مەشعەل تەمۆ، (بە کورمانجی:Mişel Temo)، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد ساڵی ١٩٥٨ لە شاری دێربیسی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. وتەبێژی ڕەوتی موستەقبەلی کورد لە سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا، ڕۆژی ھەینی لە میانەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە شاری قامشلۆ لە ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.[١]

مەشعەل تەمۆ

لەدایکبوون۱۹۵٨
دێربیسی سوریا
مەرگ۲۰۱۱
ھۆکاری مەرگتیرور کردن بە گوللە
نەتەوەسوری
پەروەردەبەکالوریوس
پیشەسیاسەتمەدار، نووسەر
ڕێکخراوڕەوتی موستەقبەلی کوردی
ئایینئیسلام

ژیان و چالاکییەکان دەستکاری

مەشعەل تەمۆ ساڵی ١٩٥٨ لە گوندێکی بچووکی شاری دێربیسی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. پاشان بەدوای تەواوکردنی خوێندن و بەدەستھێنانی بەکالۆری، ڕووی لە زانکۆ کردووە و لەوێ بڕوانامەی ئەندازیاری لە بواری کشتوکاڵ بەدەستھێناوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٠٥ لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵەکانیدا، ڕەوتێکی سیاسی نوێیان لە سووریا بە ناوی ڕەوتی دواڕۆژی کورد دامەزراندووە. لەبەر ئەوەی لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەو پارتە نوێیەدا سەرۆک بوونی نەبوو، مەشعەل تەمۆ بووە وتەبێژی ڕەسمی ڕەوتەکە و وەک کەسی یەکەم ڕۆڵی دەگێڕا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری