میخائیل ئەلێکساندرۆڤیچ باکونین (بە ڕووسی: Михаи́л Алекса́ндрович Баку́нин)؛ (لەدایکبووی ١٨١٤ – کۆچی دوایی ١٨٧٦) ئەنارکیستێکی شۆڕشگێڕی ڕووسی بوو. بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەنارکیزم و یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەریتی ئەنارکیزمی کۆمەڵایەتی دادەنرێت. ئەو وەک چالاکوانێک و وەک تیۆریستێکی پێشەنگ کاریگەرییەکی بەرچاوی لە نێو ڕادیکاڵەکاندا لە سەرانسەری ڕووسیا و ئەورووپادا بەدەستھێنا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..