ناسر فەھیمی
ناسر فەهیمی (لەدایکبووی ٨ی ئایاری ساڵی ١٩٧٤ لە سنە، پارێزگای کوردستان) پزیشک و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و زیندانییەکی سیاسی ویژدانە لە ئێران. وە یەکەم کەساییەتییە لە مێژووی سیاسی ئێراندا کە بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرد کە ڕەگەزنامەی ئێرانیەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی جۆری دیکتاتۆرییەتی حکومەت.[١][٢]
ناسر فەهیمی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
پیشە | پزیشک، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ |
چالاکبوون | تاوەکو ساڵی ١٩٩٨ |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ. ئەندامێتی لە کۆمەڵەی پزیشکی ئێرانی ئەمریکی IDO-IAMA و کۆمەڵەی زانکۆ پزیشکییەکانی ویل کۆرنێل ڕێکخراوی APLU NAICU-Médecins Sans Frontières |
کارە ناودارەکان | یەکەم کەسایەتی لە مێژووی سیاسی ئێران کە بە فەرمی داوای لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی ئێرانی لە کۆماری ئیسلامی کرد. |
ژیان
دەستکاریناسر فەهیمی لە ٨ی ئایاری ساڵی ١٩٧٤ لە شاری سنە لە دایکبووە.[٣]
لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، میچێل باچلە و سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆ بایدن، خوازیاری چڕبوونەوەی شەرمەزارکردنی مافی مرۆڤ لە دژی کۆماری ئیسلام.[٤][٥]
دەستگیرکردن و زیندانیکردن
دەستکاریناوبراو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٨ لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە ئامانجی ئیدانەکردنی کردەوەی پشتیوانی حکوومەتی تورکیا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستگیرکرا. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ دوای ٢١ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لە شوێنێکی نادیار، گواسترایەوە بۆ زیندانی ٢٠٩.
هەروەها سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن ئەبو قاسم سەڵاواتییەوە بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان". لە ساڵی ٢٠١٥دا بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتدارانی دادوەری" سزای شەش مانگ زیندانیکردن و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها بۆ ماوەی ساڵێک لە زیندانی فەشەفوویە زیندانی کراوە و لەوێشدا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی لێ بێبەش کراوە.[٦][٧][٨][٩][١٠][١١]
هەڵوەشاندەوەی ڕەگەزنامە
دەستکاریناسری لە پەیامێکدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لە دەزگای قەزایی کرد کە بە هۆی دیکتاتۆرییەتی ڕێژیمەکانەوە ڕەگەزنامەی فەرمی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.[١٢][١٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «رای دادگاه یک زندانی سیاسی در خصوص درخواست ترک تابعیت ایران صادر شد». صدای آمریکا (بە فارسی). ١١ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ملاقات با ناصر فهیمی». رادیو فردا (بە فارسی). ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ناصر فهیمی - حمایت از گروههای مخالف غیرعلنی». ipa.united4iran.org. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «نامه زندانی سیاسی ناصر فهیمی از زندان تهران بزرگ به کمیسر حقوق بشر - ایران کارگر» (بە فارسی). ١٢ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ شهر، طوفان (١١ی ئایاری ٢٠٢١). «نامهی زندانی سیاسی، ناصر فهیمی به کمیسر عالی حقوق بشر از زندان تهران». صدای بازداشتشدگان (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «محکومیت مجدد دکتر ناصر فهیمی بە یک سال حبس – کوردستان و کورد» (بە فارسی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ IPA (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «ناصر فهیمی با اتهامی جدید روبرو شد». گروه اطلس زندانهای ایران (بە فارسی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ baloch، Azadi (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «فشارهای امنیتی به خانواده فهیمی؛ دکتر ناصر فهیمی از داخل زندان مجددا به مرگ تهدید شد». شبکه جهانی کلمه (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ azegar20 (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «نامه ناصر فهیمی، زندانی سیاسی در حمایت از مردم روژاوا – گذار» (بە فارسی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «محرومیت ناصر فهیمی از خدمات درمانی – ریسمان» (بە فارسی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «تبعید به زندان تهران بزرگ بجای درمان؛ محرومیت ناصر فهیمی از خدمات درمانی». تریبون زمانه (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «از صدور محکومیت جدید برای ناصر فهیمی خودداری کنید – Daadkhast.org». www.daadkhast.org (بە فارسی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ابطال تابعیت برای اولین بار در تاریخ سیاسی ایران به صورت رسمی توسط دکتر ناصر فهیمی». تریبون زمانه (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.