نێلسۆن کابرال سیمێدۆ (بە پورتوگالی: [nɛɫsˈõ sɨmˈɛdu]؛ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری پورتوگالییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا و ھەڵبژاردەی پورتوگال دەکات لە ڕۆڵی باڵی ڕاستەی پشتەوە.

نێلسۆن سیمیدۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی پورتوگال لە ساڵی ٢٠١٧

کاروانی وەرزشی سیمێدۆ لە یانەی «سینترێنس» ی پورتوگالی دەستیپێکرد پێشئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەنفیکاوە کرد لە ساڵی ٢٠١٢. پاش وەرزێک بە شێوەی خواستن لە یانەی «فاتیما»، بۆ یەکەمجار لە یانەی بەنفیکای ئاستی پلە دوو یاریدەکرد پێشئەوەی یەکەم یاری خۆی بۆ بەنفیکای پیشەگەر بکات لە ساڵێ ٢٠١٥ و بردنەوەی خوولی پورتەگالی دوو جار لەسەر یەکدی، لەگەڵ چەندین دەستکەوتی دیکە. لە تەمووزی ٢٠١٧، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بارسێلۆنا واژووکرد، کە توانی خوولی ئیسپانی بباتەوە لە یەکەم دوو وەرزی لەگەڵ یانەکەدا.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، سیمێدۆ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ یانەی نێودەوڵەتی پورتوگال ئەنجامدا، بەشداری کرد لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧ و جامی نەتەوەکانی فیفا لە ٢٠١٩، کە توانی نازناوەکە بەدەستبێنێ لەگەڵ پورتوگال.

سەرچاوەکان دەستکاری