ناسر ئەلقەسەبی

ئەکتەر و بەرھەمھێنەری سعوودی (١٩٦١)

ناسر ئەلقەسەبی (بە عەرەبی: ناصر القصبي) (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦١)، ئەکتەرێکی کۆمیدی سعوودییە. یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرە کۆمیدیەکانی دوورگەی عەرەبی و جیھانی عەرەبی. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە سەرۆکی یەکەم کۆمەڵەی پیشەیی سعوودیەیە بۆ شانۆ و ھونەرە نمایشییەکان.[١] [٢] [٣]

ناسر ئەلقەسەبی
بە عەرەبی: ناصر القصبي
لەدایکبوون (١٩٨٠-١١-٢٨) ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی
ھاوسەرBadryah El-Bishr
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەئەکتەر، کۆمیدیان، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەندازیار
پەروەردەزانکۆی شا سعوود
شوێنی نیشتەجێبووندوبەی
ھاشتاگSlaughterNasserAlQasabi، NasserAlQasabi'sheadwanted

ژیان دەستکاری

دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی شا سعوودە. سەرەتای کاری ھونەری لەکاتی شانۆی زانکۆدا دەستی پێکرد، لەکاتێکدا دەرکەوتنی ڕاستەقینەی لە شانۆنامەی «ونبووەکە»دا بوو، کە خۆی و ھونەرمەند ڕەشید ئەلشەمرانی ڕۆڵی سەرەکییان تێدا بینی و ڕووشدی سەلام دەرھێنانی بۆ کرد. خۆی و عەبدوڵڵا ئەلسەدحان بە زنجیرەی کۆمیدی «طاش ما طاش» ناوبانگیان دەکرد، کە لە ماوەی دوو دەیەدا لە ١٨ بەشدا پێکەوە ڕۆڵیان گێڕاوە، بە بەناوبانگترین زنجیرەی سعوودی دادەنرێت و یەکێکە لە باشترین زنجیرە کۆمیدییەکانی دوورگەی عەرەبی و جیھانی عەرەبی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ناصر القصبي". Retrieved 2019-02-05.
  2. ^ "ناصر القصبي - تمثيل - فيلموجرافيا، صور، فيديو". Retrieved 2019-02-05.
  3. ^ "أول جمعية مهنية للمسرح.. القصبي يبشر بانتهاء أزمة 30 عاماً". 2021-10-26. Retrieved 2022-08-02.