نەسرین ئوریاخەلیل
نەسرین ئوریاخەلیل (لە دایکبووی ١٩٦٤) وەزیری پێشووی ئەفغانی، ھەروەھا پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠١٥، بەھۆی کارەکانییەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە.
ژیان
دەستکارینەسرین لەدایکبووی ١٩٦٤ لە شاری کابول.[١] پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مەلالای تایبەت بەژنان لە کابول، ئەفغانستان.[٢] نەسرین یەکەم نۆرینگەی چارەسەری ناسوری لە نەخۆشخانەکەی کردەوە.[٢] ئەو سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحوکمیشە بەناوی کۆمەڵەی تەندرووستی خێزانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لە تۆڕی ژنانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لەگرووپێکی پزیشکی ڕاوێژکار لە ئەفغانستان.[٣] ھەروەھا پاڵپشتیکاری گرووپی مانانی ئەفغانیشە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٥ بووە وەزیری کار[٥] لە حکوومەتی ئەشرەف غەنی،[٦] لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن پەرلەمان ئەفغانستان لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Nasrin Oryakhil ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Molsamd.gov, Retrieved 17 July 2016
- ^ ئ ا «Bios of 2014 Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «US Honors Afghan Doctor as an International Woman of Courage». feminist.org.
- ^ «Dr. Nasrin Oryakhil receives International Women of Courage Award». khaama.com.
- ^ Nasrin Oryakhil ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Molsamd.gov, Retrieved 17 July 2016
- ^ Afghan cabinet nearly complete after months of delay, April 2015, BBC, Retrieved 17 July 2016
- ^ «Afghan Parliament Unseats Foreign Minister, 2 Other Cabinet Members». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ئەفغانستان
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی پزیشکی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەسرین ئوریاخەلیل تێدایە. |