کێشەی بوونی خوا بەردەوام یەکێک لە شتە گرنگەکانەو بە درێژەی مێژوودا و تا ئێستاش زۆرترین قسەی وتووێژی زانا و فەلسەفییەکان لەسەرە وە بەردەوام فەیلەسووفەکان لە بیرۆکەگەلی جیاوازدا دەلیل گەلێکیان بۆ سەلماندنی بوون و نەبوونی خوا ھێناوەتەوە.[١][٢]

بوونی خوا ئاساییە و نابێ بسەلمێنرێت دەستکاری

ھێندێک لە باوەڕداران بە خوا دەڵێن بوونی خوا چتێکی ئاسایییە و نابێ بسەلمێنرێت بەڵام موسڵمانەکان و گاورەکان بەردەوام تێکۆشاون بوونی خوا بە عەقڵ و بیری مرۆڤانە بسەلمێنن. لە دەلیلەکانی بوونی خوا یەکیک ئەمەیە کە ئەم جیھانە بە ھەموو گەورەیی خۆیەوە ناتوانێ بێ خالق بووبێ و ئەم بیرە گێلانەیە. ناسر سوبحانی لە پەڕتووکی «سەلماندنی بوونی خوا» و ھەروەھا ٤٠ زانای گەورەی موسڵمان و گاوریش لە کتێبێک بە ناوی «سەلماندنی بوونی خوا» خوا بە شێوەیەکی عەقلی دەسەلمێنن.

ھەروەھا بێباوەڕان بە خوایش چەند کتێبێک لە بواری سەلماندنی نەبوونی خوایان نووسیوە.

سروشتی خوا باوەڕی دەستکاری

ئیسلام لە شتێک بە ناوی سروشتی ئەڵلا ناو دەبات کە دەڵێت مرۆڤمان بە ئەم سروشتەوە دروست کردووە  فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ    (ڕووم:٣٠) (کوردی: ئەی ئینسان بەدڵێکی پاک و بێگەردەوە ڕوو بکەرە بەرنامەو ئاینی خواو ئەملاولا مەکە، خەڵکینە ئێوەش پابەندی ئەو نەخشەیە بن کە خوا ئێوەی لەسەر دروست کردووە (واتە قورئان کەتەلۆک و نەخشەی ژیانی ئادەمیزادەکانە لێی لامەدەن)، ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ھیچ نەخشەو دروستکراوێکی خوادا نی یە، ئا ئەوەیە دینی ڕاست و دروست، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانە نازانن.) کە دەبینیت زۆربەی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھان لە ھەر ئایینێک بن بە شوێنی خوا یا ھێزێک دەگەڕێن کە بیپەرەستن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Edwards, Paul. "God and the philosophers" in Honderich, Ted. (ed)The Oxford Companion to Philosophy, Oxford University Press, 1995.
  2. ^ Platinga, Alvin. "God, Arguments for the Existence of," Routledge Encyclopedia of Philosophy, Routledge, 2000.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری