نەزیھە محیەدین
نەزیھە محیەدین (بە زمانی تورکی: Nezihe Muhiddin؛ لە دایکبووی ١٨٨٩ - مردووی ١٠ی شووباتی ١٩٥٨[١]) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنان و داکۆکیکار لە مافی دەنگدانی ژن، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسیی تورک بوو.[٢][٣]
نەزیھە محیەدین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٩ Kandilli، تورکیا |
مردن | ١٠ی شوباتی ١٩٥٨ ئەستەمبوڵ، تورکیا | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Nezihe Muhiddin |
Married name | Nezihe Tepedelenligil |
شوێنی ناشتن | Zincirlikuyu Cemetery |
پۆستەکان | editor-in-chief |
ئەو لە سەدەی بیستەم، لەکاتی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی بەیەکێک لە ژنە چالاکوانە دیارەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە هەوڵ و تێکۆشانی زۆری کرد بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژنان. ناوی ئەو لە سەرەتای هەڵگیرساندنی بزووتنەوەی فێمێنیستی دەهێنرێت لە تورکیا.[٤][٥] ئەو لە ساڵی ١٩٢٧، پارتی ژنی گەل (KHF)ی دامەزراند، بەمەش ئەو بووە یەکەم دامەزرێنەری پارتێکی سیاسیی لە تورکیا. ئەو لە ساڵانی ١٩٢٤ بۆ ١٩٢٧، بووە سەرۆکی یەکێتیی ژنان، هەروەها هاوکاربوو لە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک بەناوی ڕێگای ژنانی تورک (Turk Kadin Yolu).
نەزیهە لە ژیانیدا ٢٠ ڕۆمان، ٣٠٠ چیڕۆک، شانۆ و سیناریۆی نووسی.
نەزیھە محیەدین لە ڕۆژی ١٠ی شووباتی ١٩٥٨ کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Tarihçe/Tüzük in website of Türk Kadınlar Birliği.
- ^ Arslanbenzer، Hakan (٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Nezihe Muhiddin: A Turkish suffragette». Daily Sabah (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Kitap Yayınevi». www.kitapyayinevi.com (بە تورکی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Sin of Being a Woman: In Conversation with Director Ümran Safter». The Bosphorus Review Of Books (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Erkmen Güngördü، Sedef (2019). «NEZİHE MUHİDDİN AND HER IDEAL». Third Sector Social Economic Review. 54: 1496–1510. doi:10.15659/3.sektor-sosyal-ekonomi.19.09.1169.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەزیھە محیەدین تێدایە. |