مەنجالین
مەنجالین (بە زمانی سانسکریت:मङ्गलयान) کەشتییەکی بۆشایی ئاسمانە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئاسمانی ھیندی ئیسرۆ دروستکراوە بۆ ھەسارەی مەریخ، لە ٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، ئەو کەشتیەش بە ئامانجی زیاتری لێکۆلینەوە و ئاشکراکردنی نھێنیەکانی سەر ھەسارەی مەریخ نێردرا.[١]
کەشتی ئاسمانی مەنجالین لە وڵاتی ھیند و لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەو وڵاتەوە ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە ناوچەی (سریھاریکۆتا) لە ناو مووشەکێکی بۆشایی (PSLV). سەرەتا سەرکەوتوو نەبوون لەوەی لە بەرزی ٧٨. ٥ سەروو زەوی خوولێک بکات و ئینجا بنێردرێتە سەر ھەسارەی مەریخ، بەڵام ئەوە بوو لە بەرزی ١٠٠ کیلۆمەتر سەروو زەوی خوول بکا لەوەشیانا سەرکەوتوو بوو، لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ کۆتای بە خوولەکەی ھێناو بەرەو مەریخ بەرێکەوت. لە ٢٤ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٤ دەزگای بۆشایی ھیندی ئیسرۆ رایگەیاند کە کەشتی ئاسمانی مەنجالین بە سەرکەووتووی گەیشتۆتە ھەسارەی مەریخ.
ئامانجەکانی
دەستکاریئامانجی سەرەکەی ئەوە بوو کە شێواز وڕرووپۆشی و تەکنەلۆجیایی لە نێوان ھەسارەکان پەرە پێبدەن، بەلام چەند ئامانجێکیتری ھەبوو
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «ھیندستان یەکەمین لێکۆلینەوەی لەسەر مەریخ سەرکەوتوو بوو». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەنجالین تێدایە. |