نیھاڵ ئاتسز

(لە نیهاڵ ئاتسزەوە ڕەوانە کراوە)

نیھاڵ ئاتسز (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ – ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥)[٥] نووسەر و ڕۆماننووس و شاعیرێکی ناسراوی سەروو نەتەوەیی تورک بووە. نیھال ئاتسیز خۆی وەک ڕەگەزپەرست و پان تورکیست و تورانیست ناساندووە.[٦][٧][٨] لە ژیانی ڕەخنەگری ئیسلام بووە، و ئیسلامی بەجێھێشت تا ببێتە تەنگریست.[٩][١٠]

نیھاڵ ئاتسز
لەدایکبوونمەحمەت ناییل ئۆغلو حوسێن نیھاڵ
١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥
قازیکۆی، قوستەنتینە، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی[١][٢][٣][٤]
مردن١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥(١٩٧٥-١٢-١١) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
ئیچەرەنکۆی، ئەستەمبوڵ, تورکیا
گۆڕ (گڵکۆ)گۆرستانی قەراجائەحمەت، ئەستەمبوڵ
پیشەنووسەر و ڕۆماننووس و شاعیر و فەیلەسوف
زمانتورکی
نەتەوەتورکی
پەروەردەمێژووی ئەدەب
دەرچووی زانکۆیئامادەیی ئەستەنبوڵ
ھاوسەرمەھپارە ھانوم (1931–35)
بەدڕییە ئاتسز (1936–75)
مناڵەکان٣ (١ بەخێوکردن)

ژیانی تایبەتی دەستکاری

نیھال ئاتسیز لە ١٢ی ژانویەی ١٩٠٥ لە شاری ئەستەنبوڵ لەدایک بووە. باوکی فەرماندەی ھێزی دەریایی مەھمەت نایل بەی بوو، لە بنەماڵەی چیفتچیئۆغڵوی تۆرول، گوموشانێ؛ و دایکی فاتمە زێھرا، کچی فەرماندەی ھێزی دەریایی عوسمان فێڤزی بەی، لە بنەماڵەی کادیئۆغڵوی شاری ترابزۆن. نیھال ئاتسیز دوو کوڕی لە ھاوسەری دووەمی بەدرییە ئاتسیز بووە، کە لە ساڵی ١٩٣٥ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە.[١١] یاغمور ئاتسیز، ڕۆژنامەنووس و نووسەری چەپ و دکتۆر بوغرا ئاتسیز، ئەکادیمیست و نووسەری ناسیۆنالیست؛ ھەروەھا کچێکی بەخێوکراوی ھەبووە: کانییە ئاتسیز. ھاوسەرگیرییەکە لە ساڵی ١٩٧٥ جیابووەتەوە.[١١]

پەروەردە و ژیانی پیشەیی دەستکاری

لە دوو قوتابخانەی فەرەنسی و یەکێکیان ئەڵمانی و یەک قوتابخانەی تورکی خوێندوویەتی.[١٢][١٣] لە ساڵی ١٩٢٢ دەستی بە خوێندن کرد لە قوتابخانەی پزیشکی سەربازی بەڵام بەھۆی ڕەگەزپەرستییەکەیەوە دەرکرا، چونکە ڕەتیکردەوە سڵاو لە سەربازێکی تورکی بەڕەچەڵەک عەرەب بکات کە لە ساڵی ١٩٢٥دا پلەیەکی باڵای ھەبوو لە چاو ئەو.[١٤] لە کۆلێژی مامۆستایان لە ئەستەنبوڵ و قوتابخانەی ئەدەبی زانکۆی ئەستەنبوڵ دەستی بە خوێندن کردووە و لە ساڵی ١٩٣٠ لە ھەردوو زانکۆکە دەرچووە، بووەتە پرۆفیسۆر بەڵام لە ساڵی ١٩٣٢ بەھۆی گۆڕینی مێژوو و زیاتر ڕەگەزپەرستانەی کردووە، دەرکراوە.[١٥] لە ساڵی ١٩٦٩ خانەنشین بوو.[١٦]

سیاسەت دەستکاری

نیھال ئاتسیز ئایدیۆلۆگێکی گرنگ بوو کە لە ساڵانی سەرەتای کۆماری تورکیادا ژیاوە. ئاتسیز ڕقی لە ئەتاتورک بوو، چونکە ئەتاتورک «بە ڕادەی پێویست ڕەگەزپەرست و ناسیۆنالیستی نەبوو».[١٧]

ڕەگەزپەرستییەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی دژی عەرەب، کورد، ئێرانی، یۆنانی، ئەرمەنی، جوولەکە، ڕەشپێست، چینی، و موسڵمانەکان بوو. ئەو ئیلھامبەخش بوو بۆ دروستکردنی گەنجانی ئاتسز.[١٨][١٩]

ئەو بە تێڕوانینی ناسیۆنالیستی و ھەڵمەتی چالاکانەی دژی ئیسلام و کۆمۆنیستەکان و ئەو کەسانە ناسرابوو کە بە خیانەتکاری تورکیای دەزانی. ھەروەھا بە گۆڕینی ئایینی تەنگرییەت و زیاتر بەناوبانگکردنی ناسرابوو.[٢٠] ئاتسیز ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر تورکێک موسڵمان بێت، ئیتر تورک نییە.[٢١]

ئەو پێی وابوو کە نابێت تورک و غەیرە تورک ھاوسەرگیری بکەن و ناسیۆنالیزم لە خۆشەویستی گرنگترە.[٢٢]

نووسەری زیاتر لە ٣٠ کتێب و چەندین وتار بووە و دژایەتییەکی توندی لەگەڵ حکوومەتی عیسمەت ئینۆنو کردووە، کە ڕەخنەی لێگرتووە بەھۆی ھاوکاری لەگەڵ کۆمۆنیستەکان. تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھاوسۆزی حکوومەتی نازییە[٢٣][٢٤] و پیلانی ڕووخاندنی حکوومەتی تورکیا دادەڕێژێت.[٢٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hüseyin Nihal Atsız'ın hakkında".
  2. ^ "Nihal Atsız Kimdir? Hayatı, Edebi Kişiliği, Eserleri".
  3. ^ "Hüseyin Nihal Atsız – Türkçe Bilgi".
  4. ^ "Eskişehir Milli İrade Gazetesi – Eskişehir Haberleri".
  5. ^ "Ölüm yıl dönümünde Hüseyin Nihal Atsız kimdir?". Haberler.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2019-12-11. Retrieved 2021-02-24.
  6. ^ Landau, Jacob M. (1981). Pan-Turkism in Turkey. London: C. Hurst & Company. p. 94. ISBN 0-905838-57-2.
  7. ^ "İçimizdeki Şeytanlar (Hüseyin Nihal Arsiz)". bilgicik.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2007-10-22. Retrieved 2021-01-14.
  8. ^ Guttstadt, Corry (2013-05-20). Turkey, the Jews, and the Holocaust (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 40. ISBN 978-0-521-76991-4.
  9. ^ Cenk Saraçoğlu, Nihal Atsız's World-View and Its Influences on the Shared Symbols, Rituals, Myths and Practices of the Ülkücü Movement
  10. ^ "Yobazlık Bir Fikir Müstehasesidir (Hüseyin Nihal Atsiz)". bilgicik.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2007-10-22. Retrieved 2020-12-21.
  11. ^ ئ ا Uzer, Umut (2016),p.129
  12. ^ Ercilasun, Ahmet Bican (2018). Atsız, Türkçülüğün Mistik Önderi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). pp. 25–27. ISBN 9786052221068.
  13. ^ Landau, Jacob M. (2003). "Ultra-Nationalist Literature in the Turkish Republic: A Note on the Novels of Hüseyin Nihâl Atsiz". Middle Eastern Studies. 39 (2): 209. doi:10.1080/714004510. ISSN 0026-3206. JSTOR 4284299. S2CID 144973696.
  14. ^ Aytürk, Ilker (April 2011). "The Racist Critics of Atatürk and Kemalism, from the 1930s to the 1960s". Journal of Contemporary History. Sage Publications. 46 (2): 314. doi:10.1177/0022009410392411. JSTOR 41305314. S2CID 159678425 – via JSTOR.
  15. ^ Aytürk, Ilker (April 2011), p.316
  16. ^ Uzer, Umut (2016), p.127
  17. ^ Karabulak, Ozan (2018). Atsız ve Türkçülüğün Yarım Asrı – Süreli Yayınlarda Türk Milliyetçiliğinin Seyri (1931–1975) (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Ötüken Neşriyat. p. 184-207. ISBN 9786051556307.
  18. ^ Uzer, Umut (2016). An Intellectual History of Turkish Nationalism. Utah: The University of Utah Press. p. 132. ISBN 978-1-60781-465-8.
  19. ^ Ercilasun, Ahmet Bican (2018). Atsız, Türkçülüğün Mistik Önderi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ISBN 9786052221068.
  20. ^ Uzer, Umut (2011). Identity and Turkish Foreign Policy: The Kemalist Influence in Cyprus and the Caucasus. Bloomsbury. pp. 48–49. ISBN 978-1-84885-569-4.
  21. ^ Cenk Saraçoğlu, Nihal Atsız's World-View and Its Influences on the Shared Symbols, Rituals, Myths and Practices of the Ülkücü Movement
  22. ^ Uzer, Umut (2016), pp.132–133
  23. ^ Landau, Jacob M. (1981). Pan-Turkism in Turkey. London: C. Hurst & Company. p. 94. ISBN 0-905838-57-2.
  24. ^ Guttstadt, Corry (2009). Turkey, the Jews and the Holocaust (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-76991-4.
  25. ^ Özkırımlı, Umut; Sofos, Spyros A (2008). Tormented by history: nationalism in Greece and Turkey (بە ئینگلیزی). New York: Columbia University Press. p. 136. ISBN 978-0-231-70052-8.