میھری بەللی
میھری بەللی (کانوونی یەکەمی ١٩١٥ - ١٦ی ئابی ٢٠١١) ڕێبەری بەرجەستەی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە وڵاتی تورکیا بوو.[١] ئەو لە شەڕی ناوخۆیی یۆنان (١٩٤٦-١٩٤٩) لە لایەنی کۆمۆنیستەکان شەڕی کرد.[٢][٣]
میھری بەللی | |
---|---|
لەدایکبوون | کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ |
مەرگ | ١٦ی ئابی ٢٠١١ |
ھۆکاری مەرگ | ناڕەحەتیی ھەناسەدانەوە |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی فەریکۆی، ئەستەمبوڵ |
نەتەوە | تورک |
پەروەردە | ئابووری |
خوێندنگە | کۆلێژی ڕۆبێرت زانستگای میسیسیپی |
پیشە | سیاسەتوان |
ناسراوە بە | تێزی "شۆڕشی دیموکراتی نیشتمانی"ی |
حیزبی سیاسی | حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە) پارتی کرێکارانی تورکیا (تەئیپە) پارتی کرێکاری تورکیا (تەئەپە) حیزبی ئازادی و یەکگرتنەوە (ئۆدەپە) حیزبی دیموکراسیی سۆشیالیستی (سەدەپە) حیزبی سۆشیالیستی کرێکاران (ئیسەپە) |
ھاوسەر | سەڤیم بەللی (١٩٥٧-٢٠١١) |
باوان |
|
بەللی بەھۆی ڕوانگە سیاسییەکانی زۆر جار دادگایی کرا و سزای زیندانی لەسەری سەپێندرا و سەرجەم ١١ ساڵ لە زینداندا بوو و ١٨ ساڵیش بە ناچار لە دەربەدەری دوور لە تورکیا بوو.
بەللی چەندین کتێب نووسیوە کە لە سەر چەپی تورکیا کاریگەر بوونەتەوە و بۆ ساڵانێکی زۆر بۆ لاوانی چەپی تورکیا سەرچاوەی بووە.
سەرەتای ژیان
دەستکاریمیھری بەللی لە ١٩١٥ لە سیلیڤری کە ئەوسا لە سەر بە خاکی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو لە دایک بوو. باوکی مەحموود خێرودین بەی پێشتر لە شەڕی سەربەخۆبوونی تورکیا لە ڕحا ڕێبەرێکی بەرجەستە بوو.
بەللی دەرچووی کۆلێژی ڕۆبێرت لە ئەستەمبوڵ بوو و لە ساڵی ١٩٣٦یش چوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا لە زانستگای میسیسیپی ئابووری بخوێنێتەوە. لەورە بوو کە لەگەڵ بیرۆکەی مارکسیستی و کردەوەی شۆڕشگێڕانە ئاشنا بوو. ئەو لە چالاکییەکانی بزووتنەوەی مافەکانی ژیاری لە میسیسیپی بەشدار بوو.
گەڕانەوە بۆ تورکیا
دەستکاریبەللی لە ١٩٤٠ گەڕایەوە بۆ تورکیا و بوو بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە) کە ئەوسا حیزبێکی نایاسایی بوو.
تورکیا لەو کاتە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتێکی تاقەحیزبی بوو. حکۆمەتەکە لەژێر کاریگەریی پێشوەچوونەکانی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی سەرەتایی جەنگی جیھانیی دووەم، کۆتایی بە سیاسەتە دۆستییەکەی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت دابوو. تەنیا لایەنە بەرھەڵستکارەکە لە سیاسەتی تورکیای ئەو ساڵەکانە ھەر حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا بوو. بەللی بەدوای گەڕانەوە بۆ تورکیا لە ڕێگای دۆستێکی ساڵانی قوتابخانەی سەرەتایی بە ناوی «دەیڤید نیا» کە لەو کاتە سکرتێری حیزبەکە لە ئەستەمبوڵ بوو لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیست کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی چالاکی بوو پەیوەندیی گرت. بەللی لە ١٩٤٢ بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە.
لە ساڵانی ١٩٤٣-١٩٤٤ وەکوو پرۆفیسۆری یاریدەدەر بە فرانتس نویمان لە کۆلێژی ئابووریی زانستگای ئەستەمبوڵ چالاک بوو. لەو زانستگایە لە دامەزرێنەران و ڕیکخستنکەرانی یەکێتیی لاوانی پێشکەوتنخواز (İlerici Gençler Birliği) بوو.[٤] لە ١٩٤٤ بەھۆی ئەم چالاکییانە دەستبەسەر کرا و بە دوو ساڵ زیندان و دوورخستنەوە سزا درا.
شەڕی ناوخۆیی یۆنان
دەستکاریبەللی لە ساڵی ١٩٤٦ تورکیای بەجێ ھیشت و وەکوو تێکووشەرێک لە لایەنگری لە کۆمۆنیستەکان بەشداری شەڕی ناوخۆیی یۆنان بوو. ئەو لە ئەرتەشی دیموکراتیکی یۆنان گەیشت بۆ پلەی پێشکاری. ئەو دوو کەڕەت لە شەڕ بریندار بوو، بەڵام لە بولگاریا و یەکێتیی سۆڤیەت چارەسەر کرا.
لە ١٩٥٠ بە تاوانی ھاتنەوە بۆ ناوی وڵات بەبێ پەساپۆرت و ھەبوونی دەمانچەی دەستی بۆ ماوەیەکی کورت لە تورکیا زیندانی کرا. بەدوای ئازادبوونی زوو لە ساڵی ١٩٥١ لە شەپۆلێک لە دەستگیرکردنی ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا دیسانەوە دەستگیر کرا. ئەم جارە بە ھەفت ساڵ زیندان و ٢ ساڵ و ٤ مانگ گواستنەوەی زۆرەملی سزا درا.
بەڵگەفیلمێک لەژێر ناوی «کەپیتان کەمال: ھەڤالێک» (بە یۆنانی: Καπετάν Κεμάλ, ο σύντροφος) لەلایەن فۆتۆس لامپرینۆس دەرھێنەری بەرججەستەی یۆنانی سەبارەت بە ئەم دەورە لە ژیانی ساز کراوەتەوە.[٥]
بزووتنەوەی شۆڕشگەڕانەی تورکیا
دەستکاریلە دەھەی ١٩٦٠ بەللی دەتوانیو بێ ئەوەیکە لە نازناو کەڵک وەربگرێت قسە بکات و بنووسێت. بەڵام سەرەڕای ئەمە، لەو ماوەیەشدا بۆ بابەتەکان و وتاردانەوەکانی بۆ ماوەیەک لە زینداندا بوو. ئەو بەشێک لە گرۆپێک بوو کە کۆوارە شۆڕشگێڕانەکانی «چەپی تورک» و «کۆواری سۆشیالیستیی ئایدینلیک»ی بڵاو دەکردەوە. بەللی کە لە حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە) دەر کرا، بوو بە ئەندامی حیزبی کرێکارانی تورکیا کە بە تازە دامەزرابوو. لەم دەورەیە بوو کە تێزە بەناوبانگەکەی لەژێر ناوی شۆڕشی دیموکراتیکی نەتەوەیی (بە تورکی: Milli Demokratik Devrim, MDD) گەشاندەوە.[٦] لە ١٩٦٤ پەیوەندی بە کۆواری ھەفتانەی یۆنەوە کرد.[٧]
بەللی وێڕای دۆستەکانی پەیوەندی بە دەنیز گەزمیش و ماھیر چایانەوە کرد کە لەو سەردەمە ڕێبەرانی بزووتنەوەی لاوان و لە لایەن جەماوەرێکی زۆری خەڵک پشتیوانیان لێدەکرا. ئیدەکانی شۆڕشی دیموکراتیکی نەتەوەیی بەخێرایی لەنێوان بزووتنەوەی لاوانی چەپ گرینگێتیی بەدەست ھێنا و بوو بە چوارچێوەیەکی سەرەکیی زۆربەی گرووپە چەپەکان کە لەو سەردەمە لە تورکیا گەشەیان سەندبوو[٨] و لە بزووتنەوەی ١٩٦٨ لە تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکیان گێڕابوو و تایبەتمەندییەکی مارکسیستی و شۆڕشگێڕانەیەکی پێبەخشیبوو.[٩]
میھری بەللی بەدوای کوودەتای ١٩٧١ بۆ پێشگریکردن لە دەستبەسەرکران لە ١٩٧١ تورکیای بەجێ ھیشت و وەکوو مێوان ماوەیەکی کورت لەلای ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین تێپەڕاندەوە. لە ڕێگای چوون بۆ ئەورووپای ڕۆژاوا، بۆ ماوەیە گەڕایەوە تورکیا. ماوەیەک مایەوە و ھاریکاریی کۆواری یوورتسەڤەر (بە تورکی: Yurtsever بە واتای نیشتمانپەروەر)ی دایەوە. بەدوای ئەوەیکە حیزبی چەپی ناوەڕاستی کۆماریی گەل (جەھەپە) بە ڕێبەریی بوولەنت ئەڤەڤیت لە ھەڵبژاردنی گشتیی ١٩٧٣ی تورکیا زۆرترین دەنگی بەدەست ھێنا گەڕایەوە بۆ تورکیا.
دوای لێبوورنی ١٩٧٤، لە ساڵی ١٩٧٥ەوەحیزبی کرێکاری تورکیا (تەئەپە)ی دامەزراند. داواکاری گشتیی دادگای یاسای سەربازی دەستبەجێ بەدوای دامەزرانی حیزبەکە ھۆشداری پێدا و داوای لابردنی وشەی کورد لە بەرنامەی حیزبی و بەڵگەنامەکانی دیکەی حیزبەکە کرد. دادگای دەستووری بەھۆی داوای مافی یەکسان بۆ کوردەکان حیزبی کرێکاری تورکیای قەدەغە کرد.
لە ساڵی ١٩٧٩ بە ھەوڵێک بۆ تیرۆرکردنەوە ڕووبەڕوو ببو کە تێدا بە سەختی بریندار بوو. بەدوای کوودەتای ١٩٨٠ ڕۆژھەڵاتی ناوینی بەجێ ھیشت. لەورەدا چوو بۆ سوێد و ھەتا ساڵی ١٩٩٢ کە گەڕایەوە بۆ تورکیا لە نزیکەوە بەدواداچوونی بزووتنەوەی کورد دەکرد. لە ١٩٩٧ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و بەو ئەنجامە ھاوبەشە گەیشتن کە چارەسەری پرسی کورد لەژێر چەتری دەوڵەتێکی یەکپارچەیی، لەجیاتی چارەسەرییەکی فیدراڵی، لەسەر بنەمای یەکسانی و یەکێتییەکی خۆبەخشانە مومکینە. دواتر ڕاپۆرتی ئەم چاوپێکەوتنە بە شێوەی کتێب بڵاوکرایەوە.
بەللی لە ١٩٩٦ لە دامەزراندنی حیزبی ئازادی و یەکگرتنەوە (ئۆدەپە) و لە ٢٠٠٢ لە دامەزراندنی حیزبی دیموکراسیی سۆشیالیستی (سەدەپە) بەشداریی کرد. لە ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ ئەندام بوون لە پەرلەمان لە ئەستەنبوڵ کاندیدی ھەڵبژاردن بوو.
لە ساڵی ٢٠٠٥دا ئەو پۆرترەیتانەی بەللی ٥٠ ساڵ پێشتر لەکاتێکدا لە زیندان بوو کێشابوو، لە پێشانگایەک لەژێر ناوی «ھێڵەکان لە زیندانەوە» پێشکەش کران. لە ساڵی ٢٠٠٧ ھاوڕێ لەگەڵ چەند ئەندامی دامەزرێنەری دیکەی حیزبی دیموکراسیی سۆشیالیستی (سەدەپە) لەو حیزبە دەستی لە کار کێشا و وێڕای کەسانی دیکە کە لەو حیزبە وازیان ھێنا لە دامەزراندنی حیزبی سۆشیالیستی کرێکاران (بە تورکی: İşçilerin Sosyalist Partisi) لە ساڵی ٢٠٠٨ کە بە ناوی کورتکراوەی حیزبی سۆشیالیست ناسراوە بەشداریی کرد.
کۆچی دوایی
دەستکاریمیھری بەللی لە ١٦ی ئابی ٢٠١١ لە ماڵەکەی خۆی لە ئەستەمبوڵدا بەھۆی ناڕەحەتیی ھەناسەدانەوە کۆچی دوایی کرد.[١] بەدوای پرسەیەکی ئایینی کە لە مزگەوتی شیشلی بەڕێوەچوو لە گۆڕستانی فەریکۆی بەخاک سپێردرا.[١٠][١١]
کتێبەکان
دەستکاری- شۆڕشی دیموکراتی نیشتمانی، ١٩٦٨.
- ئەوەیکە ڕیگاس وتی (بە تورکی: Rigas’ın Dediği)
- شیکارییەک لەسەر چەپی تورکیا (بە ئەڵمانی: Eine Analyse der türkischen Linken)
- چەپی تورکیا: دوێنێ، ئەمڕۆ (بە تورکی: Türk Solu – Dün, Bugün)
- تورکیە: پێکھاتە، پرسی نیشتمانی (بە تورکی: Türkiye: Yapı, Ulusal Sorun)
- ئەو مرۆڤانەی دەیانناسم (بە تورکی: İnsanlar Tanıdım)، ١٩٩٧.
- بیرەنووسەکانی تاراوگە (بە تورکی: Gurbetten Notlar)، ١٩٩٨.
- یادەوەرییەکانی گەریلایی (بە تورکی: Gerilla Anıları)، ٢٠٠٠.
- گرینگیی ڕاستەقینەی ئەو دارە گێلاسانە (بە تورکی: Asıl Mesele O Kiraz Ağaçları)، ٢٠٠٢.
- ئەو مرۆڤانەی دەیانناسم: بیرەوەرییەکانی میھری بەللی (بە تورکی: İnsanlar Tanıdım: Mihri Belli'nin Anıları)، ئایاری ١٩٩٩؛ چاپی سێیەم: کانوونی دووەمی ٢٠٠٢.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Turkish Socialist Leader Mihri Belli Passes Away». Bianet. 17 August 2011. لە 18 August 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Semih İdiz (29 April 2011). «Turks not gloating over Greek difficulties». Hürriyet Daily News.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Mihri Belli kimdir?» [Who is Mihri Belli] (بە Turkish). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ لەگەڵ ئەنجمەنی لاوانی پێشکەوتنخواز کە پاشان دامەزرا لێت تێک نەچێت.
- ^ Maria Katsounaki (4 August 2009). «The Turk in the Greek ranks». I Kathimerini.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Igor P. Lipovsky (1992). The Socialist Movement in Turkey 1960-1980. Brill. p. 24. ISBN 9789004095823.
Mihri Belli[,] presented the Second Congress [of the TİP] with his own concept, which envisaged a two-stage revolution in Turkey: first the national-democratic revolution and only then the socialist revolution.
- ^ Aslı Daldal (2004). «The new middle class as a progressive urban coalition: the 1960 coup d'etat in Turkey». Turkish Studies. 5 (3): 90. doi:10.1080/1468384042000270335. S2CID 144199072.
- ^ Bora Kanra (2009). Islam, Democracy and Dialogue in Turkey. Ashgate. p. 97. ISBN 9780754678786.
- ^ Ahmet Samim (March–April 1981). «The tragedy of the Turkish left». New Left Review. I (126): 70.
- ^ «Mihri Belli'yi kaybettik» [We have lost Mihri Belli]. BirGün (بە Turkish). 16 August 2011.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Mihri Belli son yolculuğuna uğurlandı». CNN Türk (بە Turkish). 18 August 2011. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 August 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)