نەخشە (ماتماتیک)

(لە نەخشە (بیرکاری)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە بیرکاریدا زاراوەی نەخشە (بە ئینگلیزی: Map) ئاماژە دەکات بە فانکشنێک کە جۆرە پێکھاتەیەکی تایبەتی ھەیە یان مۆرفیسمێک لە تیۆریی پۆلەکاندا (Category theory) کە بیرۆکەی فانکشن دەگشتێنێت. لە زۆربەی لقەکانی بیرکاریدا زاراوەی نەخشە بۆ فانکشنێک بەکار دەھێنرێت، بە ھەندێک تایبەتمەندی دیاریکراو کە گرینگییەکی تایبەت بەم لقەیان ھەیە. بۆ نموونە لە تۆپۆلۆژیدا، نەخشە بە فانکشنێکی بەردەوام دەوترێت. بە پێچەوانەوە ھەندێک لە نووسەران وەکوو سێرێژ لانگ، [١] زاراوەی نەخشە بە گشتی بەکار دەھێنن و زاراوەی فانکشن تەنیا بۆ نەخشەیەک بەکار دەھێنن کە کۆدۆمێین (Codomain) یان بوارە بەرامبەرەکەیان ژێرکۆمەڵێک لە ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکان بێت، واتە فانکشن بە جۆرێک نەخشە دادەنێن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Lang, Serge (1971), Linear Algebra (2nd ed.), Addison-Wesley, p. 83

سەرچاوەکان دەستکاری