نەزانینخوازی

ھەندێک لە پڕوپاگەندەی مێتافیزیکەڵ دەبینێت، کە بوونی خوا، نەزانراوە و لەوانەیە نەکرێت بزانرێت
(ڕەوانەکراوە لە نەزانینەوە)

نەزانینخوازی یان ئەگنۆستیسیزم (بە ئینگلیزی: Agnosticism) تێڕوانینێکی فەلسەفییە کە زانینی ڕاست و دروستی یان ناڕاستی ھەندێک لە داخوازەکان و بە تایبەتیش بانگەشەکانی کاروباری سەرووسروشتی وەک ئایینناسی، ژیانی دوایی، ھەبوونی خودا و بوونەوەرە ڕۆحییەکان یان تەنانەت حەقیقەتی کۆتاییش، نادیار و لە بنەماوە مەحاڵ دەزانێت.[١][٢] تۆماس ھێنری ھێکسڵی دەڵێت: «بە سادەیی واتە کەسێک لە خۆیەوە نەڵێت دەزانێت، یان بڕوای وایە، لەکاتێکدا ئەو کەسە ھێندە زانستی نییە کە بزانێت یان بڕوا بھێنێت.» بیرمەندانی پێشوتر، سەرەڕای، کاری نووسراویان ھەبوو کە تێڕوانینی ئاگنۆستیکی بەرزکردەوە، وەک سانجایا بێتاتاپۆتا، فەیلەسووفی ھیندی سەدەی پێنجەمی پێش زایین کە سەبارەت بە ھەر ژیانێکی دوای مەرگ نەزانینی دەربڕیبوو،[٣][٤] و پرۆتاگۆرس، فەیلەسووفێکی یۆنانی سەدەی پێنجەمی پێش زایین، کە سەبارەت بە ھەبوونی خوداوەندەکان تێنەگەشتنی دەریڕی.[٥]

تاوتوێ نەزانین خوازیدەستکاری

نەزانین خوازی جەوھەری زانستە چ کۆن و چ مۆدێرن. بە سادەیی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مروڤ نابێ بڵێت ئەو باوەڕی وایە یان دەزانێت گەرچی ھیچ زەمینەیەکی زانستی بۆ زانین یان باوەڕکردن نییە. لە ئەنجامدا، نەزانین خوازی نەک تەنھا بەشی گەورەی زانستی خواناسی، بەڵکو بەشی گەورەی زانستی دژە ئایینی دەخاتە لاوە. بە گشتی ھیترۆدۆکسی «بوش» لە ئۆرتۆدۆکسی بۆ من زیاتر ھێرشبەرە، چونکە ھیترۆدۆکسی موددەعی عەقڵ و زانستە، و ئۆرتۆدۆکسی وانییە.

— تۆماس ھێنری ھێکسڵی[٦]

ئەوەی کە ئاگنۆستیکەکان وەک نائەخلاقی ئینکاری دەکەن، بە ڕێبازی پێچەوانەیە، کە ھەندێک ڕاڤە ھەیە کە مروڤ دەبێت باوەڕی پێ بھێنێت، کە خەڵک بەبێ بەڵگەی گونجاو دەبێت باوەڕیان پێ بکات، و ئەم سەرزەنشتکردنە دەبێت پەیوەست بێت بە کاری بێباوەڕی بەو جۆرەڕاڤھانەی کە وەک پێویست پشتگیری ناکرێت.[٧]

— تۆماس ھێنری ھێکسڵی

ڕیشەناسیدەستکاری

ئاگنۆستیکس (لە یۆنانی کۆنەوە ἀ-a-) "نا"، و ῶ̬յնեենենն "زانست" "gnōsis") لەلایەن تۆماس ھێنری ھێکسڵی لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی میتافیزیکی ساڵی ١٨٦٩ بۆ باسکردنی فەلسەفەکەی کە ھەموو بانگەشەکانی تێگەیشتنی ڕۆحی یان عیرفانی ڕەت دەکاتەوە، بەکارھاتووە.[٨] سەرکردەکانی سەرەتای کەنیسەی مەسیحی وشەی یۆنانی (زانین)یان بەکارھێنا بۆ وەسفکردنی «مەعریفەی ڕۆحی». ئاگنۆستیکیزم لەگەڵ تێڕوانینی ئایینیدا کە بە تایبەتی دژی بزووتنەوەی ئایینی کۆنی گنۆستیکیزم نابێت ھەڵە وەربگیردرێت. ھاکسلی زاراوەکەی بە مانایەکی فراوانتر و جیاواز بەکار ھێنا.[٩] نەزانین خوازی نەک وەک بیروباوەڕێک، بەڵکو وەک ڕەوتێکی لێکۆڵینەوەی بەگومانبوون و بنەمادانراو لەسەر بەلگە ناساند.[١٠][١١] زاراوەی ئاگنۆستیک ھەروەھا ھاوسێیە لەگەڵ وشەی سانسکریتی Ajñasi، کە بۆ «نەزانراو» دەگێڕێتەوە و پەیوەندی بە قوتابخانەی فەلسەفی ھیندی کۆن ئاجناوە ھەیە، کە پێشنیار دەکات مەحاڵ زانینی سروشتی میتافیزیکی یان دیاریکردنی بەھای دروستی پێشنیارە فەلسەفییەکان دیاری بکرێت. ; تەنانەت ئەگەر توانای زانین ھەبێت، ئەوە بێ سوودە و زیانبەخشە بۆ ڕزگاربوونی دوایی.

جۆرەکاندەستکاری

نەزانین خوازی تونددەستکاری

کە بڕوای وایە پرسیار دەربارەی ھەبوون یان نەبوونی خودا و سروشتی واقیع شتێکی ژیرانە نییە، بەھۆکاری ئەوەی عەقڵی ئێمە ئەو توانایەی نییە ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوە، بۆیە ئەم کەسە دەڵێت: «من ناتوانم بزانم ئایا خودا ھەیە، یان نا. بەڵام تۆش ناتوانیت بزانیت.»[١٢][١٣][١٤]

نەزانین خوازی لاوازدەستکاری

تێڕوانینیان وایە کە ھەبوون یان نەبوونی خودا لە ئێستادا نەزانراوە و نازانرێت، بەڵام گرنگە بزانرێت و دەرکەوێت کە بوونی ھەیە یان نا.[١٢][١٣][١٤]

نەزانین خوازی خەمسارددەستکاری

ئەم کەسە بۆچوونی وایە کە بوون و نەبوونی خودا گرنگییەکی نییە، گەر بوونیشی ھەبێت دەستی لە مرۆڤ شۆردووە و ھیچ ڕۆڵێکی لە چارەنووسی مرۆڤدا نییە. بۆیە ئەم کەسە دەڵێت: «نازانم خودا ھەیە یان نا، بەلاشمەوە گرنگ نییە کە بوونی ھەیە یان نا.»[١٥]

مێژوودەستکاری

فەلسەفەی ھیندوودەستکاری

ھیندوویزم بەدرێژایی مێژووی نەریتێکی بەھێزی بۆچوون و گومانی فەلسەفی ھەبووە.[١٦][١٧]

ڕیگ ڤێدا لەسەر پرسیاری بنچینەیی کە چۆن گەردوون و خوداوەندەکان دروستبوون تێڕوانینێکی نەزان خوازی وەردەگرێت. لە بەشی دەیەمی ڕیگ ڤێدا ناسادییە سووکتا (سرودی دروستکردن) دەڵێت:[١٦][١٨][١٩]

بەڵام، دوای ھەموو شتێک، کێ دەزانێت و کێ دەتوانێت بڵێت
کەی ھەمووی ھات، چۆن دروستبوون ڕووی دا؟
خوداوەندەکان خۆیان لە دروستبوون پاشترن،
جا کێ بەڕاست دەزانێت کەی سەری ھەڵداوە؟

ھەموو بەدیھێنانەکان لەوێوەیە
ئەو زاتە، ئەگەر خۆی دروستی کردبێت یان نەیکردبێت،
ئەو کەسەی کە ھەمووی لە بەرزترین ئاسمانەوە تاقی دەکاتەوە،
ئەو دەزانێت ، یان لەوانەیە تەنانەت خۆی نەیزانێ.

ھیووم، کانت و دێکارتدەستکاری

ئەرەستوو،[٢٠] ئەنسلم،[٢١][٢٢] ئەکویناس،[٢٣][٢٤] دێکارت[٢٥] و گودێل ھەوڵیاندا بە دابینکردنی ھۆکار ھەبوونی خودا بەشێوازی گونجاو بسەلمێنن. ئەزموونگەری گوماناوی دەیڤد ھیووم، دژایەتییەکانی ئیمانوێل کانت، فەلسەفەی وجودی سۆرێن کییەرکێگۆر زۆرێک لە فەیلەسووفانی پاشی ڕازی کرد کە واز لەو ھەوڵانە بھێنن، بەو پێیەی کە ھیچ ھۆکارێکی حاشاھەڵنەگیراو بۆ بوون یان نەبوونی خودا نییە. کەی یەرکێگۆر لە کتێبێکی فەلسەفیدا لە ساڵی ١٨٤٤دا دەنووسێت:[٢٦]

با ئەمە بە شتێکی نادیار ناوبڵێین:خوا. ئەوە ھیچ شتێک نییە جگە لە ناوێک کە ئێمە بۆی دیاری دەکەین. بیرۆکەی نیشاندانی ئەوەی کە ئەم شتە نادیارە (خودا) بوونی ھەیە، بە زەحمەت دەتوانێت خۆی بۆ ھۆکار نیشان بدات. چونکە ئەگەر خودا بوونی نەبێت، ئەوە بە دڵنیایییەوە ئەستەمە بیسەلمێنێت. و ئەگەر بوونی ھەبێت، ھەوڵدانی ئەوە گەوجانەیە.

ھیووم فەیلەسووفی دڵخوازی ھاکسلی بوو و ئەوی بە شازادەی ئاگنۆستیک بانگی دەکرد.[٢٧] دیدرۆ بۆ دڵدارەکەی، باسی چاوپێکەوتنی ھیوم لەگەڵ بارۆن داھۆلباچ، شیکردنەوەی ئەوەی کرد کە چۆن لە کاتی خۆیدا وشە بۆ دۆخێک کە دواتر ھاکسلی وەک ئەگنۆستیک باسی دەکات وادیارە بوونی نییە، یان لانی کەم زانیاری گشتی نییە.

بەریتانیادەستکاری

چارڵز دارویندەستکاری

 
چارڵز داروین

چارڵز داروین (١٨٠٢–١٨٠٩) کە لە شوێنێکی ئایینیدا گەورە بووە، وەک پیاوێکی ئایینی ئەنگلیکان خوێندوویەتی. لەکۆتاییدا گومان لەبەشەکانی باوەڕی خۆی کرد، داروین، تەنانەت کاتێک لە لە کەنیسە دوورکەوتەوە، بەردەوام بوو لە یارمەتیدانی کاروباری کەنیسەکان.[٢٨][٢٩] داروین ڕای گەیاند کە «گونجاوە ئەگەر پیاوێک بێ باوەڕ و گەشەپێکەر بێت» ھەرچەندە لە تێڕوانینە ئایینییەکانی خۆی دوور کەوێتەوە، بەڵام لە ساڵی ١٨٧٩ نووسیویەتی: "من ھەرگیز نەمویستووە نکۆڵی لە بوونی خودا بکەم وەکوو بێ باوەڕان.[٢٨]

تۆماس ھێنری ھاکسلیدەستکاری

تێڕوانینە ئاگنۆستیکییەکان وەک گومانی فەلسەفی کۆنن، بەڵام زاراوەی نەزان خوازی لەلایەن ھاکسلی (١٨٢٥–١٨٩٥) بۆ کۆکردنەوەی بیرکردنەوەکانی لەسەر گۆڕانکارییەکان میتافیزیکییەکانی ھاوچەرخی «بێ مەرج» و «نەزانراو» دروست کراوە. ھەرچەندە ھاکسلی لە ساڵی ١٨٦٩ کە دەستی کرد بە بەکارھێنانی دەستەواژەی «ئاگنۆستیک»، بۆچوونەکانی ماوەی پێش ئەو ڕێکەوتە شێوەیان وەرگرتبوو. ھاکسلی لە نامەیەک لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٦٠ بۆ چارلس کینگسلی بە فراوانی باسی بۆچوونەکانی کرد:

من نە نەمریی مرۆڤ پشتڕاست دەکەمەوە و نە نکۆڵی دەکەم. من ھیچ ھۆکارێک نابینم کە باوەڕی پێ بکەم، بەڵام لە لایەکی ترەوە، ھیچ ئامرازێکم نییە بۆ ڕەتکردنەوەی. من ھیچ بەرھەڵستییەکی «پێشین» م نییە بۆ ئەم دۆکترینە.

ھیچ مرۆڤێک کە دەبێت بە شێوەیەکی ڕۆژانە و کاتژمێری مامەڵە لەگەڵ سروشتدا بکات ناتوانێت خۆی تووشی کێشە بکات دەربارەی کێشەکانی «پێشوو». نیشانەم پێ بدە کە پاساوم بۆ ھەر شتێکی تر دەھێنێتەوە، من باوەڕی پێ دەکەم. بۆچی من نابێ؟ نیشانەم پێ بدە کە پاساوم بۆ ھەر شتێکی تر دەھێنێتەوە، من باوەڕم پێ دەکەم. بۆچی من نابێ؟ بەڵگەم پێ بدە کە پاساوم بۆ ھەر شتێکی تر دەھێنێتەوە، من باوەڕم پێ دەکەم. بۆچی من نابێ؟ ئەوە زۆر سەرسووڕھێنەر نییە وەک پاراستنی ھێز یان ناتەواندنی ماددە.

ھیچ خاڵێک نییە لە قسەکردن دەربارەی سەنگاندن و ئەگەرەکان لەگەڵ من. دەزانم مەبەستم چییە کاتێک دەڵێم باوەڕم بە یاسای چوارگۆشە پێچەوانەکان ھەیە، ژیان و ھیوام بە باوەڕی لاوازتر ناخەم.

ویلیام ستیوارت ڕۆسدەستکاری

ویلیام ستیوارت ڕۆس (١٨٤٤–١٩٠٦) بە ناوی سەلاحەدین دەینووسی. ئەو لەگەڵ ئازادبیرانی ڤیکتۆریایی و ڕێکخراوەی یەکێتی سێکولاری بەریتانی پەیوەندی ھەبوو. لە ساڵی ١٨٨٢ دەستکاری گۆڤاری سێکولار ڕیڤیوو کرد؛ بە گۆڤاری ئاگنۆستیک ناونرا، ئیکلێکتیک ڕیڤیوو و لە ساڵی ١٩٠٧ داخرا. ڕۆس پاڵەوانی ئاگنۆسیزم لە دژایەتیکردنی بێخوایی چارلس برادۆگ وەکوو گەڕانی ڕۆحی بێ کۆتایی بوو.[٣٠] ئەو لە بۆچی من ئاگنۆستیکم (١٨٨٩) وا دەڵێت کە نەزانینخوازی «زۆر پێچەوانەی بێخوایییە»[٣١]

بێرتراند ڕەسڵدەستکاری

بێرتراند ڕەسڵ (١٨٧٢–١٩٧٠) لە ساڵی ١٩٢٧ ئەو باسی ئەوە دەکات کە بۆچی مەسیحی نیم، کە لێدوانێکی کلاسیکی نەزانینخوازییە،[٣٢] داوا لە خوێنەرانی دەکات کە «لەسەر دوو پێی خۆیان بوەستن و بە ھەڵوێستی بێترس و بیری ئازادەوە سەیری جیھان بکەن»[٣٣]

لە ساڵی ١٩٣٩، ڕەسڵ وانەیەکی لەسەر بوون و سروشتی خودا پێشکەش کرد، کە تێیدا خۆی بە بێ باوەڕ دیاری کرد، وتی:[٣٤]

بوون و سروشتی خودا بابەتێکە کە من تەنیا دەتوانم باسی نیوەی بکەم. ئەگەر کەسێک بگاتە ئەنجامێکی نەرێنی سەبارەت بە بەشی یەکەمی پرسیارەکە، بەشی دووەمی پرسیارەکە سەرھەڵنادات، وھەڵوێستی من، وەک ئەوەی ڕەنگە بزانن، ھەڵوێستێکی نەرێنییە لەسەر ئەم بابەتە.

جەماوەرناسیدەستکاری

خزمەتگوزارییەکانی توێژینەوەی جەماوەرناسی زۆرتر لە نێوان وەڵامدەرەوە بێ دینەکان جیاوازی ناکەن، کەواتە زۆر جار ئاگنۆستیکەکان لە گرووپێک کە ھاوشێوەی بێ دینەکانی ترن پۆلێن دەکرێن.[٣٥] ڕاپرسییەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا بڵاو کراوەتەوە دەری خستووە کە کەسانی بێ دین یان نەزان خواز نزیکەی ٩٫٦ لە سەدی دانیشتووانی جیھان پێکدێنن.[٣٦] ڕاپرسیی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ کە لە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، ڕێژەی نەزانین خوازی لە ئەمریکا و پێنج وڵاتی ئەورووپی پیشان دەدات. ڕێژەی نەزانین خوازی لە ئەمریکا ١٤٪ بوو، لەکاتێکدا ڕێژەی نەزانین خوازی بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ئەورووپادا بەرزتر بوو،: ئیتالیا (٢٠٪)، ئیسپانیا (٣٠٪)، بەریتانیا (٣٥٪)، ئەڵمانیا (٢٥٪). و فەڕەنسا (٣٢٪)[٣٧]

 
دانیشتوانی بێ دین بەپێی وڵات، ٢٠١٠

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Borchert, Donald M. (ی ی 2006). Encyclopedia of Philosophy. Detroit: Macmillan Reference USA. p. 92. ISBN 978-0-02-865781-3. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  2. ^ Routledge Encyclopedia of Philosophy. London: Routledge. ی ی 1998. ISBN 978-0-415-07310-3. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  3. ^ Bhikkhu, Thanissaro. "Samaññaphala Sutta: The Fruits of the Contemplative Life". www.accesstoinsight.org. Access to Insight. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ Ridgeon, Lloyd (ی ی 2003). Major World Religions: From Their Origins To The Present. London: Taylor & Francis. p. 63. ISBN 978-0-203-42313-4. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  5. ^ Treharne, Trevor (ی ی 2012). How to Prove God Does Not Exist: The Complete Guide to Validating Atheism. Boca Raton: Universal-Publishers. p. 34. ISBN 978-1-61233-118-8. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  6. ^ "Agnosticism: A Symposium (1884)". THE HUXLEY FILE. C. Blinderman & D. Joyce Clark University. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ "Agnosticism and Christianity (1889)". aleph0.clarku.edu. THE HUXLEY FILE. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ Dixon, Thomas (ی ی 2008). زانست و ئایین: ناساندنێکی زۆر کورت. OUP Oxford. p. 63. ISBN 978-0-19-157898-4. Retrieved 20ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  9. ^ Publishers, HarperCollins. "The American Heritage Dictionary entry: agnostic". ahdictionary.com. Retrieved 20ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  10. ^ Huxley, Henrietta A. (ی ی 2004). Aphorisms and Reflections. Kessinger Publishing. pp. 41–42. ISBN 978-1-4191-0730-6. Retrieved 20ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  11. ^ "agnosticism | Definition, Beliefs, History, & Facts". www.britannica.com. Encyclopædia Britannica. Retrieved 20ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  12. ^ ئ ا Oppy, Graham (ی ی 2006). Arguing about Gods. Cambridge University Press. p. 15. ISBN 978-1-139-45889-4. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  13. ^ ئ ا Barnes, Michael H. (ی ی 2003). In The Presence Of Mystery: An Introduction To The Story Of Human Religiousness (Rev. & expanded ed.). Mystic, CT: Twenty-Third Publications. p. 3. ISBN 978-1-58595-259-5. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  14. ^ ئ ا Le Poidevin, Robin. Agnosticism: A Very Short Introduction. New York: Oxford University Press. p. 32. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  15. ^ "Commentary on the Articles of Faith of the Church of the Apathetic Agnostic". www.apatheticagnostic.com. Church of the Apathetic Agnostic. Retrieved 11ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  16. ^ ئ ا Kramer, Kenneth (ی ی 1986). World Scriptures: An Introduction to Comparative Religions. New York: Paulist Press. p. 34. ISBN 978-0-8091-2781-8. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  17. ^ "The gods came afterwards - Times of India". The Times of India. indiatimes.com. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  18. ^ Christian, David (ی ی 2011). Maps of Time: An Introduction to Big History (دوو ed.). Berkeley: University of California Press. p. 18. ISBN 978-0-520-95067-2. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  19. ^ Singh, Upinder (ی ی 2008). A History of Ancient and Early Medieval India: From the Stone Age to the 12th Century. New Delhi: Pearson Education India. p. 206. ISBN 978-81-317-1120-0. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  20. ^ "Aristotle on the existence of God". www.logicmuseum.com. logicmuseum.com. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  21. ^ "ANSELM ON GOD'S EXISTENCE". sourcebooks.fordham.edu. Internet History Sourcebooks Project. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  22. ^ Williams, Thomas (18ی ئایاری 2000). "Saint Anselm". Stanford Encyclopedia of Philosophy. stanford.edu. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  23. ^ "Thomas Aquinas: Reasons in Proof of the Existence of God, 1270". sourcebooks.fordham.edu. Internet History Sourcebooks Project. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  24. ^ Owens, Joseph. St. Thomas Aquinas on the existence of God: collected papers of Joseph Owens. Albany: SUNY Press. ISBN 978-0-87395-401-3. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  25. ^ "Descartes' Proof for the Existence of God". web.archive.org. 22ی شوباتی 2014. Archived from the original on |archive-url= requires |archive-date= (help). Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  26. ^ Kierkegaard, Soren (ی ی 2017). Philosophical Fragments. Vachendorf: Jovian Press. p. 3. ISBN 978-1-5378-0430-9. Retrieved 22ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  27. ^ Shanley, Brian J. (ی ی 2019). One Hundred Years of Philosophy. CUA Press. p. 111. ISBN 978-0-8132-3210-2. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  28. ^ ئ ا "To John Fordyce 7 May 1879". Darwin Correspondence Project. darwinproject.ac.uk. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  29. ^ "Darwin's complex loss of faith | Nick Spencer". the Guardian. 17ی ئەیلوولی 2009. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  30. ^ Bonnett, Alastair (February 2013). "The Agnostic Saladin | History Today". History Today Ltd. لەندەن: historytoday.com (Volume 63 Issue 2): 47–52. ISSN 0018-2753. Retrieved 25ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  31. ^ Ross, William Stewart; Taylor, Joseph (ی ی 1889). Why I Am an Agnostic: Being a Manual of Agnosticism. W. Stewart & Company. Retrieved 25ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  32. ^ "Why I Am Not a Christian by Bertrand Russell -". users.drew.edu. The Bertrand Russell Society. Retrieved 25ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  33. ^ Russell, Bertrand (ی ی 1975). Why I Am Not a Christian: And Other Essays on Religion and Related Subjects. London: Routledge. ISBN 978-0-415-07918-1. Retrieved 25ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  34. ^ Russell, Bertrand (ی ی 2020). Collected Papers of Bertrand Russell (The McMaster University ed.). London: Routledge. p. 255. ISBN 978-0-04-920092-0. Retrieved 26ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  35. ^ "Major Religions Ranked by Size". web.archive.org. 11ی ئابی 2010. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  36. ^ "Religion: Year In Review 2010 :: Worldwide Adherents of All Religions -". web.archive.org. Encyclopedia Britannica. 2ی تەممووزی 2014. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)
  37. ^ "Harris Interactive | News Room - Religious Views and Beliefs Vary Greatly by Country, According to the Latest Financial Times/Harris Poll". web.archive.org. 23ی تەممووزی 2013. Retrieved 24ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate=, |date= (help)