ناسیۆنالیزمی ئەمریکی

ناسیۆنالیزمی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Nationalism) شێوەیەکە لە کاریگەریی مەدەنی، نەتەوەیی، کولتوورییەکان یان ئابوورییەکان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەبینرێن. لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بۆ ئەو لایەنانەی کە تایبەتمەند و جیاکەرەوەی وڵاتی ئەمریکان وەک کۆمەڵگەیەکی سیاسیی سەربەخۆ. زۆرجار ئەم دەستەواژەیە ھەوڵەکان بۆ بەھێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و چارەنووسی ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی کاروباری نیشتمانی و نێودەوڵەتییدا دەپارێزێت.[١]

ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرھەڵدان

دەستکاری

ناسیۆنالیزمی ئەمریکی لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا ڕەگی داکوتا، تا شەڕی نێوخۆییی ئەمریکا زیاتر پەرەی سەند، ھەرچەندە شەڕەکە بووە ھۆی دابەشکردنی ئەمریکا بۆ دوو بەرە، بەڵام ناسنامەی یەکگرتوویی ئەمریکییەکانی بەھێزتر کرد.[٢][٣][٤]

جەنگە جیھانییەکان

دەستکاری

دوای ئەوەی ئەمریکا ھاتە ناو جەنگی جیھانیی یەکەمەوە، ناسیۆنالیزم لە ئەمریکا پەرەی سەند. ئەمریکییەکان بەکۆمەڵ خۆیان تۆمار دەکرد بۆ چوونە ڕیزی سوپاوە، ئەمەش بە پاڵنەرەکانی پڕوپاگەندە و فیلمە جەنگییەکان بوو؛ بەڵام لەبەر ناکاریگەریی جەنگ و دوورەدەستی ئەمریکا لە ناوەڕۆکی جەنگەکە، ناسیۆنالیزم بەو شێوەیە پەرەی نەسەند.[٥]

جەنگی جیھانی دووەم بووە ھۆی دروستبوونی ناسیۆنالیزمێکی بێ وێنە لە ئەمریکا. دوای ھێرشی سەر پیرڵ ھاربەر لە ساڵی ١٩٤١ لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتیی ژاپۆنەوە، بووە ھۆی بەرپابوونی یەکەمین شەپۆلی ناسیۆنالیزم لە ئەمریکا.[٦] لە کاتی جەنگدا زۆربەی سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بەشداریکردنی بوو لە جەنگدا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی سەربازە خۆبەخشەکان، چوونە ناو ھێزی کار، بەشەخۆراک، کۆنترۆڵکردنی نرخ و پاشەکەوتکردنی داھات. ھاووڵاتیانی ئەمریکی لە ھەستکردن بە ناسیۆنالیزم، ئەم قوربانیدانانەیان قبوڵ دەکرد. بڵاوکراوە پڕوپاگەندەکانی ئەمریکا بە جۆرێک کاریگەریان دەبوو لەسەر بیر و باوەڕی خەڵکی ئەمریکا، بووە ھۆی زیاتر یەکگرتوویی گەلانی ئەمریکا، تەنانەت لە ئەمریکا وا دادەنرا کە جەنگی جیھانیی دووەم جەنگێکی دادپەروەرانەیە بەسەر جیھاندا.[٧][٨]

جەنگی سارد

دەستکاری

دوا بەدوای جەنگی جیھانیی دووەم و سەرەتای شەڕی سارد، ئەمریکا وەک زلھێزێکی جیھانی دەرکەوت و وازی لە سیاسەتی گۆشەگیری (ئایزۆلاسیۆنیزم) ھێنا. بەمەش ناسیۆنالیزم قاڵبێکی نوێی لە ئەمریکا وەرگرت، چونکە ئەمریکییەکان ئاشنا بوون بە وڵاتانی دەوروبەریان، دواتر زیاتر ڕق لێبوونەوەی ئەمریکییەکان لە کۆمۆنیستەکان.[٩] بەھۆی بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕی کۆریا و شەڕی ڤیێتنام و چەندین ململانێی تر، ڕێ بۆ زیاتر چەسپاندنی ناسیۆنالیزم خۆش بوو لەناو ئەمریکییەکان.[١٠]

سەردەمی مۆدێرن

دەستکاری

ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول بووە ھۆی شەپۆلێکی دەربڕینی ناسیۆنالیزمی لە ئەمریکا. کاتێک ئەمریکا سیاسەتی دەستپێکردنی شەڕی تیرۆری ڕاگەیاند، بووە ھۆی بەرزبوونەوەی خۆ تۆمارکردنی سەربازی لە ئەمریکا، کە نەک تەنھا ئەمریکییە کەم داھاتەکان بەڵکو ھاووڵاتیانی چینی ناوەڕاست و چینی دەوڵەمەندیشی لەخۆ گرتبوو، کە ئەمەش دەچووە قاڵبی ئەڵتراناسیۆنالیزم لای ئەمریکییەکان.[١١] ئەم شەپۆلی ناسیۆنالیزمییە تا شەڕی ئەفغانستان و شەڕی عێراق درێژەی کێشا.[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Miscevic، Nenad (2014)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Nationalism»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Winter 2014 ed.)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە 2023-12-09 ھێنراوە
  2. ^ read.dukeupress.edu https://read.dukeupress.edu/american-literature/article-abstract/78/1/1/4530/Disseminating-Common-Sense-Thomas-Paine-and-the?redirectedFrom=fulltext. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ «What is the world's oldest democracy?». HISTORY (بە ئینگلیزی). ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Lee، Erika (2007-11-01). «The "Yellow Peril" and Asian Exclusion in the Americas». Pacific Historical Review (بە ئینگلیزی). 76 (4): 537–562. doi:10.1525/phr.2007.76.4.537. ISSN 0030-8684.
  5. ^ History، Alpha (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Nationalism as a cause of World War I». World War I (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Pearl Harbor – Facts, Events, & Background | Holocaust Encyclopedia». encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Mann، Michael (2013)، Hall، John A. (ed.)، «The role of nationalism in the two world wars»، Nationalism and War، Cambridge: Cambridge University Press، pp. 172–196، ISBN 978-1-107-03475-4، لە 2023-12-09 ھێنراوە
  8. ^ «Shaping American national identity from 1890 to 1945 (video)». Khan Academy (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Delbos، Stephan (2021). «The New American Poetry and Cold War Nationalism». Modern and Contemporary Poetry and Poetics (بە ئینگلیزی). doi:10.1007/978-3-030-77352-6. ISSN 2634-6052.
  10. ^ https://archive.org/details/stateterrorismne00blak
  11. ^ «The Demographics of Military Enlistment After 9/11». web.archive.org. ٢٦ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ cycles، This text provides general information Statista assumes no liability for the information given being complete or correct Due to varying update. «Topic: Nationalism in the U.S.». Statista (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری