میتۆن چاکربۆرتی لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٥٠، میتۆن گۆرانیبێژ و ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ھیندییە، میتۆن لەوەتەی ١٩٧٦ لە سینەمای ھیندییدا دەردەکەوێت وە یەکەم فیلمی ھەر لەوساڵە بەناوی (Mrigayaa) بوو، میتۆن تاکوو ئێستا لە زۆرتر لە ٣٤٠ فیلم بەشداریکردووە ئەمە ڕێژەیەکی ئێکجاربەرزە، جگە لەفیلمە ھیندییەکان ناوبراو لە فیلمی بەنگالیش بەشداریی ھەبووە. لەساڵی ١٩٨٢ میتۆن ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی دیسکۆ دانسەر (Disco Dancer) بینی کە ناوبانگێکی باشی پێوە پەیدا کرد.

میتون چاکربۆرتی