nawal el Saadawi, Sherif Hetata. "Living the Struggle". Transition 61 (1993): 170–179.
  4. ^ Nawal El Saadawi, "Presentation by Nawal El Saadawi: President's Forum, M/MLA Annual Convention, November 4, 1999", The Journal of the Midwest Modern Language Association 33.3–34.1 (Autumn 2000 – Winter 2001): 34–39.
  5. ^ "Nawal El Saadawi". Wonder Women (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-09. ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Nawal El Saadawi". faculty.webster.edu. Retrieved 25 September 2015.
  7. ^ "Nawal El Saadawi". faculty.webster.edu. Retrieved 25 September 2015.