مەمنوون حوسێن (بە ئوردوو: ممنون حسین؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ – مردووی ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١) سیاسەتوان و پیشەگەرێکی پاکستانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٨ وەکوو دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان خزمەتی کرد. ئەو لە حوزەیرانی ١٩٩٩ لەلایەن سەرۆک کۆمار ڕەفیق تەرار بوو بە پارێزگاری سیند، بەڵام لەبەر کودەتای سەربازیی ١٩٩٩ی پاکستان لەسەر پۆستەکەیان لابرد.[١][٢] حوسێن لە تەممووزی ٢٠١٣ بوو بە کاندیدای سەرۆک کۆماری پاکستان.[٣][٤] حوسێن لەدوای سوێندخواردن کە لەلای سەرۆکی دادگای پاکستان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، بوو بە دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان.[٤][٥] حوسێن کاتێک سەرۆک کۆمار بوو، کەسایەتییەکی کەم قسە بوو و ڕۆڵەکەی لە سیاسەتی نیشتمانیی پاکستاندا بە کەمی دەبیندرا، گەرچی ئەو لە یەک بەرنامەی بنبڕکردنی شەپڵەی منداڵان بەشداری ھەبووە.[٦]

مەمنوون حوسێن
ممنون حُسین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئاگرە (بەریتانی ڕاجلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٠ ساڵ ژیاوە)
کەراچی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Institute of Business Administration, Karachi
  • University of Karachi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پێشەنگکار لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبPakistan Muslim League (N) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەسەرۆک کۆماری پاکستان (٢٠١٣–٢٠١٨)، Governor of Sindh (١٩٩٩–١٩٩٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، مەمنوون حوسێن لە کەراچی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا. لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٠، ئەو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و چوو ژێر دەرمان.[٧][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Profile: Pakistani President Mamnoon Hussain». BBC News. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Former Pakistan president Mamnoon Hussain passes away». The Hindu (بە Indian English). PTI. ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١. ISSN ٠٩٧١-٧٥١X. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  3. ^ «Profile:Pakistani President Mamnoon Hussain». BBC Pakistan Bureau, 2013. BBC Pakistan Bureau. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Mamnoon Hussain takes oath today». Islamabad: Dawn News, 2013. Dawn. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لاپەڕە 1. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ «Mamnoon Hussain takes oath as country's 12th president». Pakistan Today. Islamabad. Pakistan Today. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ Rashid، Haroon (٣ی ئازاری ٢٠١٤). «Mamnoon Hussain: Pakistan's 'invisible' president». BBC News. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Former president Mamnoon Hussain passes away in Karachi at 80». Dawn. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری