مێژووی ژیریی دەستکرد

مێژووی ژیریی دەستکرد (بە ئینگلیزی: History of artificial intelligence) ئیلە کۆندا بە ئەفسانە و چیرۆک و دەنگۆی تایبەت بە بوونەوەرە دەستکردەکان خاوەن زیرەکی یان ھۆشیاری، دەستی پێ کرد کە لەلایەن مامۆستا بنیاتنەرەوەکەیان پێیان بەخشرابوو. نووسەری ئینگلیزی پامێلا ماککۆردۆک دەنووسێت کە ژیریی دەستکرد دەستی پێ کرد «بە ئاواتێکی کۆن بۆ ساختەکردنی خوداکان.»

تۆوی ژیریی دەستکردی مۆدێرن لەلایەن فەیلەسووفانی کلاسیکەوە چێندراون کە ھەوڵیاندا بە دەستکاریی میکانیکیی ھێماکان باسی پرۆسەی بیرکردنەوەی مرۆڤ بکەن. ئەمە بە داھێنانی کۆمپیوتەرە دیجیتاڵییە بەرنامەڕێژکراوەکان لە دەیەی ١٩٤٠دا پەرەی سەند، بە مانای ئامێرێک کە لەسەر سروشتی ئەبستراکتی بیرکاری بنیاتنراوە. ئەم ئامێرە و بیرۆکەکانی پشتی وای لە ژمارەیەک لە زانایان کرد کە بە جددی باسی ئەگەری دروستکردنی مێشکی ئەلکترۆنی بکەن.[١]

لقی توێژینەوەی ژیریی دەستکرد (AI) لە کۆنفرانسێکدا لە کۆلێژی دارتماوس لە ھاوینی ١٩٥٦ دامەزرا. ئەوانەی بەشدارییان کرد پێشڕەو بوون لە توێژینەوەی ئای ئەی بۆ ماوەی دەیان ساڵ. زۆر کەس لەوانە پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە ئامێرێک وەک مرۆڤ بە زوویی و لە تەمەنی نەوەیەک دواتر یان کەمتر بێتە ئاراوە و بودجەی ملیۆن دۆلاریان پێدرا بۆ ئەوەی ئەم بینینە درک پێ بکەن. لەکۆتاییدا دەرکەوت کە گرانی پڕۆژەکەیان بە کەم زانیوە. لە ساڵی ١٩٧٣دا لە وەڵامی ڕەخنەکانی جەیمس لایتھیل و بەردەوامبوونی فشارەکانی کۆنگرە، حکوومەتەکانی بەریتانیا و ئەمریکا تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ توێژینەوەی نەھێنراوی ژیریی دەستکردیان (AI) وەستاند. حەوت ساڵ دواتر، دەستپێشخەری پێشبینیی حکوومەتی ژاپۆن وای لە زۆرێک لە حکوومەتەکان کرد کە ملیارەھا دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد خەرج بکەن. بەڵام لە کۆتایییەکانی دەیەی ١٩٨٠دا وەبەرھێنەکان لە خەو ھەستان و دووبارە وەبەرھێنانەکەیان ڕاگرت. ئەم پرۆسەیە ھێشتا ھەر بەم شێوە لە گفتوگۆکانی ژیریی دەستکرد و کۆمپیوتەرەکاندا ھەیە و ھەندێک کەس ھەندێک جار زیادەڕۆیی دەکەن لەبارەی داھاتوو دی کۆمپیوتەرەکان.

پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد سەرەڕای بەرزی و نزمی زۆر، ناوبانگی لە چاوی بیرۆکراتەکانی حکوومەت و سەرمایەداران بەردەوام بوو. ئەو کێشانەی کە لە دەیەی ١٩٧٠دا پێیان وا بوو چارەسەر ناکرێن، وایان لێ کرد کە چارەسەر بکرێن و ئێستا لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی بازرگانیدا بەکار دەھێنرێن. ھەرچەندە، بە پێچەوانەی پێشبینییە گەشبینییەکانی توێژەرانی نەوەی یەکەمی ئای ئەی، ھێشتا ھیچ ئامێرێک بە ھەمان ژیریی مرۆڤەوە دروست نەکراوە. ئەلن تیورینگ[٢] لە وتارە ناودارەکانی ساڵی ١٩٥٠دا، کە بووە ھۆی خێرایی توێژینەوە لە مۆدێرن کردنی ئامێرەکانی ژیری، باس لەوە دەکات کە «ئێمە تەنھا مەودایەکی کورت لە پێشمان دەبینین» و ئەوەشی وت «دەبێت کاری زۆر ئەنجام بدرێت».

مڕۆڤە پێشڕەوەکان دەستکاری

(ماککۆردۆک ٢٠٠٤) دەنووسێت، "ژیریی دەستکرد لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی بیرکردنەوەیەکە کە مێژووی بیرکردنەوەی ڕۆژاوای لە خۆ گرتووە، خەونێکە کە پێویستی بە ھاتنە دییە، و لە میتۆلۆژیا و ئەفسانە و چیرۆک و بیرکردنەوە و ئامێرە کۆکییە ئۆتۆماتیکییەکان خۆی پیشان داوە.[٣]

ژیریی دەستکرد لە ئەفسانە و خەیاڵدا دەستکاری

مرۆڤی میکانیکی و بوونەوەرە دەستکردەکان لە میتۆلۆژیای یۆناندا دەبینرێن. بۆ نموونە، ڕۆبۆتە زێڕینەکانی ھێفاستۆس یان گالاتای پۆگمالیۆن دەتوانن ناوبنرێن.

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەنگۆی زیادکردنی عەقڵ بۆ ماددە بە کیمیا و میتۆدی نادیار لەسەر زمانەکان بوو، وەک گەشەکردنی جابەر بی حەیان، ھامۆنکۆلۆس (کورتەباڵای فیگورێک) پاراسێلوس یان ئادەمی دەستکرد ڕابی جودا لیۆ.

لە سەدەی نۆزدەھەمدا، بیرۆکەکان دەربارەی مرۆڤی دەستکرد و ئامێرە بیرمەندەکان ڕێگایان کردە ناو چیرۆکە خەیاڵییەکاندا، وەک فرانکشتاین ماری شێلی یان کارگەی ڕۆبۆتی ڕۆسوم (R.U.R) لەلایەن کارل چاپێک، داروین لەنێو ئامێرەکان نووسینی ساموئێل بەتلەر.

ژیریی دەستکرد لە ئێستادا توخمێکی گرنگی خەیاڵی زانستییە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kaplan, Andreas; Haenlein, Michael (2019). "Siri, Siri, in my hand: Who's the fairest in the land? On the interpretations, illustrations, and implications of artificial intelligence". Business Horizons. 62: 15–25. doi:10.1016/j.bushor.2018.08.004.
  2. ^ McCorduck 2004, pp. 70–72, Crevier 1993, p. 22−25, Russell & Norvig 2003, pp. 2–3 and 948, Haugeland 1985, pp. 6–9, Cordeschi 2002, pp. 170–176. Turing 1950
  3. ^ McCorduck 2004, pp. 51–57, 80–107, Crevier 1993, pp. 27–32, Russell & Norvig 2003, pp. 15, 940, Moravec 1988, p. 3, Cordeschi, 2002 & Chap. 5.
  4. ^ Newquist 1994, pp. 65
  5. ^ Cave, Stephen; Dihal, Kanta (2019). "Hopes and fears for intelligent machines in fiction and reality". Nature Machine Intelligence (بە ئینگلیزی). 1 (2): 74–78. doi:10.1038/s42256-019-0020-9. ISSN 2522-5839. S2CID 150700981.