نگین ئاڵتوونی

کاراتێکاری کورد

نگین ئاڵتوونی (لەدایکبووی ١ی ئازاری ٢٠٠١ لە ئیلام) کاراتێکارێکی کوردە. ئەو لە ئۆڵۆمپیادی گەنجانی ٢٠١٨ میدالیای برۆنزی بردەوە،[١][٢] میدالیای زێڕی لە یارییەکانی قارەمانی کاراتێی گەنجانی ئاسیای ٢٠١٨ لە ژاپۆن وەرگرت[٣][٤] و ھەروەھا لە یارییەکانی قارەمانی خولی کاراتێی یەکەمی گەنجانی ٢٠١٨ لە کرواتیا پلەی سێیەم ھاتەوە و پشکی ئۆڵۆمپیادی گەنجانی ٢٠١٨ی بەدەستھێنا.[٥][٦]

نگین ئاڵتوونی
زانیاری کەسێتی
لەدایکبوون (٢٠٠١-٠٣-٠١) ١ی ئازاری ٢٠٠١ (تەمەن ٢٣ ساڵ)
ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
خوێندەواریزانکۆی ئازادی ئیسلامیی کەرەج، ئەندازیاریی نەوت
باڵا١.٦٨ مەتر
کێش٥٩ کیلۆگرەم
ماڵپەڕوێبگەی فەرمی
وەرزشی
وەرزشکاراتێ
ڕووداو(ەکان)کوومیتە

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری