مەلا تەھای مایی ناوی تەواوی مەلا تەھای کوڕی شێخ مەزھەری کوڕی شێخ تەھایە، یەکێکە لە بەناوبگترین شاعیرەکانی کوردستانی باکوور کە لەساڵی ١٩٢٤ لە گووندی مایی سەر بە کوردستان باشوور لەدایک بووە باوکووباپیرانی لە بنەچە دەچنەوە سەر میر و بەگزادەکانی ئەلکێ وە باپیرە گەورەشی دەچتەوە سەر تەریقەتی شێخەکانی نەقشبەندی، مەلا تەھا پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ شاعیری ناسراوی کورد ئەحمەدی ناڵبەند ھەبوو.

سوتاندنی گوندی مایی لەلايەن ئينگليزەوە دەستکاری

  • هەر لە ساڵی (١٩٢٤ز)دا گوندی مايی و گوندی ئەلكێ و كتێبخانەی (شێخ تەها) لە لايەن هێزێكی ئينگليزەوە دەسوتێنرێت.
  • بۆيە بنەماڵەكەيان كۆچيان كرد بۆ قەزای (چەلێ) كە يەكێك لە قەزاكانی كوردستانی باكوورە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لەم قەزايەدا مانەوە.
  • دواتر گەڕانەوە گوندی ئەلكێ و لەوێ مەلا تەها دەچێتە بەرخوێندن تەنها تا پۆلی شەشی سەرەتایی دەخوێنێت، چونكە لە سەرەتای ساڵی (١٩٤٠ز) دۆخی سياسی و ڕۆشنبيری كاری كردە سەر هەست و هزر و بيری مەلا.

پەرتوكخانە و هۆنينەوەی شيعر و بەشداری كردنی لە چەند كۆمەڵەیەكدا. دەستکاری

  • دوای نووسينەوەی چەند هۆنراوەيەك، مەلا ئەنوەری مايی كاريگەرييەكی زۆری هەبووە لەسەری و بۆتە هاندەری سەرەرەكی بۆ نووسينی شيعر.
  • پاشان، چووەتە ناو ڕيزي كۆمەڵەی (هيوا) و دەستی بەكاری سياسی كردووە.
  • وە پاشان چووەتە ناو حيزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و زۆری حەز لە خوێندن كردووە.
  • پەرتوكخانەكەی كە ناوی (شێخ تەها)بووە نزيكی (١٥٠٠) پەرتوكی تێدابووە، ئەوجا زانيارييەك و ڕۆشنبيرييەكی باشی پەيدا كردووە و لەگەڵ زانا و ڕۆشنبير و ئەديبانی ئەو وەختە تێكەڵييەكی باشی هەبووە.

پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەكان و بڵاوكردنەوەی چەند گۆڤارێك دەستکاری

  • لە ساڵی (١٩٤٣ز)دا پەيوەندی بە بنەماڵەی (بەدرخان)ەوە كرد و (جەلادەت بەدرخان) كە پەيوەندييەكی پتەوی لەگەڵدا هەبوو لە (شام) هەردوو گۆڤاری (ڕوناهی) و (هاوار)ی بڵاوكردەوە، و لە ڕێی پۆست (بەرید)ەوە دەگەیشتنە دەستی مەلا لە گوندی مایی.
  • وە هەروەها دكتۆر (كاميران بەدرخان) بەهەمان شێوە هەردوو گۆڤاری (ستێر) و (ڕۆژانو)ی بڵاوكردۆتەوە، و لە ڕێی پۆست (بەريد)ەوە دەیگەیاندە مەلا.
  • هاوڕێیەتییەكی زۆری لەگەڵ هەڵبەستوان و هۆنەری ناوداری كورد (ئەحمەدی ناڵبەند)دا هەبووە.

كۆچی دوایی دەستکاری

  • لە بەرواری (٢٠٠٠/١١/٢٥)دا لە تەمەنی (٧٦) ساڵیدا لە شاری دهۆك كۆچی دوایی دەكات.

سەرچاوەکان دەستکاری

زمان و ئەدەبی کوردی قۆناغی دەیەم پۆلی دەیەم [١]